ستاندار

بایەخدار هەواڵی کوردستان

بەهۆی بۆردومانی ئەوشەوی سوپای تورکیا کچێکی ۱٥ ساڵان بووە قوربانی

لەلایەن ستاندار Posted on 355 جار بینراوە
ستاندەر پەیامنێرمان لەناوچەی مێرگەسۆر پێیڕاگەیاندین کەوا ئەوشەو فڕۆکەکانی سوپای تورکیا ناوچەی مێرگەسۆریان بۆردومانکرد وە بەوهۆیەوە لە ناحیەی شێروان مەزنی سەر بەقەزای مێرگەسۆر کچێکی تەمەن ۱٥ ساڵ بەناوی ( دنیا ڕەشید) بووە قوربانی. جێگای باسە لەدوای هەڵبژاردنەکانی تورکیا ئەوە یەکەم کەسە بەهۆی بۆردومانی فڕۆکەکانی سوپای تورکیاوە بووەتە قوربانی و شەهید بووە.
زیاتر بخوێنەوە
بایەخدار هەواڵی کوردستان

ستاندەر نهێنی گرێنەدانی كۆبونەوەی پەرلەمانی عێراق ئاشكرا دەكات

لەلایەن ستاندار Posted on 355 جار بینراوە
ستاندەر لەماوەی چەند رۆژی رابردوو، پەرلەمانی عێراق نەیتوانیوە كۆبونەوەی پەسەندكردنی هەمواری چوارەمی یاسای هەڵبژاردنەكانی عێراق ئەنجامبدات. پێگەی “الغد پرێس” هۆیەكەی گەراندۆتەوە بۆ بەشداری نەكردنی سەلیم جبوری سەرۆكی پەرلەمانی عێراق كە هەندێك لە حزبەكان بەڵێنی پێدانی پۆستی وەزیریان پێداوە بەرامبەر بە ئامادەنەبوونی لە كۆبونەوەكانی پەرلەمان.
زیاتر بخوێنەوە
بایەخدار هەواڵی جیهان

نهێنی: ستاندەر دەقی پیرۆزبایی حزبی بەعس بۆ ئەردۆغان بەبۆنەی سەرکەوتنی لەهەڵبژارد بڵاودەکاتەوە

لەلایەن ستاندار Posted on 415 جار بینراوە
 ستانده‌ر عزەت ابڕاهیم ئەمینداری گشتی حزبی بەعس بەناوی حزبی بەعسەوە پەیامێکی پیرۆزبایی بۆ ڕەجەب تەیب ئه‌ردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا دەنێرێت، بەبۆنەی سەرکەوتنی لەهەڵبژاردنەکانی ئەو دوایە و هەڵبژێردرانەوەی بۆ پۆستی سەرۆک کۆمان. ئەوەش دەقەکەیەتی
زیاتر بخوێنەوە
وتار

  شکستی حوکمڕانی لەکەرکوک و پەندێک بۆ داهاتوو

لەلایەن ستاندار Posted on 480 جار بینراوە
هیوا حەسەن عەلی       هەر لەگەڵ درووسبونی دەوڵەتی عێڕاقدا،کەرکوک وەک چەقی ناکۆکیەکانی نێوان کوردو حکومەتە یەک لەدوای یەکەکانی ناوەند بووە، بەدرێژایی ئەو مێژووەش هەر نەتەوەو پێکهاتەیەک کە حوکمی ئەو شارەی گرتبێتە دەست هەوڵی سڕینەوە یان پشتگوێ خستنی پێکهاتەکانی دیکەی داوەو ڕێگربووە لەبەردەم پێکەوە ژیانی ئاشتیانەی هاووڵاتیانی ئەو شارە. بۆ سەلماندنی ئەو ڕاستیەش چەندین بەڵگەی حاشاهەڵنەگر ...
زیاتر بخوێنەوە
وتار

بیری ناسیۆنالیزمی کورد بەرەو کوێ ؟

لەلایەن ستاندار Posted on 386 جار بینراوە
 پێشڕەو بابەشێخ   گەلی کورد بە درێژایی مێژوو لە خەبات و بەرخۆدان و بەرگری دابوە، خەباتی کردوە تا بتوانێت کیانێک، قەوارەیەک وەک هەرنەتەوەیەکی تر دروست بکات، لە بەرخۆدان دابوە تا بتوانێت پارێزگاری لە خاک و نەتەوەو نیشتمان و کلتوری بکات لە بەرامبەر هەموو ئەو هێزانەی دەوروبەر کە وەک داگیر کەرو هێزی توێنەرەوەی نەتەوەی کورد لە ...
زیاتر بخوێنەوە
بایەخدار هەواڵی کوردستان

گفتوگۆکانی پێکھێنانی بەرەی ھاوبەشی ئۆپۆزسیۆن چڕتر دەبێتەوە و چەند پێشنیارێک ھاتۆتە ئاراوە

لەلایەن ستاندار Posted on 316 جار بینراوە
ستاندەر بەگوێرەی زانیاری ستاندەر گفتگۆکانی پێکھێنانی بەرەی لایەنەکانی ئۆپۆزسیۆن لە ھەرێم لە دوێنێوە چڕ بۆتەوە و، لایەنەکان چەندین دیدار و گفتۆگیان لەبارەی ئەو پرسە سازکردووە، بەتایبەت ئەمرۆ جڤاتی نیشتیمانی گۆران ئامادەیی خۆی بۆ کاری پێکەوەیی و ھاوپەیمانی ڕاگەیاند. بەگوێرەی زانیاری ستاندەر کۆمەڵی ئیسلامی پێشنیاری کردووە ھاوپەیمانیەتی چوار لایەنەکە لە ژێر ناونیشانی (بەرەی گۆڕانکاری) ڕابگەیەنرێت، تاکو ...
زیاتر بخوێنەوە
وتار

هەدەپە و کوردبوون و ھەندێک شتی تر

لەلایەن ستاندار Posted on 342 جار بینراوە
مەریوان وریا قانع ئەوەی لە دۆخی سیاسیی کوردانی باکور بڕوانێت پێویستە دڵخۆش بێت بەو ئەزموونە ئازادیخواز و زیندووە کە وزە و توانای ڕێکخستن و چالاککردنی بەشێکی گرنگیی کۆمەڵگایەکی تەواو چەوساوە و ھەژار و پەراوێزخراوی سیستماتیکیی، ھەیە. بە تایبەتی لە ھەلومەرجێکی تەواو نەخواستراوی پڕفشار و دەستدرێژیی و پەلاماردانی ڕۆژانەی ھەمەلایەن، ھەلومەرجێک پڕ لە گرتن و بێماف ...
زیاتر بخوێنەوە
بایەخدار هەواڵی کوردستان

گۆڕان: ئامادەین بۆ ھەموو کارێکی پێکەوەیی و ھاوپەیمانی سیاسی و بەرەیی

لەلایەن ستاندار Posted on 358 جار بینراوە
ستاندەر دوای کۆبونەوەی ئەمرۆی جڤاتی نیشتیمانی گۆڕان ئەمڕۆ بۆ گفتوگۆکردن لە بارەی شێوازی بەشداریکردنی گۆڕان لە ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان ھۆشیار عومەر، ئەندامی جڤاتی نیشتیمانی لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی رایگەیاند، لە کۆبوونەوەکەدا جڤاتی نیشتیمانی تەئکیدی لەوە کردەوە بۆ بەدیھێنانی ئامانجەکانی بزوتنەوەی گۆڕان، بەردەوام دەبن لە تێکۆشان لەسەر بنەمای پرەنسیپەکانی خۆی. وتیشی “گۆڕان ئامادەو دەستپێشخەرە بۆ ھەموو کارێکی ...
زیاتر بخوێنەوە
بایەخدار هەواڵی کوردستان

دادگای فیدراڵی دەرگای لەپەرلەمانتارانی عێراق داخست

لەلایەن ستاندار Posted on 355 جار بینراوە
ستاندەر دوای ئەوەی لەچەند رۆژی رابردوو، پەرلەمانی عێراق خوێندنەوەی یەكەم ودووەمیان بۆ پڕۆژە یاسای درێژكردنەوەی ئەركەكانی پەرلەمانیان تەواوكرد، ئەمڕۆ دووشەممە لە هەڵوێستێكی چاوەرواننەكراودا، دادگای فیدڕاڵی رای خۆی راگەیاند سەبارەت بەم پرسە. دادگای فیدراڵی رایگەیاند: نارازیە بەدرێژكردنەوەی ئەركەكانی پەرلەمان چونكە ئەمە پێچەوانەی ماددەكانی دەستوری عێراقیە بۆ ساڵی 2005.
زیاتر بخوێنەوە
بایەخدار هەواڵی کوردستان

ستاندەر دەسەڵاتە نوێیەكانی ئۆردوگان بەسیستەمی سەرۆكایەتی بڵاودەكاتەوە

لەلایەن ستاندار Posted on 338 جار بینراوە
ستاندەر بەپێی دەستوری نوێی توركیا، سەرۆك كۆماری توركیا دەسەڵاتەكانی زۆر فراوانن؛ لەوانە: دانانی وەزیر وگەورە پەرپرسانی دەوڵەت وجێگرەكانی سەرۆك. هەڵوەشاندنەوەی پۆستی سەرۆك وەزیران. لەكۆی 13 دادوەر، سەرۆك كۆمار بۆی هەیە 6 دادوەر لە ئەنجومەنی باڵای دادوەری وداواكاری گشتی. لەحاڵەتی نائاسایی بۆی هەیە بێ گەڕانەوە بۆ پەرلەمان باری نائاسایی رابگەیەنێ. سەرۆك بۆی هەیە ئەندامی حیزب بێ.
زیاتر بخوێنەوە