ستاندار

بایەخدار هەواڵی کوردستان

دوا پێشھاتەکانی ناو مەکتەب سیاسی یەکێتی

لەلایەن ستاندار Posted on 693 جار بینراوە
ستانده‌ر دوای ئەوەی ناکۆکی باڵەکانی ناو یەکێتی قوڵبوویەوە و دوو نامە لە نێوان کۆسرەت ڕەسول و ھێرۆ ئیبڕاھیم ئەحمەد ئاڵوگۆڕکران ئەوڕۆ ڕۆژنامەی “شرق الاوسط” بڵاویکردۆتەوە کە لەناو یەکێتی بڕیاردراوە پۆستی سکرتێری یەکێتی ھەڵوەشێتەوە. چاودێران وایدەبینن ئەوە ھەوڵێکی بنەماڵەی تاڵەبانی بێت لەدژی جێگری یەکەمی سکرتێری یەکێتی (کۆسرەت ڕەسول) کە دەیویست ببێت بە سکرتێری یەکێتی.
زیاتر بخوێنەوە
بایەخدار هەواڵی کوردستان

بزانە 365 ملیۆن دۆلارەكەی ئەمریكا بۆ پێشمەرگە تەنها كێ لێی سوود مەند دەبێ؟

لەلایەن ستاندار Posted on 704 جار بینراوە
ستاندەر بەپێی پێگەی “بغداد الیوم”، ئەمرۆ جەبار یاوەر ئاشكرای كردوە كە بڕی 365 ملیۆن دۆلارەكەی ئەمریكا بە چەند قستێك دەدرێ بە تەنها بۆ راهێنانی لیوای 14ی وەزارەتی پێشمەرگە كە ژمارەیان دەگاتە نزیكەی 36000 پێشمەرگە.
زیاتر بخوێنەوە
بایەخدار هەواڵی کوردستان

بەپەلە: بەغدا بەشە بودجەی هەرێمی زیاد كرد

لەلایەن ستاندار Posted on 714 جار بینراوە
ستاندەر بەپێی پێگەی “شفق نیوز”، حكومەتی عێراق رازی بووە بە زیاكردنی بەشە بودجەی هەرێم بۆ 14% بەڵام نازانرێ بۆجون وبڕیاری حكومەتی هەرێم چیە لەسەر ئەو زیادكردنە.
زیاتر بخوێنەوە
وتار

لەڕووخساردا دەم بەخەندە لەدەروونەوە تەواوشپرزە!!

لەلایەن ستاندار Posted on 680 جار بینراوە
يوسف سوارە قادر ئاید ۆلۆژیای فەلسەفەی حزبایەتی لەدیدی دەسەڵاتدارانی ئەم هەرێمە پێیناوەتە ئەوپەڕی سەقەتی و ئیفلاسی و مشەخۆریو بێمتمانەیی لە پەیڕەوکردنی پڕۆگرامەکانی ئیدارەدان . وە تێکەڵاو کردنی مەنهەجی ئیدارەدانی حکومەت و حزب وە زاڵ کردنی حزب بەسەر حکومەت هەمیشە بەکارهێنانی حکومەت لە خزمەتی حزب و بەرژەوەندی سەخسی .یان مامەڵەکردنی نابەرپرسانە لەئاست کێشە و قەیرانەکان کە ...
زیاتر بخوێنەوە
وتار

بەقوربانی كردنی خاكی نیشتیمان… لە پێناو ڕیفراندۆمێكی ساختەدا

لەلایەن ستاندار Posted on 702 جار بینراوە
هێمن بنەسڵاوە لەدوای ساڵی 2003ەوە پرسی ناوچە كێشە لەسەرەكان بووە بابەتێكی گەرم و چەندان كۆبونەوەو دانیشتن و گفتوگۆی نێوان هەرێمی كوردستان و حكومەتی ناوەند لەپێناو دۆزینەوەی میكانیزمێك بۆ ئەو ناوچانە كە هەرێم هەوڵی گەڕاندنەوەیان دەدات وەك ناوچەیەكی دابڕێندراوی كوردستان، بەڵام عەرەبەكانیش بەبەشێكی خاكی خۆیانی دەزانن و هەوڵی بەدەستهێنانەوەی دەدەن. ئەو ناوچانە گیرۆدەی ئەو گۆڕانە دیمۆگرافیایەن ...
زیاتر بخوێنەوە
بایەخدار هەواڵی کوردستان

ئاڵا تاڵەبانی: گەندەڵیەكی بەرپرسێكی گەورەی حزبەكەی ئاشكرا دەكات

لەلایەن ستاندار Posted on 684 جار بینراوە
ستاندەر بەپێی پێگەی “الفرات الإخبارية”، ئەمرۆ ئاڵا تاڵەبانی گەندەڵیەكی گەورەی دكتۆر نەجمەدین كەریم بە بڕی 62 ملیۆن دۆلار ئاشكرا كرد كە لە پارەی پترۆ دۆلاری پارێزگای كەركوك بەبەڵگەوە وەری گرتوەو تەنانەت یەك دۆلاریشی نەداوە بە ئیدارەی پارێزگایەكە.
زیاتر بخوێنەوە
وتار

بەشداری نەکردنی دەنگدەر لە دەنگدان لە قازانجی کێ یە؟

لەلایەن ستاندار Posted on 794 جار بینراوە
ئومێد موستەفا گومانی تێدانییە ھەڵبژاردن بۆ ئەوە دەکرێ تا ئەو دۆخەی کە پێشتر لە ئارادبووە ھەوڵی گۆڕانکاری بدرێت جا لە بواری سیاسی بێت یان ئابووری یان کۆمەڵایەتی یان ھتد….، گرنگ نابێ ھەڵبژاردن ئەنجام بدرێ کەچی بارودۆخە باوەکە ھەروەکو خۆی بمێنێتەوە و درێژەی ھەبێت، بەڵکو دەبێ ئەگەر دۆخەکەخراپە ھەوڵی چاککردنی بدرێ و ئەگەر چاک و باشیشە ...
زیاتر بخوێنەوە
هەواڵی کوردستان

“لیژنەکەی بەغدا دۆسیەی گەندەڵی زۆری لە لیستی موچە خۆرانی ھەرێم بۆ دەرکەوتووە”

لەلایەن ستاندار Posted on 708 جار بینراوە
ستاندەر سەرۆکی فراکسیۆنی کۆمەڵ لەپەرلەمانی عێراق ئەحمەدی حاجی رەشید، پێیوایە گرفتی گەورە لەمەسەلەی وردبینیکردنی ناوی فەرمانبەرانی ھەرێمدا ھەیەو دەشڵێت”لیژنەکە دۆسیەی گەندەڵی زۆری بۆ دەرکەوتوە.” ئەحمەدی حاجی رەشید بە دەنگی ئەمریکای راگەیاندوە “پێویستمان بەھەماھەنگی ھەیە، ھەرێم خۆی بێدەنگ کردوە و سەبارەت بە موچەو بودجە کۆنتاکت ناکات، دیارە دەیانەوێت دۆخەکە ھەروا بڕوات.” لەگەڵ ئەوەش وتویەتی”ئێستاش ئومێدم ھەیە ...
زیاتر بخوێنەوە
بایەخدار هەواڵی کوردستان

یەکێتی: ریفراندۆم بڕیارێکی ھەڵە بوو

لەلایەن ستاندار Posted on 625 جار بینراوە
ستاندەر سەعدی پیرە ئەندامی (پێشوی) مەکتەبی سیاسی یەکێتی لە لێدوانێکی بۆ ئەنادۆڵ ڕایگەیاند ریفراندۆم بڕیارێکی ھەڵە بو درا، پێشتریش ناوبراو داوای لە مەسعود بارزانی کرد کە ڕاستیەکانی بڕیاری ریفراندۆم ئاشکرا بکات بەوەی یەکێتی لەگەڵ ریفراندۆم نەبوە، ئەوە لەکاتێکدایە سەعدی پیرە ئەندامی لیژنەی باڵای ریفراندۆم بوو. دوێنێ ھەینیش مەلا بەختیار کارگێری (پێشوی) مەکتەبی سیاسی یەکێتی ڕایگەیاند ...
زیاتر بخوێنەوە
وتار

ئەگەر دەنگ نەدەم چی ؟ ئەگەر دەنگ بدەم چی؟

لەلایەن ستاندار Posted on 848 جار بینراوە
وریا فتاح ــ پارتی و یەکێتی لەو ھەڵبژاردنانەی دێنە پێشەوە گرەویان لەسەر ئەوەیە کەمترین خەڵک بەشداربێت لە پرۆسەی ھەڵبژاردن، چونکی ئەوان دەزانن تا پرۆسەی ھەڵبژاردن قەرەبالغتر بێت باڵانسی دەنگی ئەوان کەم دەکات. لەماوەی چەند ساڵی رابردوشدا بەبەرنامەیەکی زیرەکانە ئیشیان لەسەر ئەوە کردووە خەڵک بێ ئومێد بکەن و ساردی بکەنەوە لە دەنگدان، پیشاندانی ئەو وێنانەی یەک ...
زیاتر بخوێنەوە