محهمهد نوری ئەوەی نابێتە موجامەلەو پێداهەڵدان نوسینە لەسەر نەوشیروان مستەفا، چونكە ئەم پیاوە خاوەنی هیچ نەبێت، خاوەنی دروستكردنی رۆحێكی یاخیانەبو، نەخێرێكی گەورە بو بەروی دەسەڵاتی ستەمگەر. لەتەنیشت ئەم نەخێرەوە ئەم سەركردەیه ئامادەبو بۆ باشكردنی ئایندە واز لەرابردو بهێنێت، ئەو دەیزانی كێشەی دونیای ئێمە ئەوەیە كۆمەڵێك دەموچاو بەناوی شۆڕشو رابردوو خەباتی شاخەوە ئەزمونی حكومڕانیی كوردییان كردە ...
ستاندەر ئەمرۆ 31/12/2017 پێگەی “العربی الجدید” نهێنی هەوڵێكی حكومەتی عێراقی ئاشكرا كرد كەلەو كاتەی حكومەت مامەڵە لەگەڵ حكومەتی هەرێم ناكات بەڵام لەهەوڵدایە بەدەر لە پارتی مامەڵە لەگەڵ لایەنەكانی تر بكات. سەرچاوەكە ئاشكرای كردوە كە ئێستا وەفدێكی باڵای یەكێتی لەبەغدان بۆ چارەسەركردنی كێشەكانی نێوان هەولێرو بەغدا. هەروەها وەفدێكی باڵای چەند هێزێكی سیاسی كوردستان بەنیازن بگەنە بەغدا ...
ستانده ر رێکخراوی ستۆپ بۆ دژە گەندەڵی لە راگەیەنراوێکی کە ئاراستەی سەرۆکایەتی پەرلەمان و حکومەت و ڕای گشتی کردووە داوادەکات ئەو پرۆسەیەی بۆ چاکسازی دەستپێکراوە لە موچە نایاساییەکان سەقفی زەمەنی بۆ جێبەجێکردنی ھەبێ و نەرمی نەنوێندرێت لەبەر بەرژەوەندی حیزبەکان ھاوکات داوای چاکسازی ھەمەلایەنە لەسەرجەم بوارەکان دەکات. دەقی راگەیەنراوەکە بخوێنەوە بۆ/ پەرلەمانی کوردستان بۆ/ سەرۆکایەتی حکومەتی ...
زهبهنگ بههادین له دواى له دهستدانى كهركوك و شكست له ریفراندۆمدا ئهوهى كورد به دهستیهێنا دۆرانه یهك له دواى یهكهكانه , كهڵهكهبوونى ههڵهكان و گهندهڵى و بێ یاسایى و دیكتاتۆریهت و نهبوونى دیموكراسیهتى له دهستاو دهستكردنى دهسهڵات داینهمۆى زوو پێگهیشتنى ئهم شكسته گهورانه بوون , یهكێتى و پارتى و یهككگرتوو بهرپرسیارى یهكهمى ئهم شكستانهن , ...
پێشڕەو بابەشێخ دۆخی سیاسی و باروگوزەران و ژیانی خەڵکی هەرێم بە گشتی و موچە خۆران بەتایبەت تا دێت بەرەو خراپی دەچێت . خراپبونی دۆخی ئابوری خەڵک , بەشێوەیەکە ئومێد بڕاوی چاکبون و چاکسازی بوون. ئەوەی بە بیری خەڵک دابێت و بوبێت بە داواکاری , جگە لە چۆڵکردنی کورسیەکان و هەڵوەشانەی ئەم حکومەتە هیچ شتێکی تر ...
ستاندەر رێبوار عەلی یەکێک لە سەرکردەکانی پێشوی یەکگرتووی ئیسلامی ڕایدەگەیەنێت “لاوازترین سەرکردایەتی یەکگرتوو لە مێژوویدا ھی ئێستایە و ئەو حیزبە لەبەردەم ھەڕەشەی بچوک بونەوەیە و چارەسەری تەنھا ئەوەیە ھاوپەیمانی لەگەل یەکێتی و پارتی بکات” وتیشی “ئەو پاڵپشتیەی ئێستا یەکگرتوو لە حکومەت دەیکات زەرەری تێدادەکات و باجەکەی دەدات و لە زۆر قۆناغ یەکگرتوو بۆتە فریاد ڕەسی ...
ناوی توێژینەوە: لە بريارى ڕيفراندۆمەوە بۆ شازدەی ئۆكتۆبەر (توێژينەوەيەكى مێژوويى سياسييە) ئامادەكردنى: دكتۆر قارەمان نادر محەمەد پێداچوونەوە: بۆردی توێژینەوەی دەزگای ستاندەر توێژینەوەی تایبەت ژمارە (23) شوێن و ساڵی بڵاوكردەنەوەی: هەولێر – كانونى دووەمی 2018 بۆ خوێندنەوە و دابەزاندنی تەواوی توێژینەوەكە كلیك لە سەر بەرگەكە بكە:
ھێمن حاجی مولود بۆ وڵاتەپێشکەوتووەکانی جیھان و گەلە خۆشبەختەکانیان ڕۆیشتنی ساڵ تەنھا بە زیادبوونی ڕیزبەندی ژمارەیی ١٧ بۆ ١٨ گێرانی ئاھەنگ و ھەڵدانی پێکی شەراب و تەقاندنی یاری ئاگرین کۆتایی بە بۆنەی سەری ساڵ نایەت، بەڵکو بەدابەشکاری دەورەوە تاک بە تاکی کۆمەڵ لە وەزیرەوە بۆ گزیر لەتەدارەکی پێێشخستن و ئاواکردنی زیاتری ژیان و ژیاری گەلەکەیانن. ...
ئاراس گەردی چەند جارێکە لە بۆنەی جیاجیا شاسوار عەبدولواحید جەخت لەوە دەکاتەوە بۆ بەرێوەبەردنی جوڵانەوەکەیان سود لە خەبات و فیکری سیاسی ناوشیروان مستەفا وەک یەکێک لە ڕابەرانی سیاسی بزوتنەوەی ڕزگاری خوازی و ریفرۆمخوازی نەک وەک رێکخەری گشتی بزوتنەوەی گۆڕان وەردەگرن. ئەوە شتێکی چاوەڕوانکراوە ھەر بزوتنەوە و حیزب و جولانەوەیەک کە لە دوای بزوتنەوەی گۆڕان دروست ...
ستاندەر بەپێی پێگەی “بغداد الیوم” زانا رۆستای ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی غێراق لە فراكسیۆنی كۆمەڵ ریاگەیاندوە كە: بەنیازن پرۆژە یاسایەك پێشكەشی پەرلەمانی عێراق بكەن بۆ ئەوەی حكومەتی عێراق پابەند بێت بە پێدانی موچەی گشت فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان بەبێ پاشەكەوت ودواكەوتن. هەروەها پێگەكە بڵاوی كردۆتەوە كە هەندێ لایەنی كوردستان نارازین بەم پرۆژەیە چونكە ئەو لایانەنانە موچەی فەرمانبەران ...