ستاندەر ھێزەکانی حەشدی شەعبی نەچونەتە ناو داقوق بەڵکو لایان داوە بە دەشتاییەکانی ناوچەکە دەرۆن، پەیامنێری ستاندەر راشیگەیاند بەرگریەکی ھیچ لایەکیان لەپێش نیە، پێشتر لیوای یەک و سێ ی یەکێتی پاش بەرگریەکی زۆر لە کۆی ئەو دوو لیوایە دە پێشمەرگە دیارن و، زۆرترین شەڕ تاکو ئێستا ھێزەکانی پێشمەرگە لەبەری یەکێتی ئەنجامیان داوە. پەیامنێری ستاندەر وتیشی ...
ستاندەر دوای شەرێکی چڕ و بەرگریەکی زۆر ھێزەکانی پێشمەرگە بەھۆی ئەوەی پاڵپشتی پێویستی سەربازی پێشنەگەیشت لە داقوق و نەوفی شیمال کشایەوە و، ناوچەکە کەوتە بەردەست ھێزە عێراقیەکان.
ستاندەر پەیامنێری ستاندەر رایگەیاند معەسکەر کەیوان و ناوچەی پیشەسازی کەوتونەتە دەست ھێزەکانی حەشدی شەعبی، ئەوەش بەھۆی نەبونی ھیچ ھێزێکی وەزارەتی پێشمەرگە لە بەردەمیان. ھەروەھا گوتی ئێستا خۆبەخشان بەرگریەکی سەخت دەکەن و توانیویانە بەشێک لە بەرەو پێشچونەکانی حەشد بگرن.
ستاندەر بەگوێرەی زانیاری سەرچاوەیەکی ستاندەر دوای تەواو بونی شەڕ لە دووزخورماتو پیلانی ھێزەکانی حەشد بۆ ھێرشکردنە سەر دەقوقە، ئەو سەرچاوەیە وتیشی ھێرشەکان بە مەبەستی دەستگرتنەوەیە بەسەر بیرە نەوتەکان. سەرچاوەیەک رایگەیاند ئەگەرچی رەخنەیەکی زۆر لە ھێزەکانی یەکێتی دەگیرێت لە لایەن پارتی و میدیاکانی، بەڵام شەرێکی زۆر کراوە و کەمی چەک و پێداویستی سەربازی بەشێکن لە ھۆکارەکانی پاشەکشێ, بەگوێرەی ...
ستاندەر وەستا رەسول فەرماندەی پێشمەرگە لە میحوەری چوار رایدەگەیەنێت ئەوان لەگەل سوپای عێراق روبەروی ھێزیکی نا بەرامبەر بونەوە و دوای چوار سەعات شەڕکردن پاشەکشەمان کردوە بەھۆی ئەوەی دوژمن زیاتر لە ٣٥٠ تانک و زریپۆش و ناقیلە پاڵپشتیان بوون. وەستا رەسول راشیدەگەیەنێت ھەندێ کەناڵ بێ وەفایانە پروپاگەندە دژ بە پێشمەرگە بڵاودەکەنەوە و پێیان دەوەڕن. وتیشی وەڵامێکی ...
ستاندەر لیوا محەمەد عوسمان فەرماندەی پێشمەرگە رایدەگەیەنێت ئەمشەو لەگەڵ ئەمریکیەکان کۆبونەوەیەمان کردووە سەبارەت بە دۆخی کەرکوک و ئەوان پێیان راگەیاندین کە ئاگاداری سەرکردایەتی سیاسی کوردستانیان کردوە کە ریفراندۆم نەکەن چونکە مەترسی بەدوای خۆیدا دەھێنێت، ناوبراو وتیشی ئەوان ئامادە نەبون پشتگیرمان بکەن.
ستاندەر ئاراس شێخ جەنگی رایدەگەیەنێ چەند رۆژێکە وەزارەتی پێشمەرگە ھیچ پاڵپشتیەکی بۆ پێشمەرگە لە تەلوەرد نەناردوە و، وەک چۆن تەلوەرد چۆل کراوە لەلایەن پارتی مەلا عەبدولڵاش پاشەکشە کراوە. ناوبراو راشیگەیاند پێشتر سەرکردایەتی سیاسی کوردستانیان لەو مەترسیانە ئاگادارکردبویەوە بەڵام گوییان بۆ نەگیراوە ئێستا ئەمریکا رووداوەکان دەبینێ بەڵام بێ دەنگی لێدەنوێنێت. جێ ی باسە ئێستا ناو شاری ...
کەمال ئەسکەندەر ئەوە مەسەلەیەکی تورکی یە وەک هاتوە (بالقی باشنن قۆقار) هەروەک مەلای گەورە لە بەرگی سێ یەمی تەفسیرەکەی لاپەڕە ۲۲۷ هێناویەتی ، ئەوەی دەگوزەرێ لە کوردستان کەژیانمان هەموو ڕۆژەکانی بوە بە مەتەڵ هەر ڕۆژەو دەیان خوێندنەوەی جیاواز بۆ بارودۆخ دەکرێت ، ڕونتر بڵێم باڵادەستە سیاسیەکانمان هونەرمەند ئاسا هەر ڕۆژەو بەئاوازێ دروشمەکان دەچڕن کەچی واقیع ...
ئاسۆس ئەرگۆشی لە مێژووی سیاسی ئەوروپادا، سەدەی ناوەڕاست بە سەدەی دەسەڵاتی تیۆکراسیء حوکمی کەنیسە ناوزەندکراوە، چونکە لە کوتاییەکانی سەدەی پازدەو لە سەرەتای سەدەی شازدەی ئەوروپا، دەسەڵات بە ھەموو جومگەکانیەوە کەوتبووە دەست کەنیسە (کەنیسە بە مانای حوکمڕانی ئایدۆلۆژیای ئاینی)، واتە کەنیسە دەستی بە سەر ھەموو جومگە ئەساسیەکانی دەسەڵاتدا گرتبوو، دوای دروستبونی کومەڵگەی مەدەنیء بڵاوبونەوەی ھزری دیموکراسی ...
ستاندەر راگەیەنراوە پێنج خالیەکەی یەکێتی و پارتی کە ئەمرۆ بڵاویان کردەوە بەھیچ شێوەیەک باسی سەربەخۆیی و بابەتی ریفراندۆم ناکات ھاوکات لە مادەی سێ یەم باس لەچارەسەر کردنی کێشەکانی ھەرێم و بەغدا بەگوێرەی دەستوری عێراقی دەکات و، لەخالی پینجەمی راگەیەنراوەکەش ناوی ناوچەکوردستانیەکیشەلەسەرەکانیان گۆریوە بۆ ناوچەکانی دەرەوەی ھەریمی کوردستان گۆریوە. ئەو ڕاگەیەنراوە لەلایەن چاودێران بە پاشەکشە لەسەر ...