ستاندەر لەکۆبونەوەی لەگەڵ وەزیری بەریتانیا بۆ کاروباری رۆژھەڵاتی ناوەراست و باکوری ئەفریقیا ئەلیستیر بیرت قوباد تاڵەبانی ڕایدەگەیەنێت ئامادەن سەرجەم کێشە ھەڵپەسێردراوەکان بە گفتوگۆ لەگەڵ بەغدا چارەسەر بکەن. ھاوکات وەزیری کاروباری رۆژھەڵاتی ناوەراست و باکوری ئەفریقیای بەریتانیا رایگەیاندوە پاڵپشتی ھەرێمی کوردستان دەکەن بۆ ئەنجامدانی چاکسازی و باشتر کردنی حکومرانی.
شێرزاد شێخانی سیناریۆكانی هەمو فیلمە هیندیەكان لەراج كابورو شامی كابورەوە تا ئەمیتاو شارۆخان وسەلمان خان،یەك سیناریۆن،بەجیاوازی هەندێ گۆرانی ورەقسو سەماكانەوە،ئەگینا هەمو سیناریۆكان بریتین لە، دوو برای بچوك لەناو بازارەكانی شاردا لێك دائەبڕێن،یەكێكیان ئەبێتە زابتی پۆلیس،ئەویتریان ئەبێتە سەرۆك عەسابە. كاتێك لەكۆتایی فیلمەكەدا ئەكەونە شەڕی یەكتری و دەمانچە لەیەك رائەكێشن خاڵێك لەسەر قۆڵی یەكێكیان دەرئەكەوێ ئەزانن ئەمانە ...
ستاندەر ئەمرۆ چوارشەممە بارزانی لەگەڵ بەشێک لەمامۆستایانی زانکۆکانی کوردستان کۆبویەوە، جێ ی باسە لەکۆبونەوەکە حگە لە باسی موچە بەھیچ شێوەیەک ئاماژە بەشکستی زانکۆکانی کوردستان نەکرا، لە خواروە ریزبەندی زانکۆکانی کوردستانە ھاوکات لەگەڵ شیکاریەک لەم بارەیەوە لەلایەن پرۆفیسۆری یاریدەدەر د.رەعد رەفعە، کە لەبەشێکی ھاتوە زۆر لە زانکۆکانی ئەفریقیا لەپێش زانکۆکانی کوردستانن، کەئەمەش شکستی سیستەم وسەرکردەو بەرێوەبەرانی ...
ستاندەر دوای ئەوەی لەماوەی ڕابردوو بە بڕیارێکی ناقانونی لەلایەن پۆلیسی ھەولێر دەست بەسەر ئۆفیسی دەزگای ستاندەر دا گیرا و کارکردنی لێ قەدەغە کرا، ئەمرۆ بە بڕیاریک لەلایەن وەزارەتی رۆشنبیری پەخشی کەناڵی ئێن ئارتی لە سیستەمی دیجیتاڵ وەستێرا. جێ ی باسە لەکاتی داخستنی دەزگای ستاندەر بەرێوەبەری پۆلیسی ھەولێر ڕایگەیاند بەھۆی ئەوەی قسەی نەشیاویان بەرامبەر ریفراندۆم کردوە ...
ستاندەر د.لەتیف رەشید راوێژکاری سەرۆک کۆماری عێراق لەبارەی سەردانەکەی ئەو دواییەی وەفدی ریفراندۆم بۆ بەغدا ڕایگەیاند گفتوگۆمان لەنێوان ھەردوو لا ئیجابی بونە و حەیدەر عەبادی و بەرپرسانی تری عێراقی ئامادەییان نیشان داوە بۆ چارەسەری کێشەکان. ناوبراو ڕاشیگەیاند ھەنگاوی ئەنجامدانی ریفراندۆم پێویستە یەکەمجار پێشکەشی حکومەتی عێراق بکرێت و پاشان لەپەرلەمان بڕیاری بۆ دەرچێت،
ستاندەر لەچەند رۆژی رابردوو سەرکردەی حیزبێکی ئیسلامی کە ناوەکەی لای ستاندەر پارێزراوە سەردانی بارزانی کردوە و، لیستێک داواکاری لەگەڵ خۆی بردوە بۆ ئەوەی ڕەزامەندی پیشان بدرێت لەسەری. سەرچاوەکە بەستاندەری ڕاگەیاند لە کۆبونەوەکە سەرۆکی حیزبە ئیسلامیەکە رایگەیاندوە بەھەمو شێوەیەک پاڵپشتی ریفراندۆم دەکەین و لەگەڵیداینە. ھەر لەدانیشتنەکە ئەو سەرکردەی ئیسلامیە لیستێک داواکاری ئاراستەی بارزانی کردوە کە پێکھاتبو ...
ستاندەر نوێنەری نەتەوەیەکگرتوەکان لەعێراق یان کۆڤیچ لە لێدوانێکدا ڕایگەیاند نەتەوەیەکگرتوەکان دژی ھەموو جیابونەوەیەکە کە لەجیھان ڕووبدات بەمەبەستی دروستکردنی دەوڵەت، چاودێران پێیان وایە ئەو ھەڵوێستە بۆیەکجارە کە نەتەوەیەکگرتوەکان لە ململانێ ی ھەرێم و بەغدا پاڵپشتی بەغدا دەکات کە پێشتر زیاتر داوای چارەسەری کێشەکانیان دەکرد و خۆیان وەک بێ لایەن پێشاندەدا.
ھیواسەیدسەلیم رۆژ نیە نەبینین و نەبیستین لێرەو لەوێ فلانە سەنتەر و ناوەندی رۆشەنبیری کۆنفراسێک بۆ پرسی ریفراندۆم و سەربەخۆیی کوردستان ئەنجام دەدات، جا ئەوەی جێگای تێبینی جدیە ئەوەیە ھەمیشە کۆنفراسەکە بۆ چەند کەسێک و دەموچاوێکی دووبارە سازدەکرێت، ئەوانەشی کە لەوێ ئامادەدەبن و گوێکری ئەو کۆنفراس و دیبەیتانەن زیاتر خەڵکی دووبارەی گوێڕایەڵی دیبەیتچیەکانن، کەمترین جار رێگا ...
مەرجە تەعجیزیەكانی پارتی و گۆڕان شێرزاد شێخانی بۆچی بەبێ پێچوپەناو راشكاوانە دو قسە لەسەر ئەو دانوستانەی نێوان گۆڕانو پارتی نەكەینو،رێك نەڵێین هیچ ئەنجامێكی ئەوتۆی لێناكەوێتەوە.. هەڵبەت ئەمەش نە رەشبینیە نە كوفریشە، بەڵكو واقیعەو لەوانەیە كەسانێكیش هەبن وەكو ئێمەی هەستی پێًبكەن. (1) پارتی لەسەرەتاوەو پێش چوار ساڵ، نەك دو ساڵو دو مانگو دو رۆژ پێش ئێستا ...
ستاندەر مەسعود عەبدولخالق ڕایدەگەیەنێت ئەو قسەیەی کاک مەسعود ڕاستە کە دەڵێ شەراکەت لەگەڵ بەغدا شکستی ھێناوە بەڵام ئەو قسەیە بۆناو کوردستانیش راستە و شەراکەت شکستی ھێناوە. لەنوسینێک لەژێر ناونیشانی ھەڵە و ڕاست لەووتارەکانی کاک مەسعود، ناوبراو نوسیویەتی لەبارەی بریاری ١٥١٤ ی نەتەوە یەکگرتوەکان ..ئەوە بۆ (شعوب المستعمرە)دەرچوە ، ھەر ئەو بریارە نیە زیاتر لە ١٠ ...