ستاندەر بەگوێرەی ئەو زانیاریانەی کە چەند سەرچاوەیەک لە میدیا عەرەبیەکان گواستیتیانەوە لە ئێستادا بەپێچەوانەی پێشتر کە دەنگۆی پشتگیری سعودیە لە پرۆسەی ریفراندۆمی ھەرێم بڵاودەکرایەوە وڵاتی سعودیە ھەڵوێستەکانی گۆڕانی بەسەرھاتوە و پاڵپشتی بەغدا دەکات دژی ریفراندۆمی ھەرێمی کوردستان و جیابونەوە، سعودیە لەگەڵ چەندین وڵاتی عەرەبی تر پەیوەندی بەستوە بۆ ئەوەی یەک دەنگی وڵاتانی عەرەبی پیشانبدەن لە ...
ستاندەر بەگوێرەی لێدوانی سەرچاوەیەکی سەربازی عێراقی لەسنوری کەرکوک بۆ رۆژنامەی قودسی عەرەبی لەلایەن فەرماندە سەربازیە باڵاکان لە بەغداوە فەرمانی ئامادە باشی بۆ یەکە سەربازیەکانی عێراق دەرچوە بۆ ھەر ئەگەرێکی ڕوو بەڕوو بونەوە لەگەڵ پێشمەرگە. ئەو سەرچاوەیە ڕاشیگەیاندوە ئەو ئاگادار کردنەوەیە دوای ئەوە ھات کە ھەرێمی کوردستان بڕیاریدا کەرکوک بەشداری ڕاپرسیەکەی باشوری کوردستان بکات. ھۆکاری دواخستنی ...
ستاندەر سەرچاوەیەکی بە ئاگای ھەرێم بە ستاندەری ڕاگەیاند ئەمرۆ قاسم سلێمانی بە سەردانێکی نھێنی ھاتۆتە ھەرێمی کوردستان و بەنھێنی لەگەڵ مەسعود بارزانی کۆبۆتەوە، ستاندەر ھەوڵیدا وردەکاری کۆبونەوەکە وەربگرێت بەڵام ھیچ زانیاریەک ئاشکرا نەکراوە، سەرچاوەکەی ستاندەر ھەروەھا گوتی دوای سەردانەکە سلێمانی ڕاستەوخۆ گەڕاوەتەوە ئێران.
ستاندەر لەکۆبونەوەی ئەمرۆی ھەردوو مەکتەبی سیاسی یەکێتی و پارتی پرۆژە حەوت خاڵیەکەی یەکێتی تاوتوێکراوە بەڵام پارتی وەڵامی کۆتایی نەداوەتەوە بۆ قبوڵکردنی پرۆژەکە. بەگوێرەی زانیاری ستاندەر لە حاڵەتی قبوڵنەکردنی ئەو پرۆژەیە لەلایەن گۆڕان و کۆمەڵی ئیسلامی ئەوکاتە سەرکردایەتی یەکێتی بە دەنگی دوو لەسەر سێ بریار لەسەر کاراکردنەوەی پەرلەمان بەبێ ئەو دوو لایەنە دەدات، بەڵام کۆمەڵ و ...
ڕەشاد گەڵاڵی دەبانی وشەیەکە هەموومان کەم و زۆرلەنێوکۆمەڵی کوردەواری پێی ئاشناین ئەم وشەیە دەرەنجامی لاساری دایك و باوك بۆ کۆرپەکانیان یاخود ئاژەڵ بۆ بێچوەکەی دەکەوێتە بەرگوێمان ودەبیستین ئالەو کاتەدا کۆی ئاڕاستەو ئاماژەکان ئەوەمان پێ دەڵێن هەوڵەکان لێرەوە دەست پێ دەکات بەئاڕاستەی ڕێگری کردن لەلێکترازانی خانەوادە ، لەهەمانکاتدا هاو شێوەی مرۆڤ خاوەن ئاژەڵەکانیش بەهەمان شێوە لەدوای ...
ستاندەر ئەمرۆ لە کۆبونەوەی چاوەروانکراوی ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی چاوەڕێ دەکڕا بڕیار لە کاراکردنەوەی پەرلەمان بدرێت. بەڵام بەگوێرەی زانیاری ستاندەر لەکۆبونەوەکە مشتومڕێکی زۆر دروستبوە لەسەر چۆنیەتی کاراکردنەوەی پەرلەمان بەتایبەت سیناریۆی ئاوت کردنی گۆڕان و کۆمەڵی ئیسلامی لە پرۆسەکە، دواجار ئەنجومەنی سەرکردایەتی بڕیاری کۆتایی لەسەر پرسەکەی دواخستوە و، ڕێکەوتون لەسەر ئەوەی وەفدێکی یەکێتی جارێکی تر لەگەڵ گۆڕان ...
ستاندەر لەدواین لێدوانی لەبارەی ریفراندۆمی کوردستان حەیدەر عەبادی سەرۆک وەزیرانی عێراق ڕایگەیاند ریفراندۆمی کوردستان ئەساسی نیە و تەنھا بەکارھێنانیەتی بۆ ھەڵخەڵەتاندنی خەڵکی ھەرێمی کوردستان. چاودێران پێیان وایە باشترین وەڵامی پارتی بۆ ئەو ھێرشانە کشاندنەوەی فراکسیۆنەکەیەتی لە ئەنجومەنی نوێنەران، بەڵام ئەوە لەکاتێکدایە لەماوەی کەمی رابردوو پارتی دوو پۆستی لە کۆمسیۆنی مافەکانی مرۆڤ و ئەنجومەنی نوێنەران وەرگرتوە ...
ستاندەر سەرچاوەیەكی باڵای هەرێمی كوردستان بە ستاندەری ڕاگەیاند لەكۆبونەوەی بەیانی ئەنجومەنی سەركردایەتی یەكێتی بەفەرمی بڕیاری كاراكردنەوەی پەرلەمان بەبێ گۆڕان و كۆمەڵ دەدرێت، هەر بەگوێرەی ئەو زانیاریانە پرۆژەیەك پێشنیاركراوە بۆ چۆنیەتی دواخستنی ریفراندۆم بەڵام تاكو ئێستا بڕیاری كۆتایی لەبارەی ئەو پرۆژەیە نەدراوە. بەگوێرەی ئەو پرۆژەیە دوای كاراكردنەوەی پەرلەمان پرسی دواخستنی ریفراندۆم دەبرێتە پەرلەمان و لەوێ بەفەرمی ...
ستاندەر بەپێی راگەیەنراوێکی نوسینگەکەی سروە عەلدواحید سەرۆکی فراکسیۆنی گۆڕان لەپەرلەمانی عێراق بەفەرمی بانگھێشتی ئەمریکا کراوە بۆ قسەکردن لەسەر چەند پرسێکی ھەرێمی کوردستان. لەراگەیەنراوەکەدا ھاتووە”بەسەردانێکی فەرمی و لە چوارچێوەی بەرنامەی کارێکی چڕوپڕدا، لەسەر بانگھێشتی بڕیارە کومستوک ئەندامی کۆنگرێسی ئەمریکا و ھەروەھا دامەزراوەی وستمنیستر و دامەزراوەی فیوچەر فاودەیشین، سروە عەبدولواحید سەرۆکی فراکسیۆنی گۆڕان لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ...
هیوا حەسەن عەلی لەڕۆژی 29/8 ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک بڕیاریدا کەرکوکیش بەشدار بێت لە ریفڕاندۆمەکەی هەرێمی کوردستان کە بڕیارە لە رۆژی 25/9 ئەنجام بدرێت ،بێگومان ئەم هەنگاوەی ئەنجومەن کارێکی پیرۆزەو بەرز دەینرخێنین،هەرچەندە کۆی پرۆسەکە لەروی سیاسی و یاساییەوە قسەی زۆری لەسەرە کە من ناچمە نێو ئەو بابەتانەوە ، بەڵام ئەوەی مەبەستمە قسەی لەسەر بکەم ئەنجامدانی پرۆسەکەیە ...