ستاندەر پەیامنێری ستاندەر لە وەرتێ رایگەیاند لە بۆردومانەكەی كەمێك پێش ئێستای فرۆكەكانی توركیا لە زینی وەرتێ بۆ سەر بارەگایەكی پەكەكە چەند گەریلایەكی پەكەكە شەهید و بریندار بوونە، بەگوێرەی زانیاریە سەرەتاییەكان ژمارەی شەهیدەكان چوار و بریندارەكان سێ كەسن تا ئێستا. زانیاری زیاتر بلاودەكەینەوە
ستاندەر لە پەراوێزی زیادبونی هەرەشەكانی توركیا لە سنورەكانی هەرێمی كوردستان، بەرەو پێشچوون لە پەیوەندی نێوان باشور و رۆژاڤای كوردستان هاتۆتە پێشەوە. لە راپۆرتێكدا كە سەنتەری رەواتب بۆ توێژینەوە و لێكۆلینەوەی ستراتیژی بڵاوی كردۆتەوە هاتوە كە زیادبونی هەرەشەكانی توركیا لەسەر هەرێمی كوردستان و كشانی بەردەوامی هێزەكانی توركیا بۆ ناو قوڵایی خاكی هەرێمی كوردستان بۆتە هەرەشە لەسەر ...
ستاندەر نەبەز عەبدولحەمید قایمقامی قەزای ناوەندی هەولێر رایدەگەیەنێت ئەو دەنگۆیانەی باس لە هەلگرتنی قەدەقەی هاتوچۆ دەكەن راست نین. ناوبراو لە لێدوانێكی رۆژنامەوانی بە كەی24ی راگەیاند:”لێرەو لەوێ باس لە هەڵگرتنی قەدەغەی هاتوچۆ دەكرێت لە دوای 16ی مانگەوە. ئەوە راست نیە، وەزارەتی تەندروستی رایگەیاندووە كە پێویستمان بەكاتی زیاترە . بۆیە قەدەغەی هاتوچۆ بەردەوامە و پیویستە هاوڵاتیان پابەند ...
ستاندەر عیماد باجەلان ئەندامی پارتی دیموکراتی کوردستان بە پێگەی بەغداد الیوم ی ڕاگەیاندووە کە وەزیرە کوردەکانی کابینەی مستەفا کازمی دەبێت لەلایەن سەرۆکی هەرێم نێچیرڤان بارزانیەوە دیاریبکرێن، چونکە ئەو دامەزراوەی تایبەتمەندە بە پەیوەندی نێوان هەرێم و ناوەند. جێگای باسە تاکو ئێستا هەڵوێستی هێز و لایەنەکانی تری کوردستان ڕانەگێنراوە سەبارەت بە دیاریکردنی وەزیرە کوردەکانی کابینەی نوێی حکومەتی ...
ستاندەر درەنگانی دوێنێ شەو فرۆكەكانی توركیا چەند ئامانجێكیان لە زینی وەرتێ بۆردمانكرد، بەبێ ئەوەی زیانی گیانی لێبكەوێتەوە. توندبونەوەی ململانێكانی ئەو سنورە وای كرد هێزە ئاسمانیەكانی توركیا زیاتر چاو بخەنە سەر ئەو ناوچەیە. چەند رۆژێك بو فرۆكە جەنگیەكانی توركیا لەو ناوچەیە دەسورانەوە، بەگوێرەی زانیاری سەرچاوەیەك كە بەستاندەری راگەیاند سەركردە سەربازیەكانی یەكێتی لە زینی وەرتێ لەبارەی بۆدومانەكانی ...
ستاندەر دوای ئەوە لەبەرەبەیانی ئەمڕۆوە فڕۆکە جەنگیەکانی تورکیا بە نزمی لە ئاسمانی زینی وەرتێ و باڵەیان دەسوڕانەوە و چاودێری ناوچەکەیان دەکرد کەمێک بەر لە ئێستا لۆفەی سیپانی و کانیێ ستێرۆکانی لە زینی وەرتێ و سێکانیان و، کونەکۆتری لەدۆڵی باڵەیان بۆردوومان کرد، هەرچەندە تاکو ئێستا زەرەروو زیانەکانی بۆردوومانەکە دیار نییە بەڵام تاکوو ئێستا فڕۆکە جەنگیەکانی تورکیا ...
پهیكار عوسمان لە کورتترین پێناسەدا، ژیان بریتییە لە بەرهەمهێنانی ژیان. ئێمەش بۆئەوەی ژیان بەرهەم بهێنین، ئەبێ دەسکاری کولتوری مەرگدۆستی بکەین. یەکێ لە ڕەگەکانی مەرگدۆستیش (ئایدۆلۆژیای مەزڵومیەتە). ئەوەی کە تۆ بەردەوام بیری خۆتی ئەخەیتەوە، کە زوڵملێکراوی، تێهەڵدراوی، شکێنراوی.. بەجۆرێك کە ئیتر، ئەبیتە کائینێك لەناو شکاویداو ئەبێ تۆ هەمیشە بێ شکۆو شکاوبیت لەپێناو شکۆی فیکرەی مەزڵومیەت! ئیتر ...
كاكه مام ئارام ئهو پێشمهرگهیهی وهك بهشێك له سوپای توركیا له لیبیا دهستگیركرا، پێشمهرگهی هێزی رۆژی سهر به پارتی دیموكراتی كوردستانه و چهندین جار دژی هێزه كوردییهكانی وهك پارتی كرێكارانی كوردستان و یهكینهكانی پاراستنی گهل و یهكینهكانی پاراستنی ژن شهڕی كردووه. شهوی رابردوو عمید مساری وتهبێژی هێزهكانی ژهنراڵ خهلیفه حهفتهر له لیبیا ئاشكرای كرد كه ...
ستاندەر مایک پۆمپەیۆ وەزیری دەرەوەی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ ڕۆژنامەی بیلدی ئەڵمانی، وتویەتی بەداخەوەین کە ڤایرۆسی کۆڕۆنا لە شاری ووهان سەریهەڵدا بەزوویی دەستنیشن نەکراو حزبی کۆمۆنیستی حاکمی ئەو وڵاتەش زانیاریەکانی سەبارەت بەو ڤایرۆسە لەکاتی خۆیدا نەخستۆتە ڕوو. پۆمیۆ ووتوشیەتی کاتێک دێت ئەوانەی بەرپرسیار بوون لە ڤایرۆسی کۆرۆنا، لێپێچینەوەیان لەگەڵ دەکرێت. متمانەشم بەوە هەیە ...
كارزان گلی لە توركیا لەسەر داوای ئاكەپە و مەهەپە ٩٠ هەزار زیندانی ئازاد دەكرێن، بەڵام سەلاحەدین دەمیرتاش و هاوەڵانی ناگرێتەوە. پڕۆژە یاسای لێبوردنی گشتی لە پەرلەمانی توركیا تێپەڕی. بەڵام بە هۆی ئەوەی پڕۆژە یاسایەكە لە بەرژەوەندی زیندانییانی مەهەپە و ئاكەپەیە، بۆیە لێرەشدا كورد فەرامۆش كرا و هیچ زیندانێكی سیاسی كورد ناگرێتەوە. هەموو پێوەرەكان پێمان دەڵێن ...