ستاندەر موقتهدا سهدر، سهرۆكی ڕهوتی سهدر لە نوێترین پەیامیدا ڕایگەیاند، كهسه گهندهڵهكانی نێو شیعه نوێنهرایهتی شیعه ناكهن، ههروهها گەندەڵکارانى نێو سوننهش نوێنهرایهتی پێكهاتهی سوننه ناكهن، هەر وهك چۆن سیاسییە گەندەڵکارەکانى کورد نوێنهرایهتی گەلى كورد ناكهن.
ستاندەر بەپێی نوسراوێکى فەرمى، کە سێشەممەى دوێنێ ڕەوانەى نووسینگەی سەرۆکی داواکاری گشتی کراوە. پەڕلەمانی عێراق داوا لە داواکاری گشتیی دەکات، لێپێچینەوەی یاسایی لە سەرۆک وەزیرانى ڕاسپێردراوى عێراق بکرێت. بەهۆى ئەوەى عەلاوى لە هەژمارى خۆى لە فەیسبوک نوسیبووى:پلانێک لە پەرلەمانەوە بۆ شکستهێنان بە پەسەندکردنی کابینەکەی لەڕێی پێدانی پارەی زۆر بە پەرلەمانتارانەوە، هەیە.
ستاندەر سەرچاوەکانی پۆلیس بە ئاژانسی ڕۆیتەرزیان گوتووە:سێشەممەى دوێنێ هێزەکانی ئاسایشی عێراق بە فیشەکی چەکێکی ڕاوکردن خۆپیشاندەرێکیان کوشتووە و پێنج خۆپیشاندەریشیان بریندار کردووە.
ستاندەر لە کۆنگرەیەکى ڕۆژنامەوانیدا مایک پۆمپیۆ، وەزیری دەرەوەى ئەمریکا ڕایگەیاند، دەستوەردان لە هەڵبژاردنەکان جێی قبوڵکردن نییە. ئەگەر روسیا یاخود هەر لایەنێکی بیانی دیکە هەنگاو بنێن بۆ دەستوەردان لە بەڕێوەچوونى هەڵبژاردنەکان جێی قبوڵکردن نییە و بە توندى وەڵامیان دەدەینەوە.
ستاندەر فراکسیۆنی کۆمەڵ لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لەم خولەی پەرلەمان خاوەن دوو کورسی پەرلەمانیە ،لەسەر دیاریکردنی کاندیدیش لە کابینە وەزاریەکەی عەلاوی خاوەن دوو هەڵوێستی جیاوازن، ئەحمەدی حاجی رەشید ،سەرۆکی فراکسیۆنی کۆمەڵ لە ئەنجومەنی نوێنەران،ڕایدەگەیەنێت، لە هەرێم چەندین کەسی شارەزا هەیە، شەرمەزارییە پێداگریی لە وەزیری حزبی بکەین، لای خۆشیەوە سەلیم شوشکەیی ,پەرلەمانتاری فراکسیۆنی کۆمەڵ کە ئەندامی ...
ستاندەر بە گومانی توشبوون بە فایرۆسی کۆڕۆنا داوا دەکرێت محمد تۆفیق عەلاوی کاندیدی ڕاسپێردراو بۆ پێکهێنانی کابینەی نوێ و کابینە وزاریەکەی بەر لە چونیان بۆ نێو پەڕلەمان پشکنینی تەندروستیان بۆ بکرێت. ئیبراهیم جبوری سەرۆکی لیژنەی تەندروستی پەڕلەمانی عێراق لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی ڕایگەیاند بەهۆی ئەوەی عەلاوی لەچەند ڕۆژی ڕابردوو چەند جارێک سەردانی ئێرانی کردووە بۆیە بەر ...
ئاری ئەحمەد هیتلەر دەڵیت “درۆی گەورە بکە، ئاسانی بکە، بەردەوام بیڵێرەوە، بەم شێوەیە بڕوات پێدەکەن” ئەمە پڕەنسیپی زۆربەی سەرکردە دیکتاتۆرەکانە، میژوو سەلمینەری ئەوەیە کە هەمیشە سەرکردەکان وەک تاک ڕۆڵی گەورەو کاریگەریان بینوە لە وەچەرخانە گەورە مێژوویەکاندا، لەبەرئەوە گرنگە جەماوەر ئەو سەرکردەییەی هەڵیدەبژێرێت و متمانەی پێدەدات خویندنەوەیەکی دروست بۆ سایکۆلۆژیای بکات. سەرکردایەتی تێکەڵەیەکە لە ستراتیژو و ...
مەھدی کاوانی ئەردۆگان دەڵێ لە کۆبوونەوەی لوتکەمان بۆ تەتبیع لە گەڵ پۆتین ، مەرجی گەڕانەوەی سوپای سوریە بۆ شوێنەکانی خۆی و گەڕانەوە بۆ ڕێکەوتن نامەی سوتشێ بە لەچاو گرتنی ناوچەی ئیدلب کە دووبارە بگەڕێتەوە ژێر کۆنتڕۆلی تورکی . لە کۆبوونەوە چوار قۆلیەکەی لە گەڵ ماکرۆن و ئەنجێلا مارکل و پۆتینیش ، بە شێوەیەک لە شێوەکان ...
ستاندەر مەسعود بارزانى سەرۆکى پێشووى هەرێمى کوردستان و سەرۆکى ئێستاى پارتى دەڵێت: کورد و سووننه و بەشێک له شیعهكان لهو شێوازهی عهلاوی بۆ پێكهێنانی كابینهكهی ڕازی نین و ئەگەر عەلاویش بهبێ بهشداریی كورد و سووننه كابینهكهی پێك هێنا، پیرۆزی بێت. سەرۆکى پارتى بە کەناڵى زاگرۆسی ڕاگەیاندووە، عهلاوی میكانیزمی دهستنیشانكردنی وهزیرهكانی حكوومهتهكهی سهركهوتوو نییه و قهبووڵ ناكرێت.
ستاندەر پەڕلەمانتارێکى هاوپەیمانی هێزە عێراقییەكان، بەناوى یەحیا محەمەدی بە میدیایەکانى ڕاگەیاندووە، بەفەرمی داوامان لە كوتلە شیعییەكان کردووە جێگرەوەی محەمەد تۆفیق عەلاوی دیاری بکرێت، چونکە ئاشكرانەكردنی ناوی وەزیرەكانی كابینەكەی ئەوە دەسەلمێنێت پێناچێت کەسێکى سەربەخۆ و ڕزگار کەر بێت.