ستاندەر سەرلەبەیانى ئەمڕۆ محەمەد تۆفیق عەللاوی، سەرۆک وەزیرانی ڕاسپێردراوی عێراق لە هەژمارى خۆى لە فەیسبووک نوسیویەتى:هەستم کردووە لە پەڕلەمان پیلانێکیان داناوە بۆئەوەى کابینەکەم شکستبێنێت. پیلانەکە بریتیە لەوەى بە نهێنى دەنگ بە کابینەکەم بدرێت و پەڕلەمانتاران کابینەکەم ڕەتبکەنەوە. بۆئەوەى پلانەکەش جێبەجێبکرێت پارەیەکە زۆر دەدرێت بەپەڕلەمانتاران.
ستاندەر ئێوارەی ئەمرۆ لە هێرشێکی سوپای سوریا لە باشوری شاری ئیدلیبی سوریا زیاتر لە ١٠ سەربازی سوپای تورکیا دەکوژرێن، ئەمە لەکاتێکدایە ،رەجەب تەیب ئەردۆگان سەرۆکی تورکیا ڕایگەیاندبوو لە ئەگەری کوشتنی هەر سەربازێکی تورکیا لەلایەن سوپای سوریا وەڵامێکی بەهێزیان دەبێت بۆ سوپای سوریا ،بەڵام تاوەکوو ئێستا سوپای تورکیا هیچ وەڵامدانەوەیەکی نەبووە بەرامبەر هێرشەکانی سوپای سوریا
ستاندەر دوای ڕاسپاردنی بۆ پێکهینانی کابینەی نوێی حکومەتی عێراقی ،محەمەد تۆفیق عەلاوی لە ڕێگای ووتارێکیدا ڕایگەیاند کە کابینە وەزارییەکەی دوور دەبێت لە پشک پشکێنەی حزبی و کەسانی سەربەخۆ و تەکنۆکرات لە پۆستە وەزارییەکان دادەنێت، ئەم بڕیارەی عەلاوی هەرزوو لە لایەن مالیکی و حەلبوسی و بارزانی ڕەتکرایەوە و ڕایانگەیاند کە ئامادەنین لە جێگای کەسانی حزبی وەزیری ...
ستاندەر دكتۆر رهزوان كهنهدی، سهرۆكی فهرمانگهی تهندروستی نهجهف دەڵێت: بهر له بڕیاری قهدهغهكردنی هاتنی هاووڵاتیانی ئێرانی بۆ ناو خاکى عێراق. قوتابیەکى خوێندنگا ئایینییهكان هاتووە و هەڵگرى ئەو ڤایرۆسە بووە. ئەمڕۆ ئەو کەسە جیاکراوەتەوە و لە لێکۆڵینەوەکان دەرکەوتووە، کە هەڵگرى ئەو ڤایرۆسەیە. ئەوەش لە کاتێکدایە، کەمێک پێش ئێستا وەزیری تەندروستى هەرێمى کوردستان بە میدیاکانى ڕاگەیاند، تا ...
ستاندەر وەزیری دەرەوەى ئەمریکا لە پەیوەندییەکى تەلەفۆنیدا بە محەمەد تۆفیق عەللاوی سەرۆک وەزیرانى راسپێردراوى ڕاگەیاندووە، دەبێت بە خێرایی کێشەو ناخۆشیەکانتان لەگەڵ سەرکردایەتى کورد و سوننە چارەسەربکەن. پێیگوتووە:ئەوە لە پێناوى سەرکەوتنى گرنگەكانی حكومەتەكەتە.
ستاندەر محمد حاجى محمود، سکرتێرى حزبی سوسیالیستى کوردستان لە بەرنامەیەکى کەناڵى ڕووداوى نزیک لە پارتى ڕایگەیاند، محمد تۆفیق عەلاوى نوێنەرى حەسەن نەسروڵایە و کاندیدى ئەوە بۆ پۆستى سەرۆکوەزیرانى عێراق. لەبارەى حکومەتەکەى عەلاوی دەڵێت:عەلاوى ناتوانێت بەبێ کورد حکومەت پێکبهێنێت و بەبێ کوردیش سەرکەوتووبێت، چونکە کورد حزبێک نییە لە عێراق نەتەوەیەکە، یان دەبێت بەژدارى بکات، یان دەبێت ...
ستاندەر کەناڵی ڕووداوی نزیک لە پارتی دیموکرات،ئاشکرایکرد مەسعود بارزانی سەرۆکی پارتی دیموکرات هیچ نامەیەکی بۆ پاڤڵ تاڵەبانی هاوسەرۆکی یەکێتی نەناردووە داوەتیشی نەکردووە بۆ هەولێر. ئەمە لە کاتێکدایە،مستەفاچاوڕەش ئەندامی سەرکردایەتی یەکێتی دوێنێ بە میدیاکانی ڕاگەیاند،کە بارزانی نامەی بۆ پاڤڵ تاڵەبانی ناردووە و بانگهێشتی کردووە بۆ کۆبونەوەیەکی گرینگ لە هەولێر. بەپێی زانیارییەکانی ستاندەر ئەو کۆبونەوەی پاڤڵ تاڵەبانی ...
شاناز رسول دەڵێن خواردنی چی بخۆی تەبیحاتی ئەو شتە وەردەگری جا ئەوە جاران خەڵکی قەدیم زیاتر گۆشتی خۆماڵی و مریشکی خۆماڵیان دەخوارد هەمووشمان دەزانین ئاژەڵی خۆماڵی هەر لە دەشتو دەرەو چالاکە خو هەڵناگری خەڵکش ئەوکات چالاک و ئیشکەربون. جا دیقەت بدەن ئێستا خەڵکی زیاتر مریشکی مەسلاحە دەخۆن..! وەبە جدی ئەگەر ئەو بۆچونە ڕاستیش نەبێ خەڵکی ...
ستاندەر باس لەناوی سێ کورد دەکرێت بۆ پڕکردنەوەی پشکەکانی کورد لە کابینەی نوێی حکومەتی عێراق. بەپێی زانیاریەکانی کەناڵی ڕوداوو لەنێو کابینەی نوێی حکومەتی عێراق ناوی سێ کورد دەهێندرێت بۆ وەرگرتنی پۆستە وزاریەکانی کە بەر کورد کەوتوون کە بریتین لە عادل کەریم بۆ پۆستی وەزارەتی بازرگانی، شوان ئیبراهیم تەها بۆ پۆستی وەزارەتی دارایی و حاکم رزگار ...
ستاندەر مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان،لە چاوپێلەوتنێکیدا للەگەڵ رۆژنامەی La Republica ی ئیتاڵی،ڕایگەیاند،لەگەڵ حکومەتی پێشوی بەغدا کێشەو جیاوازی سیاسیمان هەبو، ئێستا لە بەغدا بارودۆخێکی نوێی سیاسی هەیە، ماوەیەکە بەهۆی هەبونی ناسەقامگیریی، چارەسەری زۆربەی کێشە سیاسییەکان خاوبوە، سەبارەت بەهەڵوێستی هەرێمی کوردستان لەسەر پاراستنی پەیوەندیەکانیان لەگەڵ ئێران و ئەمریکا ،سەرۆکی حکومەت ئاشکرایکرد،ئێران دراوسێمانە و وڵاتێکی زۆر ...