ستاندار

بایەخدار هەواڵی کوردستان

فراکسیۆنى سادقون لێدوانى پەرلەمانتارێکى لەبارەى سەرۆک کۆمارەوە ڕەتدەکاتەوە

لەلایەن ستاندار Posted on 251 جار بینراوە
ستاندەر سەرچاوەیەک لە فراکسیۆنی سادقون ڕەتیدەکاتەوە  فراکسیۆنەکەیان  هیچ هەوڵێکی دابێت بۆ کۆکردنەوەی ئیمزا  لە دژی سەرۆک کۆمار، سەرچاوەیەک لە فراکسیۆنی سادقون بە ماڵپەری ناس کوردی ڕاگەیاند،لێدوانەکەى عدى عەواد گوزارشت لە بۆچوونى کوتلەکەمان ناکات، داوامان لێکردووە هەڵوێستەکەى ڕاستبکاتەوە، ئەمە لە کاتێکدایە  عدى عەواد پەرلەمانتارى کوتلەى سادقون لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاندبوو ،بە هۆی دیارینەکردنی سەرۆک وەزیرانی عێراق فراکسیۆنەکەیان ئیمزا کۆدەکاتەوە بۆ لەکارخستنى ...
زیاتر بخوێنەوە
بایەخدار هەواڵی جیهان

بۆ پۆستی سەرۆک وەزیران سەرۆکایەتی کۆماری ناوی ٤٨ کاندیدی بەدەست گەیشتووە

لەلایەن ستاندار Posted on 185 جار بینراوە
ستاندەر پەرلەمانتارێکی هاوپەیمانیەتی بونیادنان ئاشکرای دەکات سەرۆکایەتی کۆمار ناوی (٤٨) کاندیدی بەدەست گەیشتووە بۆ پۆستی سەرۆک وەزیرانی کاتی عێراق، پەرلەمانتار “عەباس عەتافی” بەرۆژنامەی سەباحی فەرمی عێراقی راگەیاندووە: تاوەکو ئێستا هیچ کەسێک لەلایەن سەرۆک کۆمارەوە بۆ پۆستی سەرۆک وەزیرانی داهاتووی عێراق رانەسپێردراوە، ئەم پەرلەمانتارە باس لەوەش دەکات کەوا سەرۆکایەتی کۆمار ناوی (٤٨) کاندیدی بەدەست گەیشتووە بۆ ...
زیاتر بخوێنەوە
بایەخدار هەواڵی کوردستان

وەزارەتی سامانە سروشتیەکان وەڵامی پەرلەمانتارەکەی یەکێتی داوە

لەلایەن ستاندار Posted on 248 جار بینراوە
ستاندەر وەزارەتی سامانە سروشتیەكان لە ڕونکردنەوەیەکدا دەنگۆی گرانبوونی نرخی گاز لەسەر هاوڵاتیان ڕەتدەکاتەوە کە پەرلەمانتارێکی یەکیتی ئاماژەی پێدابوو، وەزارەتی سامانە سروشتیەکان هاوڵاتیان دڵنیا دەکاتەوە ڕایدەگەیەنێت، ئەو پڕوپاگەندانەی باس لە زیادکردنی نرخی غاز دەکەن ، دورن لە راستییەوەو هیچ بنەمایەکیان نییە لە رونکردنەوەی کەی وەزارەتی سامانە سروشتیەکان هاتووە،ساڵانه له رێگاى كۆمپانياى (دانا گاز)ەوە و بە پێی رێککەوتنێک ...
زیاتر بخوێنەوە
وتار

ئەگەر حکومەت ھەنگاو نەنێت، سکاڵا تۆمار دەکەم!!

لەلایەن ستاندار Posted on 505 جار بینراوە
کاروان گەزنەیی قه‌یرانێكی مه‌تریسدار به‌ڕێوه‌یه‌!! ئەگەر حکومەت ھەنگاو نەنێت، سکاڵا تۆمار دەکەم!! كۆمپانیای دانه‌ غاز له‌ زیادكردنێكی نهێنی فرۆشتنی ڕۆژانە‌ (١٠٠٠)هه‌زار تۆن بۆ كۆمپانیا ناوخۆییه‌كان خسته‌ڕوو، و له‌م زیادكردنه‌شدا هه‌میشه‌ پێشتر دانا غاز ٣٤٦ دۆلار دیاری ده‌كات وه‌كو نرخی جێگیر و كۆمپانیای به‌شداره‌كانی ته‌نده‌ره‌كه‌ش له‌سه‌ر ئه‌م بنه‌مایه‌ زیاد كردن و كه‌مكردنی نرخی خۆیان ده‌خسته‌ڕوو. ساڵانی ...
زیاتر بخوێنەوە
بایەخدار هەواڵی جیهان

بۆچەندەمین جارە لەئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی روسیا و چین ڤیتۆ لەسەر بارودۆخی سوریا بەکاردێنن

لەلایەن ستاندار Posted on 162 جار بینراوە
ستاندەر لەکۆبوونەوەی ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی،  روسیا بۆ چواردەمین جار بەهاوکاری چین مافی ڤیتۆی لەسەر بارودۆخی سوریا بەکارهێنا، بەکارهێنانی مافی ڤیتۆلەلایەن روسیاوە دوای ئەوا هات کەهەریەک لەوڵاتانی بەلجیکا و کوەیت و ئەڵمانیا، رەشنوسێکیان ئامادەکردبوو بۆ گواستنەوەی یارمەتیی مرۆیی لەرێگەی تورکیا و عێراقەوە بۆ سوریا بۆ ماوەی یەک ساڵ، بەڵام روسیا بەهاوکاری چین مافی ڤیتۆی دژی ئەم ...
زیاتر بخوێنەوە
بایەخدار هەواڵی جیهان

خۆپیشاندەرانی ناسریە چەند بارەگایەکی گروپەکانی سەر بەحەشدی شەعبی و لایەنە سیاسییەکان دەسوتێنن

لەلایەن ستاندار Posted on 240 جار بینراوە
ستاندەر شەوی رابردوو خۆپیشاندەرانی شاری ناسریە چەند بارەگایەکی سەر بەیەکەکانی حەشدی شەعبی و لایەنە سیاسییەکانیان سوتاند، میدیا عێراقییەکان بڵاویانکردۆتەوە، شەوی رابردووی دوای کوژرانی چالاکوانێکی مەدەنی بەناوی”محمد عسمی”  لەشاری ناسریە و برینداربوونی دووچالاکوانی مەدەنی تر بەدەستڕێژی گولەی هێزە نەناسراوەکان، خۆپیشاندەرانی ئەو شارە وەک کاردانەوەیەک بارەگاکانی (رێکخراوی بەدر، حیزبی دەعوە، عەسائیبی ئەهلی حەق، بارەگای فەوجی ئۆپراسیۆنەکانی شارەکەیان) ...
زیاتر بخوێنەوە
وتار

بەڵێ گۆڕان کارنامەیەکی ڕەسەن بو

لەلایەن ستاندار Posted on 293 جار بینراوە
چیا عەباس ماوەیەکە لێرە و لەوێ هەڵمەتێکی ژێر بە ژێر بۆ ناوزراندنی نەوشیروان مستەفا سەریهەڵداوە، ئاساییە لە کڵتوری سیاسی نفاق و چەواشەکەری خۆمان رکابەر و ناحەزەکانی خوالێخۆشبو ئەو جۆرە هەڵمەتانە ناو بە ناو بوروژێنن، ئەوەی مایەی گومان و پرسیارە بەشێک لە دەسەڵاتدارانی ئێستای گۆڕان و تەنانەت چەند هاوکارێکی رەخنەبێژی نزیکی خوالێخۆشبو هاوشان سەرقافڵەچیەتی ئەو هەڵمەتە ...
زیاتر بخوێنەوە
وتار

پارتە نوێیەکەی داود ئۆغلۆو ئیسلامیەکانی کوردستان

لەلایەن ستاندار Posted on 287 جار بینراوە
عمر علی محمد هەفتەی ڕابردو داود ئۆغلۆ لە هەمان ئەو ئوتێلەی کە پارتی دادو گەشە پێدانی تیادا ڕاگەیەنرا بوو لە ئەنقەرەی پایتەختی تورکیادا ، پارتە نوێیەکەی خۆی ڕاگەیاند بە ناوی پارتی (ئایندە) ، داود ئۆغلۆ کەسایەتییەکی سیاسی تورکیایە و پاش سێ مانگ لە دەستلەکارکێشانەوەی لە پارتی دادو گەشەپێدان ئەم پارتە سیاسیە نوێیەی ڕاگەیاند . پاش ...
زیاتر بخوێنەوە
بایەخدار هەواڵی کوردستان

لەهەرێمی کوردستانەوە قەرەبووی مادی خۆپیشاندەرانی بەغدا دەکرێتەوە

لەلایەن ستاندار Posted on 313 جار بینراوە
ستاندەر لەکاتێکدا لەهەرێم هاوڵاتی لەبەر نەبوونی خۆی دەسوتێنێت ڕێکخراوی خێرخوازی بارزانی بڕی یەک ملیۆن دینار دەدات بە زیانلێکەوتوانی خۆپیشاندانەکانی عێراق. بەپێی هەواڵێک کە لە ماڵپەڕی “RT” عربی بڵاوکراوەتە دەزگای خێرخوازی بارزانی لەسەر پێشنیاری مەسعود بارزانی بڕیاری داوە بەبڕی یەک ملیۆن دینار قەرەبووی کەسوکاری زیانلێکەوتووانی خۆپیشاندانەکانی بەغدا بکاتەوە. لەهەواڵەکەدا ئەوەش هاتووە لەئێستادا ناوی ۱٥۰ خێزانی زیانلێکەوتوو ...
زیاتر بخوێنەوە
بایەخدار هەواڵی جیهان

هێزەئەمنییەکانی تورکیا سەرۆک شارەوانی ناوچەی سوری ئامەد دەستگیر دەکەن

لەلایەن ستاندار Posted on 192 جار بینراوە
ستاندەر سەرلەبەیانی ئەمرۆ هیزەئەمنییەکانی تورکیا هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵی” فیلیز بولوتەکین” سەرۆک شارەوانی ناوچەی سوری ئامەد، کەبەناوەندی شاری ئامەد دادەندرێت و سەر بەپارتی دیموکراتی گەلان هەدەپەیە دەستگیر دەکەن، میدیاکانی تورکیا بڵاویان کردۆتەوە: دوای ئەوەی هێزەئەمنییەکان ماڵی ئەو سەرۆک شارەوەنییە دەپشکنن و دواتر دەستگیری دەکەن بەبیانوی پشگیری کردن لە پەکەکە، شایەنی باسە جگە لە ” فیلیز بولوتەکین”  هێزەئەمنییەکانی ...
زیاتر بخوێنەوە