ستاندەر دادگاییکردنی ئاشتی ھەورامی وەزیری سامانە سروستییەکانی لەسەر دۆسێی فرۆشتنی نەوت دواین جار دوادەخرێت. وابڕیاربوو رۆژی ٣ی ٦ی ٢٠١٨، دادگای باڵای فیدراڵی عیراق، دادگایی ئاشتی ھەورامی وەزیری سامانە سروشتییەکان بکات لەسەر بڕیاری فرۆشتنی نەوت بەشێوەیەکی سەربەخۆ. ئەمین بەکر، ئەندامی لیژنەی یاسایی لەئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بە ئێس ئێن ئێنی راگەیاندووە: دادگای باڵای فیدراڵی، ئەم ھەفتەیە دۆسێی ...
ستاندەر ئەمڕۆ ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق کۆدەبێتەوە و دەنگ لەسەر پرۆژە یاسای ھەمواری یاسای ھەڵبژاردنەکان دەدات کە تیایدا کۆمسیۆن ناچاردەکات دەنگەکان بە دەست ھەژمار بکاتەوە. دانیشتنەکە بڕیارە کاتژمێر ٤ بەڕێوەبچێت، تەواوکاری دوو دانیشتنی رابردوی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقە، کە تایبەت بوو بە گفتوگۆکردنی لەسەر ئەنجامی ھەڵبژاردنەکانی ١٢ی ئایار. بۆ دانیشتنکە پێویستە ڕێژەی یاسایی پەرلەمانتاران کە ١٦٥ پەرلەمانتارە ...
ستاندەر رۆژنامەی ئەخباری لوبنانی لەبارەی پرسی بەنداوی ئەلیسۆ کە لەلایەن تورکیا بۆ گلدانەوەی بەشێکی زۆری ئاوی دیجلە دروستکراوە ڕاپۆرتێکی بڵاوکردۆتەوە، رۆژنامەکە ئاماژەی بۆ ئەوە کردوە بۆ چارەسەرکردنی قەیرانەکە بڕیارە لە رۆژانی داھاتوو موقتەدا سەدر کە براوەی یەکەمی ھەڵبژاردنەکانی عێراقە سەردانی تورکیا بکات و لەگەڵ ئەردۆغان کۆببێتەوە بۆ گفتوگۆ لەبارەی ئەو پرسە، رۆژنامەکە راشیگەیاندوە عەبادی ئاگاداری ...
ستاندەر شاندی چوار لایەنەکەی هەرێم کە پێکهاتوون لە نوێنەری هەریەکە لە لایەنەکانی (گۆڕان و کۆمەڵ و هاوپەیمانی و یەکگرتوو) بەسەرۆکایەتی د. بەرهەم ئێستا لە بەغدایە. سەرچاوەیەک بە ستاندەری ڕاگەیاند کە شاندی ئەو چوار لایەنە بۆ تاوتوێکردنی پرسی پێکهێنانی حکومەتی داهاتووی عێراق نەچوون، بەڵکو شاندەکە بۆ یهكلاكردنهوهی تانهكانیان لهبارهی ئهنجامهكانی ههڵبژاردن و ئهو ساختهكاریانهی لهههڵبژاردنهكهدا ئهنجامدراون ...
ستاندەر بەگوێرەی ھەواڵی ئاژانسەکان ئەمرۆ دووشەممە ھانی ئەلمەلقی سەرۆک وەزیرانی ئوردەن بەھۆی فشارەکانی شەقام و خۆپیشاندانەکان لە پەراوێزی دەرچونی قانونی نوێی باج کە ناڕەزایی گەورەی سەندیکا و کرێکاران و فەرمانبەرانی بەدوای خۆیدان ھێنا دەستی لەکارکێشایەوە، جێی باسە چەند رۆژێک بو عەمانی پایتەختی ئوردن و پارێزگاکانی تر خۆپیشاندانی فراوانی بەخۆی بینی و داوای ھەڵوەشانەوەی ئەو قانونەیان ...
ستاندەر کۆبونەوەی یەکێتی بەمەبەستی دەرکردنی گۆڕانکاریەکەن بەلەبەرچاوگرتنی ھەڵبژاردنەکان ئەنجامدرا، سەرچاوەیەک بە ستاندەری ڕاگەیاند لە بڕیارەکان گۆڕانکاری لە بەرپرسی بەشێک لە مەڵبەندەکانی ھەڵەبجە و سۆران و چەمچەماڵ و ڕانیە و چەند شوێنێکی تری تێدابوە، سەرچاوەکە وتیشی بەھۆی جیاوازی ناوخۆیی نێوان باڵەکان لە کۆبونەوەکە دەنگەدەنگێکی زۆر دروستبوە و، سەرەنجام سەرجەم ئەو بڕیارانە ھەڵوەشانەوە و گۆڕانکاریەکان ئەنجامنەدران.
فەرمان ڕەشاد رۆژی یەکشەممە ڕێبوار تاڵەبانی لە پشکی یەکگرتوو فەرمانی گرتنی لە بەغدا بۆ دەرچوو بە سیفەتی سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک، ناوبراو باجی زۆری بڕیارەکانی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوکی دا لەسەر ڕیفراندۆم و ئەنجامی خیانەتی ۱٦ی ئۆکتۆبە، پێشتر ماڵیشی تاڵان کراوە دوای ھاتنی ھێزەکانی حەشدی شەعبی بۆ کەرکوک، جگە لەوە دوای ھەڵبژاردنەکان یەکگرتوو لە ھەولێر و ...
ستاندەر جەعفەر موسەوی وتەبێژی ڕەوتی سەدر ڕەتی دەکاتەوە ڕەوتەکەی لەھیچ بارێک ھاوپەیمانی لەگەڵ دەوڵەتی قانون پێکبھێنێت، لە لێدوانێکدا ناوبراو ڕایگەیاند ” ئەنجامدانی ھاوپەیمانی لەنێوان سائیرون و دەوڵەتی قانون شتێکی مەخاڵە. موسەوی ڕاشیگەیاندوە ئێستا دوو ئاراستە ھەیە کە یەکێکیان سائیرون ڕابەرایەتی دەکات ئەوی تریشیان دەوڵەتی قانون ھەر کامێکیان سەرکەوتووبو لەکۆکردنەوەی دەنگی پێویست دەتوانێت حکومەت پێکبھێنێت. وتیشی ...
ستاندەر لەهەواڵێکی پێگەی “العالم الجدید” دا هاتووە کە لەدرێژەی گفتوگۆکانی پێکهێنانی حکومەتی نوێی عێراق لەکۆبوونەوەی نێوان وەفدی پ د ک لەگەڵ هەریەک لە نوری مالیکی و هادی عامری باس لە پۆستی سەرۆک کۆماری عێراق کراوە و هەریەکە لە نوری مالیکی و هادی عامری بەڵێنی پشتیوانیکردنی پ د ک یان داوە بۆ وەرگرتنی ئەو پۆستە. وە ...
ستاندەر سەلاحەدین دەمیرتاش کە ئێستا لە زیندانە و کاندیدی ھەدەپەیە بۆ سەرۆک کۆماری تورکیا لەدیدارێکی لەگەڵ کەناڵی فۆکەس سەبارەت بە بەربەستی ١٠% ی ھەڵبژاردنەکان وتی “ئەو بەربەستە تەنیا بۆ ھەدەپە لەئارادایە، چونکە زۆربەی پارتەکانی دیکە لەڕێگەی ھاوپەیمانێتییەوە دەتوانن بچنە ھەڵبژاردنەکانەوە”. دەميرتاش رایگەیاند ” بەپشتیوانی خەڵک دەتوانن ئەو بەربەستە تێپەڕێنن تەنیا چاوەڕێی دەنگی کورد ناکەن و ...