ستاندار

بایەخدار هەواڵی کوردستان

پارتی هەڕەشەی گەڕانەوە بۆ ریفراندۆم دەكات

لەلایەن ستاندار Posted on 619 جار بینراوە
ستاندەر دكتۆر رۆژ نوری شاوەیس ئەندامی مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان هەڕەشەی گەڕانەوە بۆ ریفراندۆم دەكات لەئەگەری جێبەجێنەكردنی دەستوری عێراقی وتەوافی سیاسی لە عێراقدا. هەروەها ناوبراو گوتی: پێویستە لەسەر هەموو لایەنەكان دەستوری عێراقی جێبەجێبكەن وپێكهێنانی حكومەتێكی هاوبەشی تەوافقی لەعێراق بۆ كورد شتێكی تارادەیەك باشە.
زیاتر بخوێنەوە
بایەخدار هەواڵی کوردستان

بەپەلە: ئامانجی كۆبونەوە نهێنیەكەی عەبادی وبارزانی ئاشكرا بوو

لەلایەن ستاندار Posted on 632 جار بینراوە
ستاندەر ئەمرۆ 6/5/2018 كەناڵی دیجلەی عێراقی ئاشكرای كرد كەچەندین كۆبونەوەی نهێنی ئەنجامدراوە لەنێوان عەبادی ونێچیرڤان بارزانی بەمەبەستی لێكنزیكبوونەوە سەبارەت بە ئەنجامی هەڵبژاردنەكانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقی وپێكهێنانی حكومەتی داهاتوی عێراقی.
زیاتر بخوێنەوە
بایەخدار هەواڵی کوردستان

نێچیرڤان بارزانی ھێرشدەکاتە سەر بەرھەم ساڵح

لەلایەن ستاندار Posted on 628 جار بینراوە
ستاندەر نێچیرڤان بارزانی جێگری سەرۆکی پارتی لە ئاھەنگی بانگەشە بۆ حیزبەکەی ھێرشدەکاتە سەر بەرھەم ساڵح و ڕایگەیاند کە ئەوان کابینەی حەوتەمیان کاتێک وەرگرتوە حکومەت ٤ ترلیۆن دینار قەرزار بوە و دەیان ھەزار موچەخۆری نوێش دامەزرێنرابون، ئەویش وەک ئاماژەیەک بۆ کارەکانی بەرھەم ساڵح لە کابینەی شەشەمی حکومەتی ھەرێم. جێ ی باسە ئێستا بەگوێرەی زانیاریەکانی خودی حکومەت ...
زیاتر بخوێنەوە
بایەخدار هەواڵی کوردستان

ستاندەر یەکەمین کۆنفرانسی ناوخۆیی خۆی سازدەکات و ڕاگەیەنراوێک لەو بارەیەوە بڵاودەکاتەوە

لەلایەن ستاندار Posted on 610 جار بینراوە
ستاندەر دەزگای ستاندەر بۆ توێژینەوە و ڕاگەیاندن لەچوارچێوەی رێکخستنەوەی کارەکانی و دارشتنی پلانی ئاییندە یەکەمین کۆنفرانسی ناوخۆیی خۆی سازکرد. لە ڕاگەیەنراوی کۆتایی کۆنفرانس دەزگای ستاندەر ڕایدەگەیەنێت بەھۆی رێگریەکانی دەسەڵات لە ھەولێر نەتوانرا کۆنفرانسەکە لەناو ھەولێر سازبکرێت و گواستراوەتەوە بۆ ناوچەی سماقولی کە پەناگەیەکی سەرەکی پێشمەرگە بوە لە سەردەمی شاخ و خەباتی دژ بە رژێمی بەعس. ...
زیاتر بخوێنەوە
هەواڵی کوردستان

لە باکوری کوردستان ٥ سەربازی تورک کوژران

لەلایەن ستاندار Posted on 566 جار بینراوە
ستاندەر ناوەندی ڕاگەیاندنی هەپەگە ڕایگەیاند کە گەریلاکانیان لە چەندین هێرش دا لە رۆژانی رابردو لە دژی سوپای تورک پێنج سەربازیان کوشتوە و چەندانی دیکەشیان بریندار کردوە. دو هێرشەکە لە ناوچەی چەلێ و گەڤەر ئەنجامدراون. جێی ئاماژە پێکردنە لە ماوەی ڕابردو سوپای تورک لەشکرێکی زۆری لەو ناوچەیە بڵاو  کردوتەوە و هاتونەتە ناو سنوری هەرێمی کوردستانیش، هاوکات گەریلاکانی سەر ...
زیاتر بخوێنەوە
بایەخدار هەواڵی کوردستان

کۆبونەی هەر سێ لایەن و چەند بڕیارێک

لەلایەن ستاندار Posted on 591 جار بینراوە
ستاندەر شەوی ۲۰۱۸/٤/٥ـ٤ کۆبونەوەی هەر سێ لایەن (بزوتنەوەی گۆڕان، کۆمەڵی ئیسلامی و هاوپەیمانی بۆ دیمکراسی) لە ئۆفیسی دەزگای ستاندەر کۆبونەوە و چەند بڕیاڕێکی گرنگ درا. بەتایبەتی بڕیاردرا هاریکاری هەر سێ لایەن بۆ قەڵاچۆکردنی تەزویر و پێشێلکاری بکرێ، هاریکاری چاودێری هەڵبژاردن، هاریکاری راگەیاندنی باڵا، بۆ ئەو مەبەستە بڕیاری دروستکرنی چەند ژورێکی عەمەلیاتی هاوبەش درا.
زیاتر بخوێنەوە
وتار

پارتی و فۆبیای شەھید سەردەشت

لەلایەن ستاندار Posted on 693 جار بینراوە
ئارام قادر حەمەسور دەسەڵاتە ستەمکارەکانی دونیا بۆ مانەوەی خۆیان ئامادەن ھەموو شتێک بکەن، ئامادەن ھەر کەسێک بکوژن کە ڕەخنەیان بکات و دژیان بێت، ئەمەش ڕووداوی سەیرنین و بەشێکی گەورەی سروشتی دەسەڵاتە خۆسەپێنەکانە. لەناو دەسەڵاتە ستەمکارەکان ھەموو ڕەخنەیەک لە دەسەڵات و بنەماڵەکانی دەسەڵات جێگەی مەترسییە، لەبەر ئەوەی لەم ناوچەی ئێمەدا دەسەڵاتی سیاسیی تا ئێستاش عەقڵی خێڵچییەتی ...
زیاتر بخوێنەوە
بایەخدار هەواڵی کوردستان

سەرکردەیەکی لیستی ئیسلامخوازان داوایەک ئاراستەی ئەمیری کۆمەڵی ئیسلامی دەکات

لەلایەن ستاندار Posted on 710 جار بینراوە
ستاندەر ئیحسان عەلی عەبدولعەزیز یەکێک لە سەرکردەکانی بزوتنەوەی ئیسلامی و لیستی ناونراو بە (ئیسلامخوازان) داوا لە عەلی باپیر ئەمیری کۆمەڵی ئیسلامی دەکات کەسێک ببێتە ناوبژیوان لەنێوانیان لەسەر ئەو ڕەخنانەی ئەو لەسەر ئەو ھەیەتی. ھاوکات لەسەر ئەو سکالایەی لەسەری کراوە لە بەریتانیا بەھۆی دەستدرێژی کردنە سەر کچێک زانیاریەکان ڕەتدەکاتەوە. لەبارەی لیستی یەکگرتووش کە بزوتنەوە پشتگیری دەکات ...
زیاتر بخوێنەوە
بایەخدار هەواڵی کوردستان

فه‌زاحه‌تێكی حكومه‌تی هه‌رێم ئاشكراده‌بێت: حکومەتی ھەرێم کەیسی چوار شەھیدەکەی بۆردومانی فڕۆکەكانی تورکیا دەشێوێنێت

لەلایەن ستاندار Posted on 579 جار بینراوە
ستانده‌ر لە بەڵگەنامەی كۆچی دوایی (وەفاتنامە)ی چوار شەھیدەکەی بۆردومانی فڕۆکە جەنگیەکانی سوپای تورکیای شەوی ۲۲ی مانگی ۳ ئاماژە بە بۆردومانی فڕۆکە جەنگیەکان نەکراوە وە ھۆکاری گیانلەدەستانی ئەو چوار گەنجە گەڕێنراوەتەوە بۆ پارچە پارچە بوونی ئه‌ندامه‌كانیان به‌هۆی تەقینەوە. بەپێی بەڵگەنامەی كۆچی دوایی (وەفاتنامە)ی چوار شه‌هیده‌كه‌ کە وێنەیەکی دەست ستاندەر کەوتوە ھۆکاری گیانله‌ده‌ستدانی چوار گەنجەکەی بۆردومانی فڕۆکە جەنگیەکانی ...
زیاتر بخوێنەوە
بایەخدار هەواڵی کوردستان

کونسلخانەی گشتی ئەمریکا لە ھەولێر: بەردەوام دەبین لە داکۆکی لە ئازادی ڕادەربرین

لەلایەن ستاندار Posted on 607 جار بینراوە
ستاندەر کونسوڵخانەی گشتی ئەمریکا لە ھەولێر بەبۆنەی رۆژی ئازادی رادەربڕین راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و لەبەشێکی ھاتوە”کونسوڵخانەی گشتی ئەمریکا لەھەولێر ئەو ھەوڵ و ماندوبونەی ڕۆژنامەنوسان لەگواستنەوەی چیرۆک و روداوەکان پێی ھەڵدەستن دەنرخێنێت لەناویشیدا کاری ڕۆژنامەوانیی لە ھەرێمی کوردستانی عێراق.” ھەروەک لە راگەیەندراوەکەدا ھاتوە”بەردەوام دەبین لە داکۆکیکردن لەوەی کە ئازادی ڕادەربڕین پایەیەکی سەرەکی کۆمەڵگای دیموکراتی و کراوەیە. چالاکوانان ...
زیاتر بخوێنەوە