ستاندار

بایەخدار هەواڵی کوردستان

ستاندەر ھۆکاری ئازاد كردنى دەستگیرکراوانی ڕانیە ئاشکرادەکات

لەلایەن ستاندار Posted on 768 جار بینراوە
ستاندەر دوای ئەوەی ئەمڕۆ ھاوڵاتیانی شاری ڕانیە ھەڕەشەی ئەنجامدانی خۆپیشاندانێکی گەورەیان کرد بۆ بەیانی دووشەممە ئەگەر دەستبەجێ خۆپیشاندەرانی دەستبەسەر ئازاد نەکرێ، لە کۆبونەوەیەکیان لەگەڵ بەرپرسانی ئەمنی و سەربازی ناوچەکە بڕیاردرا ئەمشەو سەرجەم دەستبەسەر کراوان ئازاد بکرێن لە سنورەکە.
زیاتر بخوێنەوە
وتار

شۆرشی برسیەکان

لەلایەن ستاندار Posted on 802 جار بینراوە
محمد جوتیار کورد دەڵێ ( ھەموو شتێک لە باریکیدا دەپسێ تەنھا زوڵم نەبیت لەئەستوریدا دەپسێ ) برسی کردن و پەنا بردن بۆ نان و موچەی خەڵک بووە بە ئەولەویاتی چاکسازی ئەو حوکمەتە سەیرو سەمەرەیە. ئەو ستەمەی دەسەلاتدارانی کوردی بەرامبەر بە ھاولاتیانی خۆی ئەنجامی دەدات دوژمنەکانیشی پەنایان بۆ نەبردوە و, بەوجۆرە ئازاری ئەو گەلەیان نەداوە و, ...
زیاتر بخوێنەوە
وتار

شکۆی پیشمەرگە مەشکێنن!!

لەلایەن ستاندار Posted on 869 جار بینراوە
ئارام مەجید عەلی ئەگەر چاوێک بەنێو لاپەڕەکانی مێژووی سیاسی و سەربەزی کورد بگێڕین لەسەدەکانی ناوەڕاست و سەدەی حەڤدە و ھەژدە،ژمارەیەکی دیارو بەرچاو لە(حکومەت و میر و میرنشین)ی خاوەن ھێزی چەکدار ھەبوون، چ وەک ھێزی حکومەت یان میرنشین یان ھۆز و خێڵەکان لەماوەیەکی دیاریکروی مێژوودا ڕۆڵیان ھەبووە و دواتر لەنێو براون و بوون بەمێژوو. لەکۆتاییەکانی نیوەی ...
زیاتر بخوێنەوە
وتار

مۆڵدانی ھێزو حوکمی عورفی کلتوری داگیراکەرانی کوردستانە بە میرات بۆ دەسەڵاتی کوردی جێماوە

لەلایەن ستاندار Posted on 1076 جار بینراوە
ئاری ئەحمەد ئەو شەپۆلی ناڕەزایی و خۆپیشاندانەی کەچەند ڕۆژێکە سنوری پاریزگای سلێمانی و ھەڵەبجەی گرتۆتەوە، بووەتە ھۆی ئەوەی دەسەڵاتی کوردی بەشێوازی جۆراوجۆر خۆپیشاندەران سەرکوتبکات, بەبێ حسابکردن بۆ پڕەنسیپی ئازادی و دواکردنی مافی مرۆڤ و دیموکراسی. ھەڵساوە بە پەیڕەوکردنی حوکمی عورفی لەناو شار و شارۆچکەکانی ھەرێمی کوردستان, ھێزێکی زۆری سەربازی و ئەمنی مۆڵداوە, کە ئەم ھێزانە ...
زیاتر بخوێنەوە
بایەخدار هەواڵی کوردستان

“ئەگەر یەکگرتوو بڕیاری کشانەوەی بدایە بەغدا حکومەتی ھەرێمی بە ناشەرعی دەناساند”

لەلایەن ستاندار Posted on 794 جار بینراوە
ستاندەر بەگوێرەی ھەواڵێکی ڕووداو حکومەتی عێراق چاوەڕیی بڕیاری کشانەوەی یەکگرتوو بوە لە حکومەتی ھەرێمی کوردستان و ڕایگەیاندوە حکومەتی عێراق چاوەڕێی ئەوەبووە یەکگرتوو بڕیاری کشانەوە لە حکومەت بدات ، بۆئەوەی حکومەتی عێراق بڵێ حکومەتی ھەرێمی کوردستان شەرعیەتی نەماوە. بۆ ئەوەی حکومەتێکی کاتی لە ھەرێم دروست بێت. بەڵام لە کۆبونەوەی ئەمرۆ سەرکردایەتی یەکگرتوو بڕیاری مانەوەی دا لە ...
زیاتر بخوێنەوە
هەواڵی کوردستان

کەلار وەک یەکەم شار مانگرتنی سەرتاسەری ڕاگەیاند

لەلایەن ستاندار Posted on 881 جار بینراوە
ستاندەر وەک پێشتر لە کۆبونەوەی چالاکانی مەدەنی کەلار بڕیاری لێدرابوو ئەمرۆ یەکشەممە لە بازار و شوێنەگشتیەکانی کەلار مانگرتنی سەرتاسەری ڕاگەیەنراوە و، کاسبکاران لە سەنتەری شارەکە دوکانەکانیان نەکردۆتەوە.  
زیاتر بخوێنەوە
بایەخدار هەواڵی کوردستان

نھێنی دابەشبونی سەرکردایەتی یەکگرتوو بۆ کشانەوە یان مانەوە لە حکومەت

لەلایەن ستاندار Posted on 834 جار بینراوە
ستاندەر لە کۆبونەوەی سەرکردایەتی یەکگرتوو کە دوێنێ دەستی پێکردووە و بڕیارە ئەمرۆ یەکشەممەش بەردەوام بێ سەرکردایەتی ئەو حیزبە ھێشتا نەگەشتۆتە بڕیارێکی یەکلاکەرەوە لەمەڕ ئەو پرسە بەھۆی دابەشبونیان بەسەر دوو بۆچونی جیادا. سەرچاوەیەک بە ستاندەری ڕاگەیاند ” ٢٠ ئەندامی ئەنجومەنی سیاسی لەگەڵ کشانەوەن لە حکومەت لەبەرامبەردا ١٢ ئەندام پاڵپشتی مانەوە لە حکومەت دەکەن” سەرچاوەکە وتیشی سەرەڕای ...
زیاتر بخوێنەوە
بنکۆڵ

زانیاری لەسەر نزیك بوونەوەكانی پارتی و مالیكی لە نێوان راستی و وەهمدا

لەلایەن ستاندار Posted on 772 جار بینراوە
ئامادەكردنی ئاوارە حەمید دوای پرۆسەی ریفراندۆم و كاردانەوەی وڵاتان مەسعود بارزانی، سەرۆكی پێشوی هەرێم و سەرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان وتی بە پەیوەندیەكانمان دەچینەوە. یەكەمین هەنگاوی ئەو پێداچوونەوەیە نزیك بوونەوەی پارتی دیموكراتی كوردستانە لە كۆماری ئیسلامی ئێران و بە جۆرێك لە كۆتای مانكی رابردوو قاسم سولێمانی، فەرماندەی سوپاسی پاسدارانی ئێران سەردانی هەولێری كرد و چەند كۆبوونەوەیەكی ...
زیاتر بخوێنەوە
وتار

یەکێتی بۆوا بێ خەم پاڵی لێداوەتەوە..؟!

لەلایەن ستاندار Posted on 893 جار بینراوە
دەشتی عبدالرحمن لە ئێستادا ئەگەر لە هەر ڕوویەکەوە بڕوانینە بارودۆخە حزبی و سیاسیەکان،پێشهات و ڕووداوە ناوخۆیی و ئیقلیمیەکان،گۆڕانکاری و پێداویستیە سیاسی و حزبیەکانی قۆناغەکە،بۆ یەکێتی بابەتی گۆڕانکاری و خۆ کۆکردنەوەو خۆ نوێکردنەوە،بە ئاڕاستەی چارەسەری ڕیشەیی کێشەکان لە ناو خۆیدا،بابەتێکی حەتمیەو جگە لەوە هیچ بەدیلێکی ترو هیچ ڕێگەچارەیەکی باشتری لەبەردامدا نیە. وە ئەگەر بێت و لە ...
زیاتر بخوێنەوە
وتار

یەكگرتوو وەك پارتێكی لەهەر دوو دنیا بوو!

لەلایەن ستاندار Posted on 690 جار بینراوە
كەمال رەئوف لەدوو دەیەی رابردوو، یەكگرتووی ئیسلامی وەك پارتێكی ئیسلامی میانەرەو تارادەیەكی زۆر جێگەی بایەخی نوخبەی خوێنەوار و جێگەی سەرنجی رۆشنبیرانیش بوو، هەندێك لە رۆشنبیران گرەویان لەسەر ئەوە دەكرد، ئاراستەو ستراكچەری ئەم حزبە سەرەتایەك بێت تا لەكۆمەڵگە گۆرانكاری گەورە ئەنجام بدرێت، هەربۆیە لەماوەیەكی كەمدا یەكگرتوو وەك پارتێكی سەرتاسەری هەرێم پێگەی جەماوەری بەهێزی لەهەموو ناوچەكانی كوردستان ...
زیاتر بخوێنەوە