ستاندهر ھەریەکە لە نێچیرڤان بارزانی و مسرور بارزانی پاڵاوگەی تایبەتیان لە فیشخابور ھەیە. دڵشاد مەجید نوسەر و ڕۆژنامە نوس لە نوسینێکیدا لەتۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک چەند نھێنییەک ئاشکرادەکات و ڕایدەگێنێت کە لەچوارچێوەی ئەو شەش داواکاریەی عەبادی کە عەمار حکیم ئاشکرای کردووە بۆ دەستکرد بە دانوستان یەکێک لە داواکاریەکان تەسلیم کردنی فیشخابورە کە ھۆکاری تەسلیمنەکردنی دەگەرێتەوە بۆ ...
ستانده ر ھێرۆ ابراھیم ئـەحمەد ئـەندامی مەکتەبی سیاسی یەکێتی نیشتمانی کوردستان بەرۆژنامەی کوردستانی نوێ یی راگەیاندووە کە رۆژی ٧ی ئـازار رۆژی بەستنی کۆنگرەی یەکێتییە. پێشتر ھێرۆابراھیم ڕایگەیاندبوو کەئـەوان فشارێکی زۆری کادیرانی حیزبەکەیان لەسەرە بۆ ئـەنجامدانی کۆنگرە. وە پاڵپشتی خۆیی بۆ ئـەو داوایەی کادیرانی حیزبەکەی دوپات کردۆتەوە کەداوای بەستنی کۆنگرەیان کردبوو. ئـەم ھەنگاوەی ھێرۆابراھیم ئـەحمەد لەکاتێکدایە ...
د.محمد کیانی ئەگەر ئەم شێخدەسەڵاتدارانە باریان پێنەکردرێت و دەرنەکرێن، ئەم گەل و وڵاتە قەت جارێکی تر ناگەڕێنەوە سەر دۆخێکی سورشتیی و مسۆگرکردنی بژێو و ژیانێکی ئاسودە بۆ خەڵك. لەبە دوو هۆ: یەکەم، ئەمانە ناتوانن جارێکی تر شەڕی حوکمەتی ناوەند بکەن. ئامادە نین واز لەو دزی و جەردەیەیی و ئەو ژیانە رەفاهیەتەی فێری بوونە بهێنن و ...
ستاندەر پێگەی “الغد پرێس” بڕی زیانەكانی هەردوو فرۆكەخانەی هەولێرو سلێمانی لەزاری بەرپرسێكی هەرێم ئاشكرا كرد. ئەو بەرپرسە مەزەندەی زیانەكانی كردوە تاكو ئێستا بە بڕی 19 ملێۆن دۆلار جگە لە زیانی كۆمپانیانی گواستنەوەو خزمەتگوزاری وچێشتخانەكان.
ستاندەر عەدنان ئەلئەسەدی ئەندامی لیژنەی ئاسایش وبەرگری ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقی لەسەر فراكسیۆنی مالكی رایگەیاند: هێزەكانی پێشمەرگە ناتوانن بگەڕێنەوە ناوچە كێشە لەسەرەكان ودۆسیەی ئەمنی بەڕێوەببەن تەنها بەمەرجێك. ئەو مەرجەش بریتیە لە: هێزەكانی پێشمەرگە دەبێ لەژێر ركێفی سوپای عێراق وعەبادی بێت.
ستاندەر بڕیاری دواخستنی کۆبوونەوەی جڤاتی نیشتمانی بزووتنەوەی گۆڕان ھەڵوەشاوەتەوە، کە لەلایەن رێکخەری گشتیو بەشێک لەئەندامانی خانەی راپەڕاندن درابوو. ھەر بەپێی زانیارییەکان، کە لەسکرتارییەتی جڤاتی نیشتمانی دراوە بەشارپرێس، بەھۆی فشارە ناوخۆییەکانی بزووتنەوەی گۆڕان بڕیاری دواخستنی کۆبوونەوەکە ھەڵوەشاوەتەوە، کە دوای بڕیارەکە دروستبووبوو. جێ ی باسە چاوەرێ دەکرێت لەو کۆبونەوەیە جڤاتی نیشتیمانی بڕیاری ئۆپۆزسیۆن بون بدات و تاوتوێ ...
ستاندەر لەکۆنفرانسی رۆژنامەوانی نێوان وەزیری دەرەوەیی ئـەڵمانیا و نێچیرڤان بارزانی دا، وەزیری دەرەوەی ئـەڵمانیا ڕایگەیاند کەئـەوان وەک وڵاتی ئـەڵمانیا پێش ئـەنجامدانی ریفراندۆم بەھەرێمی کوردستانیان ڕاگەیاندووە کە ئـەم ریفراندۆمەی کە ھەرێم ئـەنجامی دەدات کێشەی گەورە لەناوچەکە دروست دەکات. ھاوکات پێشتریش بەرلەئـەنجامدانی ریفراندۆم وڵاتانی ھاوپەیمانان بە بەرپرسانی ھەرێمیان ڕاگەیاندبوو کە ئـەم ریفراندۆمە دەبێتە ھۆی لەدەستچوونی ئـەزموونەکەتان. وە ...
ستاندەر ئەمرۆ 18/12/2017 نیچیڤان بارزانی دیدارێكی لەگەڵ ئەنگێلا مێركلی راوێژكاری ئەڵمانیا ئەنجامدا . رۆژنامەی “الأخبار اللبناية” هۆكاری سەردانەكەی بارزانی بۆ ئەڵمانیا گەراندەوە بۆ گەڕانی بارزانی بۆ نێوەندگیرێك لەنێوان هەولێرو بەغدا دوای ئەوەی نێچیرڤان بارزانی شكستی هێنا بۆ پەلكێشكردنی فەرەنسا بۆ ئەم مەبەستە.
ستاندەر بەمەبەستی دەربرینی نارەزایی لەسەر دۆخی ھەرێم و ھاوشان لەگەل خۆپیشاندانی ناوچەکانی تری ھەرێم لە رواندز بەشێک لە ھاوڵاتیان رژانە سەر شەقام, پەیامنێری ستاندەر رایگەیاند لەلایەن چەند ھێزێکەوە بە داری کارەبایی و چەقۆ لە خۆپیشاندەران دەدرێ بۆ کۆتایی ھێنان بە نارەزایەتیەکە
ستاندەر بۆ ناڕەزایەتی دەربڕین دژی سیاسەتی برسیکردن پاشەکەوتکردنی موچەکانیان ئەمرۆ دوشەممە لە سلێمانی و ھەڵەبجە و گەرمیان و راپەرین مامۆستایان و فەرمانبەران و کارمەندانی تەندروستی دەستیان بە بایکۆت و خۆپیشاندان دەکەن. ئێستا گردبوونەوەی نارەزایەتی مامۆستایان لە شاری سلێمانی لە بەردەم پەروەردەی رۆژئاوا دەستی پێکردووەو ھاوکاتیش خۆپیشاندان لە تەقتەق و گردبوونەوەی مامۆستایانی نارازی لە بەردەم بەڕێوەبەرایەتی ...