سەرتیپ قەشقەیی دواین زانیاری لە بارەی ریفراندۆمەکەی ھەرێمی کوردستان لەگەڵ نزیکبوونەوەی وادەی ئەنجامدانی ریفراندۆم فشارەکان زیادیکردووە، کۆبوونەوە نھێنییەکان لەوبارەیەوە بەردەوامە، پارتی و یەکێتی بە تایبەت سەرکردە بڕیار بە دەستەکانیان لە دڵەراوکێدان، چەند رۆژی داھاتوو رۆژانی زۆر ھەستیارن دەبن لەبەردەم پارتی و یەکێتی، بۆئەوەی بڕیاری یەکلاکەرەوە بدەن لە بارەی ئەنجامدان، یاخود ئەنجامنەدانی ریفراندۆم، چەندین زانیاری و ...
ستاندەر عەلی باپیر ئەمیری کۆمەڵی ئیسلامی ڕاگەیاند ئێستا ھەرێمی کوردستان بە تونێلێکی تاریک تێپەردەبێت مەترسی ئەوە ھەیە ئەوەی ھەشمانە لەسەری دانێین ھەروەھا گوتی ھەلومەرجی ئیقلیمی و جیھانی نەرەخسێنراوە بۆ ئەو پرۆسەیە ئەگەرچی دەرفەت ھەبو لە رابردوو کاری زۆر باش بۆ ئەو پرۆسەیە بکرێت.
ستاندەر ئومێد خۆشناو سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی رایگەیاند “دوای ئەوەی پەرلەمانی کوردستان کارا کرایەوە و دوای کۆبوونەوەی تایبەت بە مووچە و بژێوی خەڵک، لە دانیشتنی دواتردا گۆڕانکاری لە دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمانی کوردستان دەکرێت بەپێی ئیستیحقاقات لەنێوان پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتی نیشتمانی کوردستان و یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان و ئەو لایەنانەی لە کاراکردنەوەی پەرلەمان بەشداربوون”. ئاماژەشی بەوەدا ...
ستاندەر سەرچاوەیەک لەکۆبونەوەی ئەمرۆی مەڵبەندی ھەولێری یەکێتی کە بەسەرپەرشتی رزگار عەلی و سەعدی ئەحمەد پیرە ئەنجامدراوە دەنگی زۆرینە لەگەڵ دواخستنی ریفراندۆم بوە. سەرچاوەکە ھەروەھا بە ستاندەری راگەیاند لەکۆتاییدا نەگەیشتونەتە ھیچ ئەنجامێک و بریاری کۆتایی دواخرا بۆ کۆبونەوەیەکی تر, جێ ی باسە جگە لە پارتی تاکو ئێستا خیزبەکانی تر بە فەرمی بانگەشەی ھەڵبژاردنیان ڕانەگەیاندوە و، لەچەند ...
ستاندەر- شرۆڤە لیستی ھاوپەیمانی لەپێناو دیموکراسی و دادپەروەری کە لەلایەن د.بەرھەم ساڵح تۆمارکرا لە کۆمسیۆنی باڵای ھەڵبژاردنەکان لە ئێستادا زۆرترین گفتوگۆ لەبارەی ئەوەیە ئەو بازنەیەی کە لیستەکە دەتوانێ دەنگی تێدا مسۆگەر بکات کوێیە. ئاماژەکان بۆ ئەوەیە ھەردوو لایەنی یەکێتی و یەکگرتوو بە پلەی یەکەم و دووەم زەرەرمەند دەبن لە ڕاگەیاندنی ئەو لیستە و لایەناکانی تر ...
فەرمان ڕەشاد ا- ھۆکار بۆ ئەوەی پرۆژەکانی پێشکەشکراو بە پەرلەمان سەرکەوتوو نەبێت: ١- ئەو رێککارەی کە لەلایەن حکومەت گیراوەتە بەر بە یاسا دانەنراوە تاکو بە یاسا لەپەرلەمان ھەڵوەشێتەوە. ٢- پێشکەشکردنی ئەو پرۆژانە لەلایەن لایەنەکان بۆ شاردنەوەی ئەو ڕەخنانەیە دوچاریان بۆتەوە لەسەر شێوازی کاراکردنەوەی پەرلەمان نەوەک جدیەت بێت لەسەر ئەو پرۆژانە. ٣- پێشتر لەلایەن ئەنجومەنی شوڕا ...
یاسین عبدالله بهپێی وادهی دیاریکراوی کۆمسیۆن بۆ خۆپاڵاوتنی پۆستی سهرۆکی ههرێم ئهمڕۆ دووشهممه (٢٠١٧/٩/١٨) کۆتایی بهو وادهیهدێ، بهڵام تا ئێستا هیچ لایهنێک و هیچ کهسایهتیهک وهک کاندید ناوی خۆی تۆمار نهکردووه، لهنێوان (٢٣) قهوارهی سیاسی دوێنێ یهک شهممه کۆمسیۆن ڕایگهیاند که تا ئێستا هیچ قهوارهیهکی سیاسی کاندیدی نیه بۆ ئهو پۆسته.! بۆیه وادهکهیان درێژکردهوه، ئهمه ...
ستاندەر ئومێد ئەحمەد شاعیری ناسراو کە بە شیعرە ڕەخنەییەکانی لەھەولێر ناسراوە ڕایدەگەیەنێت چەند رۆژێکە لەسەر شیعرێک لەبارەی یەکگرتوو لەلایەن چەندین پەیج و ئەکاونتی یەکگرتوو داوای شەق تێھەڵدانم دەکرێت. ئومێد ئەحمەد کە ماوەیەک بەر لەئێستا لەلایەن ئاسایش لەھەولێر دەستگیرکرا لەسەر ڕەخنەکانی لەدەسەڵات و ھەڕەشەی لێکرا بە ستاندەری ڕاگەیاند ئەو پەیجانە کە بەشێکیان لەلایەن چەند کەسێکی ناسراوی ...
مەهدی کاوانی وەفدی مفاوز بریگ مەکۆک و نوێنەری نەتەوە یەک گرتوەکان و بالوێزانی ئەمەریکی و بەریتانی و فەرەنسی و ئەلمانی ….. لە پێشەوە ، ئەو بابەتە ریفراندۆمەی بارزانی بە چڕی خۆی گەیاندۆتە ناو محافلی دەولی و زۆرترین ڕاگەیاندنی جیهانی و ئەقلیمی بەخۆوە گرتووەو دەتوانم بڵێم هەتا خۆی داپۆشیوە بە سەر مەلەفی داعشو ئەو شەڕو شۆڕو ...
ستاندەر بەگوێرەی زانیاری پەیامنێری ستاندەر لە مەخمور ھێزێکی سوپای عێراقی و حەشدی شەعبی لە گەیارە لە زێ پەڕیونەتەوە و ئێستا لە گوندی کودیلە جێگیر بونە کە ٢٥ کیلۆ مەتر لە مەخمور دورە، جێ ی باسە تاکو ئێستا ڕوون نیە ھۆکاری ھاتنی ئەو ھێزە بۆ ئەو ناوچەیە چیە. ستاندەر بەدواداچونی زیاتر دەکات و زانیاری زیاتر بڵاودەکاتەوە.