ستاندەر کۆمسیۆنی مافەکانی مرۆڤ لەعێراق لە پەراوێزی خۆپیشاندانەكانی هەرێم نیگەرانی خۆی لەبارەی خۆپیشاندانەکانی هەرێمی کوردستان نیشاندا و داوای لە هێزە ئەمنییەکانی هەرێم کرد دانبەخۆیاندا بگرن و مافی خۆپیشاندەران پێشیڵ نەکەن ژیانی خۆپیشاندەران بپارێزن. لە راگەنراوێكدا كۆمسیۆنی مافەكانی مرۆڤ لە عێراق لەبارەی سوتاندنی مولكی گشتی رایگەیاندووە پیویستە خۆپیشاندەران پارێزگاری لە موڵکی گشتی بکەن وپابەندی خۆپیشاندانی ئاشتیانە بن. ئاماژەی ...
ستاندەر بەرپرسێكی باڵای عێراق لەبارەی چارەنوسی رێكەوتنی عێراق و چین كە لەكۆتاییەكانی كابینەی رابردوو لەلایەن عادل عەبدولمەهدی لەگەل وڵاتی چین واژوو كرا رایدەگەیەنێت رێكەوتنەكە كاراییەكەی بەردەوام دەبێت و جیایە لەگەل ئەو رێكەوتنەی لەگەل ئەمریكا كراوە. عەبدولکەریم فەیسەڵ، سەرۆکى دەستەى راوێژکارانی ئەنجومەنى وەزیرانى عێراق لەمبارەیەوە ڕاگەیاندووە “رێککەوتنە واژۆکراوەکان لەگەڵ ئەمریکا لە بوارى جیاجیادایە و جیایە لەو رێککەوتنانەى ...
ستاندەر دەزگای ستاندەر لە راگەیەنراوی كۆتایی سێیەم كۆنفرانسی ساڵانەی خۆی پێشنیاردەكات بۆ هەڵبژاردنی پێشوەختەی عێراق، بەرامبەر لیستی دەسەڵات خەلكی نارازی و ئۆپۆزسیۆن و دامەزراوە كاریگەر و سەربەخۆكان بەیەك لیستی هاوبەش بەشداری هەڵبژاردن بكەن و نوێنەرایەتیەكی راستەقینەی بەرەی گەل بكەن. لە بەشێكی تری راگەیەنراوەكە هاتووە:” لە ئەگەری ڕیكنەكەوتن ئەنجامەكەی دیارە كە دیسان لیستی گەندەلكار دەنگی (ڕازی وناڕازی) ...
ستاندەر دوای ئەوەی مستەفا كازمی، سەرۆك وەزیرانی عێراق لە ئەمریكاوە بانگهێشتنی وەفدی هەرێمی كرد بۆ ئەوەی سەردانی بەغدا بكات بۆ دەستپێكردنەوەی گفتوگۆكان بۆ رێكەوتن لەسەر بودجەی ساڵی ئاییندە و پشكی هەرێم. بەگوێرەی زانیاریەكان هەرێمى کوردستان دەیەوێت رێککەوتنە درێژخایەنەكەی لەگەل بەغدا، كە بریارە هەفتەی داهاتوو دەستپێبكات، هاوشێوەی ئەو رێكەوتنە بێت كە لەكۆتاییەكەی کابینەکەى لەگەل عادل عەبدولمەهدى واژۆیکرد، ...
ستاندەر دوای ئەوەی لە شەوی رابردوو بەشێك لە خۆپیشاندەرانی هەڵەبجە چونە سەر چەند بەرێوەبەرایەتیەكی حكومەتی پارێزگاكە و ئاگریان تێپەردا، ئەمرۆ سەرۆكی حكومەت نیگەرانی خۆی دەربری بەرامبەر ئەو كارە و داوای لێپێچینەوەی یاسایی سەرپێچیكارانی كرد. ئەو هەڵوێستەی سەرۆكی حكومەت لەكاتێكدایە لە ماوەی ئەمساڵ فرۆكە توركیەكان و هێزەكانی سوپای توركیا چەندین پێشێلكاریان بەرامبەر ناوچە سنوریەكانی هەرێم ئەنجامداوە ...
ستاندەر دوای تێپەربونی كەمتر لە 24 كاتژمێر بەسەر سەردانەكەی كازمی بۆ واشنتۆن سهرهتاكانی كاریگەری سەردانەكە دهركهوتن. لە لێدوانێكدا وەزیری دارایی و جێگری سەرۆکوەزیران بۆ كاروباری دارایی کە ئەندامی شاندی عێراق بوو بۆ واشنتن ئاشكراكرد :عێراق لە ساڵی داهاتوووە پشتبەستن بە کارەبا و گازی هاوردەکراوی ئێران کەمدەکاتەوە و لە رێگەی گرێبەستی چەند ملیار دۆلاری لەگەڵ کۆمپانیا ئەمریکییەکان ...
ستاندەر كۆما جڤاكێن كوردستان كەجەكە لە راگەیەنراوێك لەبارەی هێرشەكانی توركیا و رۆڵی پارتی رایگەیاند، پارتی رۆڵی هەیە لە هێرشەكانی توركیادا و رەوایی بە هێرشەكانی دەوڵەتی توركیا دەدات و دەیەوێت گەریلا و هێزەكانی عێراق روبەڕووی یەكدی بكاتەوە. كەجەكە لە بەشێكی راگەیەنراوەكە رەخنە لە پارتی دەگرێت بەوەی ،” پارتی دوای دەستپێكردنی هێرشەكانی دەوڵەتی توركیا، پەكەكە و گەریلا ...
ڕەسوڵ خدر چەق خاڵێکە دەکەوێتە نێوەندی بازنەکەوە، خاڵی چەق خاوەنداریی لەچەندین هێزگەلی کێشکردن دەکات کە لەڕێگەیانەوە تواناداریی لەخۆبەرهەمهێنانەوەی بەردەوام دەکات، چەندین خاڵ بەچواردەوری چەقی بازنەکەوە چێوەیەکیان دروستکردووە ئەو خاڵانە نەدەتوانن خولگەی بازنەکە تێپەڕێنن چونکە بونیادو سروشتی پێکهاتەی خاڵەکانی چێوەکە هەمان بونیادی خاڵی چەقە تاکەجیاوازی نێوانیان ئەوەیە خاڵی چەق ئاست و بڕو چەندێتیی و چۆنێتی تواناوهێزەکانی ...
ستاندەر ژمارەیەک پەڕلەمانتاری کوردستان لە سەرجەم فڕاکسیۆنەکانی پەڕلەمان، جگەلە فڕاکسیۆنی پارتی داوای پرساندنی سەرۆک و جێگر و وەزیری دارایی دەکەن سەبارەت بە دووبارە بڕیاری بڕینی ۲۱% ی موچەی فەرمانبەرانی هەرێم. ئەوە لەکاتێکدایە دوو مانگە حکومەتی هەرێم لەژێر ناوی خۆگونجاندن لەگەڵ دۆخی دارایی ۲۱%ی موچەی فەرمانبەرانی بڕیوە و باس لەوەش دەکرێت کە ئەو بڕەی دەبڕردرێت نابێتە ...
م.ڕاستی ڕەسوڵ (جۆ بایدن) کاندیدی بەهێزی دیموکراتەکانی ئەمریکایە بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی وویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، کە لە کۆتایەکانی ساڵی (٢٠٢٠ ) ئەنجام دەدرێت، بەمەش دەبێتە یەکێک لە کەسایەتیە هەرە دیارەکانی ئەمریکا بۆ جێگرتنەوەی (تڕەمپ)، لەهەمان کاتدا (بایدن)کەسێکی نزیکی کوردە، هەروەها پێشتر نەخشە داڕێژەری بیرۆکەی دابەشکردنی عێڕاق بوو بۆ سێ هەرێم لە سەرەتای ڕوخاندنی حیزبی بەعس ساڵی( ...