ستاندەر ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە بڵاویكردەوە، لە چالاکییەکی چەند رۆژى رابردوی گەریلاکانیاندا دژی سوپای تورکیا 10 سەربازیان کوشتوون و سێ گەریلاشیان شەهید بوون. لەبەشێكی بڵاوكراوەكە هاتووە، ئەو چالاکییەى هێزەکانیان لە ناوچەی بەرواری لە هەرێمی سێرت بووە کە تێیدا تیمە تایبەتەکانی سوپای تورکیایان کردووەتە ئامانج و بەهۆیەوە ئوتومبێلێکی سوپای تورکیا تێکشکێنراوە و ١٠ چەکداریشان کوژراون. ...
ستاندەر سەرۆكی فراكسیۆنی كۆمەڵی ئیسلامی داوادەكات سەرجەم دەروازە سنوریەكان لە عێراق بخێنە ژێر دەسەڵاتی حكومەتی ناوەندی ئەویش بۆ جێبەجێكردنی بەندێكی دەستوری. سەلیم شوشكەیی، سەرۆكی فراكسیۆنی كۆمەڵ لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق وتیشی:” داهاتی دەروازە سنوریەكانی هەرێم تا ئێستا نازاندرێت بۆ كوێ دەچێت، بۆیە پێویستە دەسەڵاتی ئیتحادی بەسەر سەرجەم دەروازە سنوریەكان بە هەرێمی كوردستانیشەوە بسەپێندرێت چونكە دەستور ...
ستاندەر خالید شوانی، وەزیری هەرێم بۆ كاروباری بەغدا رایگەیاند دوای زنجیرەیەك گفتوگۆ و ئاڵۆگۆڕی بۆچوون، دواجار حكومەتی هەرێم و حكومەتی بەغدا گەیشتونەتە رێكەوتن بۆ پرسی شایستە داراییەكانی هەرێم و مووچەی فەرمانبەران و داهاتی دەروازە سنوریەكان. خالید شوانی راشیگەیاندووە:” حكومەتی عێراق مانگانە بری 320 ملیار دینار بۆ هەرێمی كوردستان دەنێرێت، هەروەها بەگوێرەی قانونی بەرێوەبردنی دارایی ژمارە ...
ستاندەر رێبین سەلام، كادیری پێشكەوتووی پارتی و مامۆستای زانكۆ لەبارەی ئەو سكاڵایەی دژی فوئاد حوسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق جوڵێنراوە رایدەگەیەنێت ئەو سكاڵایە ئامانجی سیاسی لە پشتە. راشیگەیاندووە پارتی دژی هیچ رێوشوێنێكی قانونی نیە بەو مەرجەی بەسەرهەموواندا جێبەجێ بكرێ و ئامانجی سیاسی دیاریكراوی دژی حیزب و پێكهاتەیەكی لە پشت نەبیت. ئاماژەی بۆ ئەوەش كردووە، كە ئەو ...
ستاندەر دوای ئەوەی جۆ بایدن كاندیدی دیموكراتەكان بۆ پۆستی سەرۆكایەتی ئەمریكا لەوتەكانیدا ڕۆژی (شەممە)ی ڕابردوو، هێرشێكی توندی كردە سەر توركیا و ئەردۆگانی بەستەمكار ناوبرد و ئیدانەی سیاسەتەكانی بەرامبەر كورد كرد و داوای پاڵپشتیكردنی هێزە ئۆپۆزسیۆنەكانی لەدژی سەرۆكی توركیا كرد. لەبەرامبەردا ئەو وتارە توڕەیی توركیای بەدوای خۆیدا هێناوە، لەو چوارچێوەیە ئیبراهیم كاڵن وتەبێژی سەرۆكایەتی توركیا ڕایگەیاند، شرۆڤەكەی ...
ستاندەر وەزارەتی دەرەوەی عێراق، لەپەراوێزی دەستدرێژیەكانی توركیا بۆ سەر خاكی وڵاتەكەی، بریاریدا ڕێپێدانی هاتنەناوەوەی بەرپرسانی تورکیای لە هەموو دەروازە سنوورییەکان و فڕۆکەخانەکانەوە راوەستاند و سەرجەم سەردانە چاوەڕوانکراوەکانی بەرپرسانی تورکیای بۆ بۆ وڵاتەكەی هەڵوەشاندەوە. ئەحمەد سەحاف وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی عێراق بە میدیای عێراقی راگەیاندوە، وەزارەتەكەیان دوو جار باڵیۆزی تورکیای لە بەغداد بانگێهشتکردووە و دوو یاداشتی توندی ...
ئەحمەد سەید عومەر رێکەوتنی نێوان هەرێم و کازمی گەرچی لەم قۆناغەدا ، رزگارکردنی گیرفانی خەڵکە لەخاڵی بوونی و خراپی گوزرانی کۆمەڵانی خەڵک ، بەڵام خۆی لەخۆیدا شکستێکی تری حکومرانی هەرێمە ! بۆ؟ یەکەم _ گەرانەوەی فه رمانبەری چاودێری بەبیانوی جێ بەجێ کردنی مادەی 114 دەستووری هەمیشیە بیانوێکە چیتر نا بۆشاردنەوەی شکست. لەرابردوو عێراق لاواز بووە ...
ستاندەر بەهزاد موحسین، مامۆستا و یەكێك لە بەشدارانی خۆپیشاندانەكەی رۆژی چوارشەممەی رابردووی هەولێر رایگەیاند ئێمە ئەوانەی دەستگیركراین ژمارەمان 72 كەس بوە، وتیشی بۆ داوای مافی خۆم بەشداری خۆپیشانادانەکەی هەولێرم کرد، کە لەلایەن پیاوانی ئەمنی هەولێر بە هەمو جۆرێک و بە توندترین شێوە ڕێگریان لێ کردین و نەیانهێشت بگەینە شوێنی دیاریکراو “بەردەم پارکی شانەدەر” وتیشی:” لە ناو ...
ستاندەر عودەی عەوواد ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە كوتلەی سادیقوون رایدەگەیەنێت:”دوای ١٧ ساڵ هێشتا هاتنی شاندەكانی هەرێم بۆ بەغدا بەردەوامە بێئەوەی هیچ چارەسەرێكی ریشەیی بۆ كێشەكان هەبێت، هەروەك داواشیكردووە ئەگەر دەیەنوێت جیاببنەوە ئەوە بێ گرەوكردن لەسەر فاكتەری كات دەوڵەتی خۆیان رابگەیەنن، ئەگەر دەشیانەوێت لەناو دەوڵەتی عێراقدا بمێننەوە ئەوە پابەندی یاسا و دەستووری عێراق بن”. عەوواد لەلێدوانێكی بۆ ...
ستاندەر ڕێواز فایەق، سەرۆکى پەرلەمانی کوردستان لە ڕاگەیەنراوێکی بەبۆنەی ساڵیادی راگەیاندنی پارتی دەڵێت، “ساتەوەختی ئهم ساڵیادە هاوكاته لەگهڵ چهندین پرسی ئاڵۆزو قورسی بوارەکانی سیاسی، ئابووری و تهندروستی و هەرێمی کوردستان لەسەر هەموو ئاستەکان لەگەڵ تەحەدیاتی گەورە ڕووبەڕووە.” راشیگەیاندووە، “ههموو ئەوانە لێمان دهخوازێت كه ململانێی سیاسی و بەرژەوەندیی حیزبی و كێشه لاوەکییەكان وهلابنێین بهئاڕاستهی چارهسهرو لێكتێگهیشتنی ...