تورکیا: ئەمریکا دەوێ گاڵتەمان پێکات بە بڵاوکردنەوەی داواکاری بۆ گرتنی سێ سەرکردەی پەکەکە
ستاندەر سلیمان سۆیلۆ وەزیری ناوخۆی تورکیا رایدەگەیەنێت ئەمریکا گاڵتەمان پێدەکات و دەیەوێ بڕوا بە گەلەکەمان بھێنێ بەوەی ناوێ سێ سەرکردەی پەکەکەی خستۆتە لیستی داواکراوان. وتیشی لەپشتی پەردەوە ئەمریکا لە عێراق و سوریا پشتیوانی پەکەکە دەکات.
