ستاندەر ئەمرۆ چوارشەممە نێردەی نەتەوەیەکگرتوەکان لە بەغدا سەردانی ھەرێمی کوردستانی کرد لەگەڵ (پ.د.ک) و چەند حیزبێکی تر کۆبۆتەوە و تیایدا داوای کردوە حیزبەکان لە بڕیاری ئەنجامدانی ریفراندۆم پاشگەزببنەوە و بۆ ئەوەش تاکو ١٥ی ئاب بەڕەسمی ئەو بریارە بدەن، ھەروەھا داوای کردوە کێشەکانی نێوان ھەرێم و بەغدا بەگفتوگۆ چارەسەر بکرێت و بۆ ئەوەش ئامادەیی نوێنەرایەتی نەتەوەیەکگرتوەکانی ...
ستاندەر بەگوێرەی زانیاری رۆژنامەی عەرەب کە لە لەندەن دەردەچێت ئەمریکا حەیدەر عەبادی لەوە دڵنیا کردۆتەوە کە لە ٢٥ی ئەیلول ھیچ جۆرە ریفراندۆمێک لەھەرێمی کوردستان ئەنجام نادرێت. رۆژنامەکە کە لەسەرچاوەیەکی نزیکی عەبادی ھەواڵەکەی گواستۆتەوە راشیگەیاندوە ئیدارەی ترەمپ بە عەبادی-یان ڕاگەیاندوە ئێستا ئەمریکا تەرکیزی تەواوی لەسەر شەڕی داعشە و رێگا بە ھیچ جۆرە جموجۆڵێک نادات ئەو ستراتیژیەتە ...
ستاندەر دکتۆر کامەران مەنتک توێژەر و مامۆستای زانکۆ رایدەگەیەنێت لە ئێستادا پارتی لە لاوازترین دۆخی خۆیدایە بەڵام پشتگیری وڵاتێکی ئیقلیمی ئەوی بە بەھێزی ھێشتۆتەوە. ناوبراو ڕاشیدەگەیەنێت کێشەی لایەنەکانی بەرامبەر پارتی ئەوەیە ھیچیان پرۆژەیان پێ نیە بەڵکو وەک ڕەخنەگرانی تۆلستۆی چاوەرێن پارتی شتێک بڵێ تا ڕەخنەی لێبگرن. لەدیدارێکی لەگەڵ پەیام دکتۆر کامەران مەنتک وتیشی ئەو لایەنەی ...
شێرزاد مهجید زۆرترین سیاسیە دیارەکان و خاوەن قەڵەمە دیارەکان و رەخنە گرە دیارەکان سەرمایەدارە دیارەکان و پشتیوانیکەر لە ریفراندۆم و دژە ریفراندۆم …هتد وڵاتەکەم، یان هەڵگری رەگەزنامە و مافی نیشتەجێبوونی وڵاتێکن یان هەوڵی بۆ دەدەن . زۆرترین لەوانە خاوەن پێگەی بەهێز و پڕ کاریگەرن و ڕۆژانە زۆرترین وێنە و ڤیدیۆیان لەگەڵ دەگیرێت و تۆڕە کۆمەڵایەتیەکانیان ...
ستاندەر سەرچاوەیەک لەپارتی دیموکراتی کوردستان بە ستاندەری راگەیاند لەئێستادا پارتی ھیچ متمانەیەکی بە پشتگیری یەکێتی بۆ ریفراندۆم نەماوە و پێ ی وایە کات بەفیرۆدەدات. ئەو سەرچاوەیە راشیگەیاند پارتی لەوە نیگەرانە کە لەدانیشتنەکەی لایەنە سیاسیەکان لە رۆژی دیاریکردنی ریفراندۆم یەکێتی لەزاری مەلا بەختیار ھەموو ئامادەییەکیان پیشاندا بۆ پشتگیری بەڵام ئێستا بەقۆناغ لەپرۆسەکە کشاونەتەوە ئەوەش وایکردوە پارتی ...
کەمال ئەسکەندەر بیرم نایەت لەژیانی خۆم دا نرخی کاڵاوشتومەک و پێداویستیەکان بەگشتی و سوتەمەنیەکان بەتایبەت بۆ ماوەی چەند ساڵێک سەقامگیر بووبێت ، بەڵکو بەردەوام بەرزی ونزمی تێکەوتوە . بەداخەوە سەرەڕای ناجێگیری نرخەکان دیاردەیەکی تر بەدیکراوە ئەویش ئەوەیە بچوکترین گرفت کاریگەری لەسەر بەرزبونەوەی نرخەکان داناوە و هەندێک جاریش تەنها پڕوپاگەندەیەکی زاری خەڵک بەدەرفەت وەرگیراوە بۆ گرانی ...
بایز ڕەشید ئەمین شکستی دەوڵەتمەداری دەسەڵاتدارانی هەرێم بە رونی دیارە هەرلە قەیرانە ئابوری و سیاسی و یاسایی و کێشەی خاک و تێکچونی دیمۆگرافیەوە تا دەگاتە سەر ناپەسەند بەکارهێنانی سەرچاوە نیشتیمانیەکانی هەرێم لە وزە، ئاو، پێگەی جیۆپۆلەتیکی و سەرچاوەکانی تر. دەسەڵاتدارانی هەرێم لە پرۆسەی دەوڵەتداریدا شکستیان خواردوە هەر لە دامەزراندنی سیاسەتێکی گشتی سەرکەوتو لە سەر ئاستی ...
ستاندەر بەگوێرەی زانیاری سەرچاوەیەکی ناو کۆمسیۆنی باڵای ھەڵبژاردنەکان بۆ ستاندەر لەئێستادا پێنج لایەنەکەی ناو کۆمسیۆن بەسەر دوو بەرەدا دابەش بوونە، لایەنی یەکەم کە پێکدێت لە پارتی و یەکگرتوو کە دەیانەوێ وەڵامی نوسراوەکەی بارزانی بدەنەوە بەوەی لە 25 ى 9 ریفراندۆم بکرێت. لایەنی بەرامبەر کە لە گۆڕان و یەکێتی و کۆمەڵی ئیسلامی پێکدێت پێداگری لەسەر وەڵامدانەوەی ...
سالار سەراوی* لە چەند رۆژی رابردودا “مەسعود عەبدولخالق” لە کۆڕێکدا باسی لە ئەنجامدانى راپرسیەک کرد کە لە لایەن یەکێتی و دەزگای هەڵبژاردنەوە کراوە و ئەنجامی راپرسیەکەشی بڵاوکردەوە، کەچی هەرزوو دەزگای هەڵبژاردنی یەکێتی رونکردنەوەیەکی کاڵ و کرچ و ناڕاستی بڵاوکردەوە ئاماژەی بەوەدا بوو کە راپرسی لەو جۆرە بونی نیە، یەک دنیا پاساوی بێ بنەمای هێناوەتەوە.! ( ...
ستاندەر نوێنەرایەتی یەکێتی ئەوروپا لە بەغدا لەڕاگەیەنراوێکدا دژایەتی خۆی بۆ ریفراندۆم ئاشکراکرد و ڕایگەیاند یەکێتی ئەوروپا پشتگیری بەردەوامی یەکچارچەیی خاکی عێراق و سەروەریەکەی دەکات. بەگوێرەی ھەواڵەکە کە رۆژی ٢٥ی ٧ لە ماڵپەری فەرمی یەکێتی ئەوروپا بڵاوکراوەتەوە یەکێتی ئەوروپا داوادەکات کە لایەنە سیاسیەکانی ھەرێم ھەوڵەکانیان چڕتر بکەنەوە بۆ گەیشتن بەرێکەوتن و بۆ کۆتایی ھێنان بە ناکۆکیەکان ...