د.هەرێم بابان- زانکۆی ڕاپەڕین جێگەی خۆیەتیسەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و جێگرەکەی، لەدوای سێ ساڵ دەستبەکاربوونی، پێداچوونەوەیەک بۆ سێ ساڵی کارکردنی کابینەکە بکەن، بزانن ئەو بەڵێنانەی کە لەکاتی دروستکردنی کابینەکە بە هاوڵاتیان و دەنگدەرانیان داوە، چەندیان جێبەجێکردوون؟ چەندین کاریان دەستیانپێکردووەو چەندیشیان بەربەستیان بۆ دروستبووە؟ ئەو ئالنگارییە ناوخۆیی و دەرەکییانە چیبوون لەبەردەم ئەم کابینەیەدا؟. ڕاستە بڵاوبونەوەی پەتای ...
ستاندەر فریدریک گیردینک، ڕۆژنامەنوسی ھۆڵەندی رایگەیاند، كاتێك ویستوویەتی لەڕێگای هەرێمی كوردستان بچێتە رۆژاڤای كوردستان و شاری كۆبانێ، لەلایەن دەسەڵاتی هەرێمی كوردستان دیپۆرتی وڵاتەكەی كراوەتەوە. فریدریک گیردینک، ماوەی چەندین ساڵە لەسەر كەیسی كورد لەباكوری كوردستان كاردەكات، بەوهۆیەوە چەندین جار لە توركیا دیپۆرت كراوەتەوە. ئەو رۆژنامەنووسە توركیا تاوانبار دەكات بەوەی لە پشت دیپۆرتكردنەوەی ئەون. رایگەیاندووە، ئەردۆغان دەستی ...
ستاندەر پارتی دیموكراتی كوردستان چاوەڕێ بوو، لە كۆبوونەوەی فراوانی ڕەوتی سەدر لە هەینی ڕابردوو هاوكێشەكانی عێڕاق گۆڕانكاری بەسەردا بێت و چوارچێوەی هەماهەنگیش نەتوانێت هەنگاوەكانی پێكهێنێانی حكوومەت و هەڵبژاردنی سەرۆككۆمار دەستپێبكات. بەپێچەوانەی ئەوەی پارتی چاوەڕێی دەكرد دوای ئەم هەنگاوەی سەدر، پڕۆسەی پێكهێنانی حكوومەت خێراتربووە، چوارچێوەی هەماهەنگی داوای كردووە ئەم هەفتەیە پەڕلەمان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆككۆمار كۆببێتەوە، سەرۆكایەتی ...
ستاندەر سكاڵاكەی حكوومەتی عێراق لەسەر توركیا بەهۆی هەناردەكردنی نەوتی هەرێمی كوردستان لە ڕێی ئەم وڵاتەوە پێدەنێتە هەنگاوێكی نوێ، ستاندەریش زانیاری نوێ ئاشكرا دەكات. لە نوێترین لێدوانییدا وەزارەتی نەوتی عێراق رایگەیاند، لەم مانگەدا دانیشتنێكی تر لە دادگای پاریس لەبارەی سكاڵاكەمان لەسەر توركیا بەڕێوەچوو، راشیگەیاندووە چاوەڕێ دەكەین یەكلایی كردنەوەی سكاڵاكە لەوە زیاتر دوانەخرێت. بەگوێرەی بەدواداچونی ستاندەر، لەكاتی ...
ستاندەر بەگوێرەی زانیارییەکان بێت، دوای ئەوەی سەرکردەکانی چوارچێوەی هەماهەنگیی هەستیان بەوە کرد کە نوری مالیکی، سەرۆکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا بە نیازە خۆی بپاڵێوێت بۆ پۆستی سەرۆک وەزیرانی عێراق راستەوخۆ لەلایەن هاوپەیمانی چوارچێوەی هەماهەنگییەوە دژایەتی کراوە. چوارچێوەی هەماهەنگی لەسەر ئەوە کۆک بووە مالیکی نەچێتە نێو ململانێی بەدەستهێنانی پۆستی سەرۆکوەزیران و، وتوویانە: دەمانەوێت لەنێو لایەنە شیعیەکان کەسایەتیەکی ...
ستاندەر راگهیهندراوی كۆتایی لوتكهی جهدده بۆ ئاسایشو گهشهپێدان لوتكهی جهدده بۆ ئاسایشو گهشهپێدان، كۆتایی بهكارهكانی هێناو ڕاگهیهندراوێكی 22 خاڵیشی بڵاوكردهوه ئهمرۆ شهممه، بەئامادەبونی جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمریکا، محەممەد بن سەلمان، شازادەی جێنشینی سعودیە، مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیرانی عێراق، محەممەد بن زاید، سەرۆکی ئیمارات، عەبدولفەتاح سیسی، سەرۆک کۆماری میسر، هەیسەم بن تارق، سوڵتانی عەممان، تەمیم بن ...
کامەران خدر نوێژی ملیۆنی دەریخست کە سەدر بەتویتێک دەتوانێت سەرتاپای شەقامی عێراق جۆش بدات، بۆیە ئایندەی سیاسی عێراق بۆ موقتەدا سەدرە، بەڵام لەدۆخی ئێستای عێراقدا ئەستەمە سەدر بتوانێت ئامانجەکانی خۆی لەپڕۆسەی حکومڕانیدا بچەسپێنێت. بوونی ئەو ئایندە گەورەیەی سەدر بەدەر لەفاکتەرە دەرەکی واقلیمییەکان وای لە پارتی دیموکراتی کوردستان و ئیتلافی سونەکان کردبوو بچنە ناو هاوپەیمانیەتی ...
ستاندەر تۆمارە دەنگییە سیخوڕیەكان “جەنگێك لە بەرە نەرمەكانی شەڕ” گرنگترین گۆڕانكاریەكان بەهۆی ئاشكرابونی تۆماری دەنگی لەسەدەی رابردوو چی بوون؟ چیرۆكی بڵاووبونەوەی تۆمارە دەنگیەكەی نەوشیروان مستەفا. تۆمارە دەنگیەكانی ئێستای نوری مالیكی چی دەگۆرێت؟ یەكێك لەو رێگایانەی كە دەسەڵاتدارەكان بۆ شكستپێهێنانی ئۆپۆزسیۆن و نەیارەكانیان بەكاریدەهێنن سیخوڕی كردن و تۆماركردنی دەنگەكانیانە، ئەویش زۆرینەی كات لە ڕێی بەرپرسانی ...
ستاندەر رابیحە حەمەد، بەرپرسی مەڵبەندی یەكێتی لە بەغدا لە وتووێژێی تایبەتی ستاندەر رایگەیاند، چاوەڕێ دەکرێت لەهەفتەی داهاتوو هەنگاوی خێراتر بۆ پێکهێنانی حکومەتی نوێی عێراق دەستپێبکات. وتیشی: شیعە و چوارچێوەی هەماهەنگی بەتایبەت پێیان خۆشە کورد لەسەر کاندیدێک ڕێکبكەوێت. لە وەڵامی پرسیاری ڕیككەوتنیان لەگەڵ پارتیدا ناوبراو وتی: ئەگەر لەگەڵ پارتی ڕێکكەوتین باشە ئەگەر نا سیناریۆی 2018 دووبارە ...
ستاندەر بۆچی ساڵانە لە وەرزی قوربانی كردن ڕەخنە لە مسوڵمانان دەگیرێت؟ ئایا هیچ پەیوەندی بە ڕووەکخۆرەکانەوە هەیە؟ لە وڵاتانی تر، ڕێژەی خواردنی گۆشت و سەربڕینی ئاژەڵ چۆنە؟ لەهەرێمی كوردستان ماوەی چەند ساڵێكە لەكاتی جەژنی قوربان كە بەجێهێنانی سوننەتی قوربانیكردن یەكێكە لە سروتەكانی ئاینی ئیسلام، لەلایەن هەندێ كەسایەتییەوە ڕەخنەی لێ دەگیرێت، لە پەیام و ڤیدیۆكانیان ...