ستاندەر بریارە ئەمرۆ شەممە عادل عەبدولمەهدی سەرۆك وەزیرانی دەستلەكاركێشاوەی عێراق سەردانی هەرێمی کوردستان بكات، بەپێی زانیاریەکان،عادل عىدولمەهدی بۆ بەدەستهێنانی پشتگیری کورد بۆ دوبارە خۆ کاندید کردنەوەی بۆ سەرۆک وەزیرانی عێراق سەردانی هەرێمی کوردستان دەکات، ئەمە لە کاتێکدایە بەپێی دەستوری عێراق هەر بەرپرسێکی لە کاتی دەستلەکارکێشانەوەی لە پۆستێکی حکومی لەم خولەی پەرلەمان مافی دوبارە خۆ کاندیدکردنەوەی ...
چەند ڕۆژێک پێش ئێستا فڕۆكەیەکی ئۆكرانی لە تارانی پایتەختی ئێران كەوتە خوارەوەو بەهۆیەوە نزیکەی ١٨٠ هاوڵاتی مەدەنی گیانیان لەدەستدا ،لە سەرەتادا حکومەتی ئێران ڕایگەیاند هۆکاری کەوتنە خوارەوەی فرۆکە ئۆکرانیەکە بەهۆی کێشەئەک بووە لە بزوێنەری فرۆکەکە، دواتر ئاژانسی رۆیته‌رز له‌زاری بەرپرسێکی كۆماری ئیسلامی ئێران بڵاویكرده‌وه، لێکۆڵینەوه له کەوتنە خوارەوەی فڕۆکە ئۆکرانییەکە دوو ساڵی پێدەچێت، ته‌نها دابەزاندنی زانیارییەکانی ناو دوو سندوقە ...
دەریا محمد – یاساناس دوابەدوای گۆرانکاریە سیاسیەکان و زیاتربوونی گرژیەکانی ئەمریکاو ئێران لەناوچەکەو یەکلایی کردنەوەی ململانێیە سەربازی و سیاسیەکانیان لە خاکی عێراقدا و دەستێوەردانەکانی وڵاتانی نێودەوڵەتی و هەرێمی لە کاروباری عێراقدا هاوکات لەگەڵ ئەوەشدا زیاتر تۆخ بوونەوەی ململانێی سونەو شیعەکانیشی لێکەوتۆتەوە . لەگەڵ تێپەربونی گۆرانکاریەکان بەخێرایی بەشێکی زۆری سونەکان داواکاریەکی لەمێژینەی خۆیان زیندوو کردۆتەوە ئەویش ...
سەلمان کۆچەری پەرلەمانی کوردستان لەبەردەم بەرپرسیاریەتێکی گەورەدایە ئەگەر بە وردی و ویژدانەوە خوێندنەوە بۆ یاسای چاکسازی نەکرێت ئەوا بە ماسکێکی درۆینە و بە بیانووی چاکسازی لە مووچەدا زوڵمێکی گەورە لە فەرمانبەران و خاوەن بڕوانامە پلە باڵاکان و مامۆستایان دەکرێت. یاسای چاکسازی لەسەر مووچە خۆری راستەقینە و ئەو هاونیشتیمانیانە دەکرێت کە بەحەقی خۆیان دامەزراون و دەیان ...
ستاندەر لە مەراسیمێكدا رۆژی پێنج شەممە له هەولێر بە ئامادەبونی ژمارەیەكی بەرچاو لە نوسەران و رۆشنبیران، فەرهاد عەونی نوسەر و رۆژنامەنووس سێ كتێبی نوێی بە خوێنەرانی ناساند. كتێبەكان بریتی بوون لە ( سی و شەش نامە و چەند كەسایەتیەك، لە هەگبەمدا، لەگەڵ ڕووداوەكاندا) كە هەرسێكیان بیرەوەری و گێرانەوەی ئەو ڕووداو و كەسایەتیانەیە كە نوسەر لە ...
ستاندەر ئەبوبەکر هەڵەدنی پەڕلەمانتاری یەکگرتوو لە پەڕلەمانی کوردستان لە هەڤپەیڤینێکیدا لەگەڵ ڕووداو باسی کۆنگرەی ئەو دوایەی حزبەکەی دەکات و دەڵێت “به‌بڕوای من یەکگرتوو بەو کۆنگرەیە نوێ نه‌بووه‌ته‌وه، چونكه ناوه‌كه‌ی هه‌ر وه‌كو خۆیه‌تی و ئه‌مینداری گشتی و سه‌ركردایه‌تی به‌شێكی هه‌ر وه‌ك خۆیه‌تی و په‌یڕه‌و و پڕۆگرامه‌كه‌ی هه‌روه‌ك خۆیه‌تی، ناكرێ حیزبێك دواى 25 ساڵ به‌هه‌مان میكانیزم و ...
ستاندەر ئەمڕۆ هەینی 10-1-2020، هاووڵاتییانی شاری بەغدای پایتەختی عێراق دەستیان بە خۆپیشاندان کردەوە. ماوەى چەند ڕۆژێک دەبێت ڕێکخەرانى خۆپیشاندەران بانگێشتى خەڵک دەکەن بۆ ئەنجامدانى خۆپیشاندانى ملیۆنى و ئەمڕۆش ١٠٠ ڕۆژی ڕێک تێپەڕدەبێت بەسەر ئەنجامدانى خۆپیشاندانەکانی عێراق.
ستاندەر له‌كاتی پشووه‌كانی سه‌ری ساڵی نوێی 2020 بڕی هه‌شت ملیۆن دینار له‌به‌رێوبه‌رایه‌تی پۆلیسی هاتووچۆی سۆران دزراوه. ئەو کەسەى بەو کارە هەستاوە له‌كامێراكانی هاتووچۆ بینراوە، كه‌ده‌رفه‌تی له پاسه‌وانه‌كان وه‌رگرتووه و لە شوێنێکى تر چۆته نێو باڵەخانەکە
ستاندەر وتەبێژی هاتوچۆی هەولێر، فازڵ حاجی رایگەیاند، له‌دوای بڵاوكردنه‌وه‌ی بڕیاری وه‌زاره‌تی ناوخۆی هه‌ریمی كوردستان سه‌باره‌ت به رێگاپێدان به ره‌شكردنی جامی ئۆتۆمبێل له‌ڕۆژنامه‌ی وه‌قایعی كوردستان، بڕیاره‌كه له‌ڕۆژی 15/1/2020ده‌چێته بواری جێبه‌جێكردن. هه‌ر هاوڵاتییه‌ك ده‌یه‌وێت جامی ئۆتۆمبێله‌كانی ره‌ش بكات ده‌توانێت سه‌ردانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كانی هاتوچۆ بكات له‌دوای وه‌رگرتنی مۆڵه‌تی یاسایی و دانی رسوماتی پێویست و ته‌واوكردنی رێكاره یاساییه‌كان جامی ئۆتۆمبێله‌كانی ره‌ش ...
ستاندەر مەزڵوم کۆبانێ فەرماندەی گشتی هێزەکانی سوریای دیموکرات (هه‌سه‌ده)، لە هەژمارى تایبەتى خۆى نوسیویەتی: سێ هه‌زار و 286 کەسمان لە رۆژئاوای کوردستان لەلایەن داعش و گروپە چەکدارەکانی ئۆپۆزسیۆن و ڕژێمی سوریاوە بێسه‌روشوێنن. چه‌كدارانی داعش ٥٤٤ کەسیان رفاندون، ۲۳٦۸ کەسیان لەلایەن گروپە چەکدارەکانی ئیئتیلافی نیشتمانییەوە ڕفێندراون، ۳۷٤ کەسیان لەلایەن دەزگای ئاسایشی ڕژێمی سوریاوە ڕفێندراون، ۸ کەسیش لەناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی ...