ستاندار

بایەخدار هەواڵی جیهان

تایمز: هۆکاری لێکۆڵینەوە نەکردن لەتورکیالەبارەی بەکارهێنانی چەکی فۆسفۆڕی سپی ئاشکرا دەکات

لەلایەن ستاندار Posted on 517 جار بینراوە
ستاندەر رۆژنامەی تایمزی بەریتانی هۆکاری لێکۆڵینەوە نەکردنی ئەوروپاوە لەبەکارهێنانی چەکی قەدەغەکراوی فۆسفۆڕی سپی لەلایەن تورکیاوە ئاشکرادەکات، رۆژنامەکە بەمانشێتێکی گەورە نوسیویەتی” بۆچی رۆژئاوا لێکۆڵینەوە لەتورکیا ناکات لەبەکارهێنانی چەکی قەدەغەکراوی فۆسفۆڕی سپی”، لەدرێژەی راپۆرتی رۆژنامە بەریتانیەکەدا هاتووە: بەکارهێنانی چەکی فۆسفۆڕی سپی کەیەکێکە لەچەکە قەدەغکراوەکان مانای تایبەتی هەیە و پێ ویستە لەروانگەی یاسای نێودەوڵەتیەوە لێکۆڵینەوە لەم بابەتە بکرێت، ...
زیاتر بخوێنەوە
بایەخدار هەواڵی کوردستان

حوکمەتی هەرێم بەهیچ شێوەیەک ئامادە نیە بایکۆتی کاڵای تورکی بکات

لەلایەن ستاندار Posted on 448 جار بینراوە
ستاندەر وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی رایدەگەیەنێت: بەهیچ شێوەیەک حوکمەتی هەرێم ئامادە نیە پشگیری هەڵمەتی بایکۆتکردنی کاڵای تورکی بکات، وتەبێژی وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی “فەتحی محمد” بەدەزگای ناس نیوسی راگەیاندووە: حوکمەتی هەرێم ئامادە نیە پشگیری هەڵمەتی بایکۆتکردنی کاڵای تورکی بکات، چونکە بەشێکی زۆری کاڵای هاوردەکراوی دەرەوە لەم وڵاتەوە دێت. وتەبێژەکەی وەزارەتی بازرگانی دەشڵێت: لەساڵی ٢٠١٨ بەهای ...
زیاتر بخوێنەوە
بایەخدار هەواڵی جیهان

گرینگ_ هەسەدە ١٣ گوندی کۆنترۆڵکردۆتەوە

لەلایەن ستاندار Posted on 431 جار بینراوە
ستاندەر روانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ بڵاوکردۆتەوە: ئەمڕۆ یەکشەم شەڕڤانانی سەر بەهێزەکانی سوریای دیموکرات(هەسەدە) توانیویانە لەماوەی ٢٤ سەعاتی رابردوو، لەشەڕ و پێکدادانێکی قوڕس لەگەڵ گروپەچەکدارەکانی سەر بەتورکیا (١٣) گوندی سەر بەزرکانی سەرێ کانی کۆنترۆڵ بکەنەوە ، گوندەکانیش بریتین لە((داودیە، سەعید، رێحانە، سویدیە، کنبەهر، عەبوش، ئوم شەفیعە، فەیسەڵییە، عەزیزە، قاسمییە، جەمیلە، ئوم عەشبە، عەریشە)). شایەنی باسە ...
زیاتر بخوێنەوە
بایەخدار هەواڵی جیهان

موقتەدا سەدڕ بەفرۆکەیەکی تایبەت بەرەوقومی ئێران رۆیشتووە

لەلایەن ستاندار Posted on 531 جار بینراوە
ستاندەر موقتەداسەدڕ رێبەری رەوتی سەدر کەخاوەنداریەتی گەورەترین کوتلەی پەرلەمان (سائیرون)دەکات، شەوی رابردوو بۆ جاری دووەم لەماوەی خۆپیشاندانەکانی ئەم دوایەی عێراقدا، بەفرۆکەیەکی تایبەت نەجەفی بەرەو قوم بەجێهێشتووە. میدیا ئێرانیەکان باس لەگرینگی سەردانەکەی موقتەدا دەکەن بۆ ئێران و بەسەردانێکی کت و پڕ و گرینگ ناویان بردووە بۆ دۆخی ئێستای عێراق. شایەنی باسە موقتەداسەدڕ هەفتەی رابردوو دوای گەڕانەوەی ...
زیاتر بخوێنەوە
بایەخدار هەواڵی کوردستان

حاکم شێخ لەتیف: زەمان نییە دەنگی دوو لەسەر سێی خەڵکی هەرێم بۆ مانەوەی فیدڕالی مسۆگەر بێت

لەلایەن ستاندار Posted on 514 جار بینراوە
ستاندەر حاکم لەتیف  شێخ مستەفا ڕایدەگەیەنێت ئەگەر دەسەڵاتی کوردی چاکسازی نەکات و دڵی تاکەکانی خەڵکی کوردستان ئاشت نەکاتەوە،بەرپرس دەبێ لە کۆتایی ھێنان یان بچوک کردنەوەی ھەرێمی کوردستان، ناوبراو لە وتارێک بەناونیشانی هەرێم لەبەردەمی ھەڕەشەی جدی ھەڵدەوەشانەوە یان زۆر بچوک بونەوەیە، نوسیویەتی  داواکاری جدی لایەنە عێراقیەکان پاشگەزبونەوەیە لە فیدراڵی ،پەرلەمان دەتوانێ بە دەنگی ١٦٦ پەرلەمانتار تێی پەڕێنێ ،گەلی عێراقیش ...
زیاتر بخوێنەوە
وتار

تورکیا: بەکارهێنانی سینەما وەك چەکێکی کاریگەر لە دژی کورد و کوردستان…

لەلایەن ستاندار Posted on 777 جار بینراوە
بەکر شوانی لە تورکیا، کورد یەکەمجار ساڵی 1951 لەسەر دەستی هەردوو دەرهێنەر عاتیف یڵماز (1925-2006) و حوسێن پەیدا (1919-1990) لە فیلمی “گۆڕەکەم لە بەرد هەڵبکۆڵن”دا گەیەندرایە سەر پەردەی زیوینی سینەما. دواتر یڵماز گونەی (1937-1984)، چ وەك دەرهێنەر و چ وەك سیناریۆنووس، لە فیلمەکانیدا لەسەر کورد کاری کردووە. لە فیلمە تورکییەکانی ساڵانی نەوەدی سەدەی ڕابردوویش بەدواوە ...
زیاتر بخوێنەوە
بایەخدار هەواڵی کوردستان

سەندیکای رۆژنامەنوسان: ئەو تاوانانەی دژ بە رۆژنامەنوسان دەكرێت نابێ تاوانبارن رزگاریان ببێ

لەلایەن ستاندار Posted on 412 جار بینراوە
ستاندەر ئەمڕۆ شەمە رێکەوتی ٢/١١ لەشاری هەولێر کۆنفرانسێک بەڕیوەچوولەژێر دروشمی”نا بۆ دەربازبون لە تاوانەكانی دژ بە رۆژنامەنوسان”، لەکۆنفرانسەکەدا نەقیبی سەندیکای رۆژنامەنوسانی کوردستان(ئازاد حەمەدەمین) رایگەیاند: ئەو تاوانانەی لەهەرێمی کوردستان دژ بە رۆژنامەنوسان دەكرێت نابێ تاوانبارن رزگاریان ببێ و پێویستمان بە هەماهەنگی نێوا هەمو لایەنەكانە. ئازاد حەمەدەمین دەشڵێت:  بەمەبەستی كۆتاییهاتن بەو گرفتانەی نێوان میدیاكاران و هێزەكانی وەزارەتی ناوخۆ، ...
زیاتر بخوێنەوە
بایەخدار هەواڵی کوردستان

پارتی: لاریمان نیە لەهەموارکردنی دەستوری عێراق

لەلایەن ستاندار Posted on 383 جار بینراوە
ستاندەر پارتی دیموکراتی کوردستان دەربارەی دۆخی عێراق و پرسی هەموارکردنەوەی دەستور هەڵوێستی فەرمی خۆیان راگەیاند، ئەمڕۆ “مەحمود محـمد” وتەبێژی فەرمی پارتی لەکۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا هەڵوێستی حیزبەکەی راگەیاندوو گوتی: ئیمە لاریمان نیە لەهەموارکردنەوەی دەستور، بەڵام بەمەرجێک بۆباشترکردنی گوزەرانی هاوڵاتیانی عێراق بێت، وتەبێژەکەی پارتی دەشڵێت: ئەوەی ئێستا لەعێراق رودەدات چاوەڕوانکراو بوو.  
زیاتر بخوێنەوە
بایەخدار هەواڵی جیهان

دیوانی حوکمەتی هەرێم و پارتی پێکەوە وەڵامی نیگەرانیەکانی یەکێتی دەدەنەوە

لەلایەن ستاندار Posted on 415 جار بینراوە
ستاندەر لەبارەی نیگەرانیەکانی یەکێتی لەجێ بەجێ نەکردنی رێکەوتنەکەیان لەگەڵ پارتیدا بۆ پێکهێنانی حوکمەت و پڕکردنەوەی پۆستی پارێزگاری کەرکوک، یەکێتی نیگەرانی خۆی دەربڕی بوو، بۆ ئەم مەبستە ئەمڕۆ هەریەک لە دیوانی سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران و وتەبێژی فەرمی پارتی وەڵامی نیگەرانیەکانی یەکێتیان دایەوە. دکتۆر ئومێد سەباح سەرۆکی دیوانی سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران لەکۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی رایگەیاند: یەکێتى تا ئێستا کاندیدەکانى ...
زیاتر بخوێنەوە
بایەخدار هەواڵی کوردستان

100 كەسایەتی ئیخوانی پشتیوانی داگیركاری توركیا لە رۆژاڤا دەكەن

لەلایەن ستاندار Posted on 560 جار بینراوە
ستاندەر بەگوێرەی راپۆرتێك كە پێگەی (ئەلعەرەبییە) بڵاوی كردۆتەوە ناوەندی توێژینەوە و لێكۆلینەوە كە ئۆفیسەكەی لە ئەستەمبۆلە، نوسراوێكی بە واژووی 100 كەسایەتی ئیخوانی لە وڵاتانی میسر و عێراق و سودان و مۆریتانیا و تونس و مەغریب و فەلەستین  و كوێت و قەتەر لەنێویاندا ئەمینداری گشتی ئیخوان موسلیمینی سوریا ئاراستەی سكرتێری گشتی نەتەوەیەكگرتووەكان كردووە، تیایدا پشتیوانی هێرشەكانی ...
زیاتر بخوێنەوە