ستاندەر ئەمرۆ 6/5/2018 كەناڵی دیجلەی عێراقی ئاشكرای كرد كەچەندین كۆبونەوەی نهێنی ئەنجامدراوە لەنێوان عەبادی ونێچیرڤان بارزانی بەمەبەستی لێكنزیكبوونەوە سەبارەت بە ئەنجامی هەڵبژاردنەكانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقی وپێكهێنانی حكومەتی داهاتوی عێراقی.
ستاندەر نێچیرڤان بارزانی جێگری سەرۆکی پارتی لە ئاھەنگی بانگەشە بۆ حیزبەکەی ھێرشدەکاتە سەر بەرھەم ساڵح و ڕایگەیاند کە ئەوان کابینەی حەوتەمیان کاتێک وەرگرتوە حکومەت ٤ ترلیۆن دینار قەرزار بوە و دەیان ھەزار موچەخۆری نوێش دامەزرێنرابون، ئەویش وەک ئاماژەیەک بۆ کارەکانی بەرھەم ساڵح لە کابینەی شەشەمی حکومەتی ھەرێم. جێ ی باسە ئێستا بەگوێرەی زانیاریەکانی خودی حکومەت ...
ستاندەر دەزگای ستاندەر بۆ توێژینەوە و ڕاگەیاندن لەچوارچێوەی رێکخستنەوەی کارەکانی و دارشتنی پلانی ئاییندە یەکەمین کۆنفرانسی ناوخۆیی خۆی سازکرد. لە ڕاگەیەنراوی کۆتایی کۆنفرانس دەزگای ستاندەر ڕایدەگەیەنێت بەھۆی رێگریەکانی دەسەڵات لە ھەولێر نەتوانرا کۆنفرانسەکە لەناو ھەولێر سازبکرێت و گواستراوەتەوە بۆ ناوچەی سماقولی کە پەناگەیەکی سەرەکی پێشمەرگە بوە لە سەردەمی شاخ و خەباتی دژ بە رژێمی بەعس. ...
ستاندەر ناوەندی ڕاگەیاندنی هەپەگە ڕایگەیاند کە گەریلاکانیان لە چەندین هێرش دا لە رۆژانی رابردو لە دژی سوپای تورک پێنج سەربازیان کوشتوە و چەندانی دیکەشیان بریندار کردوە. دو هێرشەکە لە ناوچەی چەلێ و گەڤەر ئەنجامدراون. جێی ئاماژە پێکردنە لە ماوەی ڕابردو سوپای تورک لەشکرێکی زۆری لەو ناوچەیە بڵاو کردوتەوە و هاتونەتە ناو سنوری هەرێمی کوردستانیش، هاوکات گەریلاکانی سەر ...
ستاندەر شەوی ۲۰۱۸/٤/٥ـ٤ کۆبونەوەی هەر سێ لایەن (بزوتنەوەی گۆڕان، کۆمەڵی ئیسلامی و هاوپەیمانی بۆ دیمکراسی) لە ئۆفیسی دەزگای ستاندەر کۆبونەوە و چەند بڕیاڕێکی گرنگ درا. بەتایبەتی بڕیاردرا هاریکاری هەر سێ لایەن بۆ قەڵاچۆکردنی تەزویر و پێشێلکاری بکرێ، هاریکاری چاودێری هەڵبژاردن، هاریکاری راگەیاندنی باڵا، بۆ ئەو مەبەستە بڕیاری دروستکرنی چەند ژورێکی عەمەلیاتی هاوبەش درا.
ئارام قادر حەمەسور دەسەڵاتە ستەمکارەکانی دونیا بۆ مانەوەی خۆیان ئامادەن ھەموو شتێک بکەن، ئامادەن ھەر کەسێک بکوژن کە ڕەخنەیان بکات و دژیان بێت، ئەمەش ڕووداوی سەیرنین و بەشێکی گەورەی سروشتی دەسەڵاتە خۆسەپێنەکانە. لەناو دەسەڵاتە ستەمکارەکان ھەموو ڕەخنەیەک لە دەسەڵات و بنەماڵەکانی دەسەڵات جێگەی مەترسییە، لەبەر ئەوەی لەم ناوچەی ئێمەدا دەسەڵاتی سیاسیی تا ئێستاش عەقڵی خێڵچییەتی ...
ستاندەر ئیحسان عەلی عەبدولعەزیز یەکێک لە سەرکردەکانی بزوتنەوەی ئیسلامی و لیستی ناونراو بە (ئیسلامخوازان) داوا لە عەلی باپیر ئەمیری کۆمەڵی ئیسلامی دەکات کەسێک ببێتە ناوبژیوان لەنێوانیان لەسەر ئەو ڕەخنانەی ئەو لەسەر ئەو ھەیەتی. ھاوکات لەسەر ئەو سکالایەی لەسەری کراوە لە بەریتانیا بەھۆی دەستدرێژی کردنە سەر کچێک زانیاریەکان ڕەتدەکاتەوە. لەبارەی لیستی یەکگرتووش کە بزوتنەوە پشتگیری دەکات ...
ستاندهر لە بەڵگەنامەی كۆچی دوایی (وەفاتنامە)ی چوار شەھیدەکەی بۆردومانی فڕۆکە جەنگیەکانی سوپای تورکیای شەوی ۲۲ی مانگی ۳ ئاماژە بە بۆردومانی فڕۆکە جەنگیەکان نەکراوە وە ھۆکاری گیانلەدەستانی ئەو چوار گەنجە گەڕێنراوەتەوە بۆ پارچە پارچە بوونی ئهندامهكانیان بههۆی تەقینەوە. بەپێی بەڵگەنامەی كۆچی دوایی (وەفاتنامە)ی چوار شههیدهكه کە وێنەیەکی دەست ستاندەر کەوتوە ھۆکاری گیانلهدهستدانی چوار گەنجەکەی بۆردومانی فڕۆکە جەنگیەکانی ...
ستاندەر کونسوڵخانەی گشتی ئەمریکا لە ھەولێر بەبۆنەی رۆژی ئازادی رادەربڕین راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و لەبەشێکی ھاتوە”کونسوڵخانەی گشتی ئەمریکا لەھەولێر ئەو ھەوڵ و ماندوبونەی ڕۆژنامەنوسان لەگواستنەوەی چیرۆک و روداوەکان پێی ھەڵدەستن دەنرخێنێت لەناویشیدا کاری ڕۆژنامەوانیی لە ھەرێمی کوردستانی عێراق.” ھەروەک لە راگەیەندراوەکەدا ھاتوە”بەردەوام دەبین لە داکۆکیکردن لەوەی کە ئازادی ڕادەربڕین پایەیەکی سەرەکی کۆمەڵگای دیموکراتی و کراوەیە. چالاکوانان ...
بەشدار رەفیق بە درێژایی مێژووی کورد کەمن ئەو سەرکردانەوەی توانیویانە سنوری ئایدۆلۆژیاو حیزب و خێڵ تێبپەڕێنن و ببنە سومبڵ و ڕەمزێکی گەورەیی نەتەوەیی . لە مێژووی سەد ساڵی ڕابوردووماندا منداڵدانی کوردایەتی کەسایەتی و ڕۆڵەی شۆڕشگێڕی زۆری بەرهەمهێناوە بەڵام زۆربەی ئەمانە لە سنورە بچووکەکەی حزب و ئایدۆلۆژیا قەتیس مان و لە گۆڕستانی شوومی حزبایەتی و لە ...