ستاندەر بەپێی سەرچاوەیەك كە نەیویست ناوەكەی ئاشكرا بكرێ؛ حكومەتی عێراق ئامادەكاری سەربازی دەكات بۆ هێرش كردنە سەر هەرێمی كوردستان ئەگەر هاتوو حكومەتەكەی نێچیرڤان بارزانی بە سێزدە پێش مەرجەكەی عەبادی رازی نەبێ بەتایبەت رادەستكردنی بیرە نەوتیەكان وخاڵە سنوریەكان. هەروەها ستاندەر زانویەتی كە حكومەتی عێراقی جموجۆڵی سەربازی هەیە لە سنورەكانی مەخمور وخانەقین.
ستاندەر بەپێی رۆژنامەی “الصباح الجدی” كە دوێنێ رۆژی دووشەممە بڵاوبۆتەوە لەتیف رشید سەركردە لە یەكێتی نیشتمانی كوردستان وراوێژكاری د.فوئاد مەعصوم سەرۆك كۆماری عێراق رایگەیاندوە كە ” حكومەتی هەرێم نوێنەرایەتی گەلی كوردستان ناكات” و”هەروەها مسعود بارزانی ئێستا لەژێر پەردەوە هەرێمی كوردستان بەڕیوەدەبات”. ئەمەو ئەمرؤ نوسینگەی سەرۆكی كۆمار لە رونكردنەوەیەك راگەیاندوە كە بۆچونەكانی لەتیف رشید تەنها نوێنەرایەتی ...
ستاندەر بەپێی پێگەی “بغداد الیوم” مەلا بەختیار سەرۆكی پێشووی دەستەی كارگێری مەكتەبی سیاسی یەكێتی نیشتمانی كوردستان بۆ دەرچوون لە قەیرانی دارایی حكومەتی هەرێم پێشنیاری كردوە بە فرۆشتنی زەوی وكێڵگە وموڵكە تۆمارنەكراوەكان لە تاپۆكانی هەرێم ورایگەیاندوە كە : پێم سەیرە تاكو ئێستا حكومەتی هەرێم ئەم پێشنیارەی جێبەجێنەكردوە!!
ھوشمند قادر ھیچ کۆمەڵگایەک بەتەواوەتی ناکەوێتە سەرپێی خۆیو شانبەشانی تازەگەریو داھێنانو بەجیھانی بوون گوزەرو گەشەناکات ئەگەر گەنجان گڕو تینو بزوێنەری نەبن، ئایندەی ھەر کۆمەڵگایەکیش بەبێھێزو ھزری گەنج ئفلیجو ناتەواو و ناکامڵ دەبێت. - خۆشکردنی زەمینەی لەبارو گونجاوو دڵنیاو گەشەپێدراو و پێشکەوتوو شانبەشانی پشتگیری کردنی مادیو مەعنەویو زانستیو ڕۆشنبیریو سیستەمی ئابووری بەرنامە بۆ داڕێژراو بەھێزو ...
سەباح محەمەد کۆمەڵگەی کوردستان دابەشبووە بۆ دوو بەرەی سەرەکی و ناکۆک، بەرەی یەکەمیان بەرەی دەسەڵاتە کە پارتی و یەکێتی ڕابەرایەتی دەکەن، بەرەی دووەم بەرەی شەقام و دەنگی ناڕازییە کە شەقام ڕابەرایەتی دەکات و بزوتنەوەی گۆڕان و کۆمەڵی ئیسلامی لەناو ئەو بەرەیەدا شوێنی خۆیان گرتوە، بەڵام ڕێبەرایەتی ئەم بەرەیە ناکەن، لەم نێوەندەدا حزبی چوارەمی ھەرێمی کوردستان ...
ستاندەر د. ھەڵمەت غەریب مامۆستای زانکۆ و کادیری پێشکەوتوی پارتی پێیوایە دبوایە لەدوای ئەنجامدانی ڕیفراندۆم ئەو حکومەتە ھەڵوەشابایەوە و حکومەتێکی کاربەڕێکەر پێکھاتبا، و ڕایدەگێنێت کە ئەو حکومەتە بەو پێکھاتەی ئێستای ناتوانێت ئیدارەی ئەو بارودۆخە بدات چونکە ھیچی لەبارا نییە. د. ھەڵمەت غەریب مامۆستای زانکۆ و کادیری پێشکەوتوی پارتی لەمیانی بەژداریکردنی لە بەرنامەی دەسەڵاتی چوارەمی کەناڵی ...
د.حلمی رەسوڵ رەزا بە گوێرەی زانیارییە رۆژنامەوانیەکان، دەسەڵاتدارانی باشوری کوردستان لە نێوان خۆیاندا رێککەوتوون، بۆ ئەوەی دۆخی ناسەقامگیری ھەرێم بەھەر شیوەیەک ھەیە تێپەڕێنن. ھەرچەندە بەندو خاڵەکانی ئەو رێککەوتنە روون و ئاشکرا نییە، بەڵام بە پێی ھەندێ زانیاری رێککەوتنەکە ھەندێ جار کاتی دێتە پێش چاو، ھەندێ کاتیش گەڕانەوەیە بۆ رێککەوتنی ستراتیجی ھاوینەھەواری دوکان لە ساڵی ٢٠٠٧، ...
ستاندەر نوسینگەی نوری مالیکی جێگری سەرۆک کۆماری عێراق لە ڕوونکردنەوەیەکدا ڕەتی دەکاتەوە مالیکی بەڵێنی ھیچ ھاوپەیمانیەکی دابێ لەگەڵ ھەندێ لایەنی کوردی، ئەوەش لە دوای ئەوە دێ کە مالیکی دیدارێکی لەگەڵ کەناڵی ڕووداوی نزیک لە پارتی ئەنجامدا دەنگۆی ئەوە بڵاوبویەوە کە بۆ ھەڵبژاردن ھاوپەیمانی نێوان پارتی و مالیکی ئەنجام دەدرێت، لەلایەن خۆیانەوە چەند بەرپرسێکی پارتی ڕایانگەیاند ...
ستاندەر سەرچاوەیەکی باڵا لە ھەولێر بە ستاندەری راگەیاند پێش ئەوەی یەکگرتوو بڕیاری کۆتایی بدات بۆ مانەوە یان کشانەوە لە حکومەت پارتی داوای لێکردووە تاوەکو ١٠ی مانگی ١ چاوەڕێیان بکات چونکە تا ئەوکات ڕووداوی گرنگ ڕوودەدات، ئەو سەرچاوەیە گوتیشی چاوەڕێ دەکرێت ڕووداوە گرنگەکە دیاریکردنی وادەی ھەڵبژاردنەکانی ھەرێم بێت، چونکە لەو ماوە کورتە چاوەڕێ ناکرێت ڕووداوی گرنگتر ...
فەرمان ڕەشاد یەكێك لەناشرینیە هەرە زەقەكانی دوو حیزبی دەسەڵاتداری كوردستان ئەوەیە خاوەنی هێزی چەكدارین، خاوەنی ئاسایش و زیندانی تایبەتن كە بۆ كاتە پێویستیەكانیان بەكاریدەهێنن، ئەگەرچی لە دوای ڕاپەرینەوە تاكو ئێستاش چەندین پرۆژەی جۆراوجۆر هەبوە بۆ یەكخستن و بەنیشتیمانیكردنی هێزی پێشمەرگە بەڵام سەرجەمی هەوڵەكان شكستی هێناوە چونكە ئیرادەی راستەقینە نەبوە. هەتا هێزی پێشمەرگە و دامەزراوەكانی ئاسایش ...