ستاندەر بزوتنهوهی گۆڕان و كۆمهڵی ئیسلامی كوردستان راگهیهندراوێكیان لهبارهی كشانهوهیان لهحكومهتی ههرێم بڵاوكردهوهو ڕایانگهیاند، “بەپێویستی دەزانین ئەم حکومەت هەڵبوەشێتەوە“. پاش بڕیاری كشانهوهی بزوتنهوهی گۆڕان و كۆمهڵی ئیسلامی كابینهی ههشت-ی حكومهتی ههرێم، لهڕاگهیهندراوێكی هاوبهشدا ئاماژهیان بهوهداوه، “پشتیوانى لە هەموو داوا و داخوازییە رەواکانی خۆپیشاندەران دەکەین، لەچوار چێوەی خەباتی مەدەنی بێ توندوتیژی“. هاوكات ئهو دوو هێزه سیاسییهی ...
ستاندەر نێردەی نەتەوەیەکگرتوەکان لە عێراق لەبارەی خۆپیشاندانەکانی ھاوڵاتیانی ھەرێم ڕایدەگەیەنین نیگەرانین لەو ھەواڵانەی دەیان بیستین لەبارەی خۆپیشاندانەکان و داوادەکەین خۆپیشاندانی مەدەنیانە رێز لێگیراو بێت. لە ڕاگەیەنراوی نێردەی نەتەوەیەکگرتوەکان ھاتووە ” پێویستە ھێزەکانی دەسەڵاتدار تا دواین پلە کۆنترۆڵی نەفسی خۆیان بکەن لە مامەڵەکردن لەگەل خۆپیشاندەران”
ستاندەر ئەمرۆ چوارشەممە 20/12/2017 رۆژنامەی “عكاظ”ی سعودی ئاشكرای كرد لە عەبادی چەند هەڵبژاردەیەكی لە پێشە بۆ داخستنی دۆسیەی سەركردەكانی كوردستان. بژاردەیەكی بەهێزیشی بریتیە لە هەڵوەشاندنەوەی حكومەتەكەی نێچیرڤان بارزانی بەپێی دەستوری عێراق. رۆژنامەكە ئاشكرای كرد كە ئەم زانیاریانە لە كەسی نزیكی دیوانی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق دزەی پێكراوە.
متبوونی هەولێر: جەبانیی سیاسییەکانی سلێمانیی کامیار سابیر خوێنەری بەڕێز، بۆ تێگەیشتن لە مەغزای سیاسیی ئەم وتارە، پێویستە هەمووی بخوێنیتەوە. ئەم شەپۆلی نارەزایەتییانەی خەڵکی کوردستانی عێراق بە گشتیی و زۆنی سەوز و نیلیی بەتایبەتیی، پاڵنەرە سەرەکییەکەی وێڕای ئەوەی عەفەوییە، جگە لە ئازایەتیی خەڵک، جەسارەتی گەنجان و جەماوەری تاسەر ئێسقان دژ بەم چەتەگەرییە ئابوورییە و ئەم دەسەڵاتە ...
ھەڵمەت محەمەد ئەمە یەکەمجار نیە خۆپیشاندان لە ھەرێمی کوردستان ئەنجام بدرێت! ھەرجارەو بە ھۆکارێک و لە شوێن یان چەند شوێنێک بۆ مەبەستێک یان چەند خواستێکی سنوردار و دیاریکراو ھەندێجاریش بەھاندانی لایەنێک یاخود چەند لایەنێکی ھەندێ جاریش خۆرسکانە خۆپیشاندان سەریھەڵداوە، ئەمجارەیان خۆپیشاندان _ ئەگەر بەشێوەیەکی ڕێژەییش بێت _ بەراورد بە ڕابردوو لەچەند ڕویەکەوە جیاوازی ھەیە، ئەو ...
کارۆخ عوسمان -بۆچی سوتاندن؟ ڕوخاندن لەپێناو چیدا؟ -کێ ڕوخاندنی داھێنا؟ -ئەوانەی دەڕوخێنن کێن؟ -سوتاندن و ڕوخاندن باشترە یان ھێشتنەوە؟ -دوای ڕوخاندن چی بیکەین؟ چۆن کۆمەڵگا بونیادی بنێینەوە؟ دواپریسیار -بڕوخێنین یان بونیاد بنێین؟ -سەرەتا با بزانین سوتاندن بەچ پێوەرێکە. ئەوەی دەسوتێنێ مەرج نیە خۆپیشاندەر بێت. مەرج نیە موحتاج بێت. مەرجیش نیە ھەر بڕوای بە خۆپشاندان بێت. ...
مەحمود عەبدوڵا ھەردەسەڵاتێک لەڕووی بەڕێوەبردن و ئایدیۆلۆژییەوە افلاس بکات دەگەڕێتەوە سەر سروشتە دڕندانەکەی،کە بریتییە لە بەکارھێنانی توندوتیژی و ڕشتنی خوێنی ھاوڵاتیانی مەدەنی. دەسەڵاتە خۆسەپێن و خێڵەکییەکەی ھەرێم لەھەمو ڕویەکەوە فەشلی ھێناوە و لە کۆتایی نزیکە، وھیچ دەسەڵاێکیش ناتوانێت ڕەوایەتی لەھێز وەربگرێت تەنانەت ناتوانێت تەمەنیخۆشی درێژ بکاتەوە . دەسەڵاتی کوردی کە نمونەی وەحشیگەرانەترین دەسەڵاتە ھیچ ڕاوایەتییەکی ...
سەرھەنگ محەمەد بێماناترین ھەڵوێست، ھی ئەوانەییە دەڵێن لەگەڵ خۆپیشاندا و ناڕەزایتیەکانداین، بەڵام بەھێمنانە. کاتێک دەکرێت ئەم قسایە بکرێت، کە بزانرێت بەشێوەیەکی ھێمنانە گوێت لێدەگیرێت. سەرەڕایی ئەوەیی کاری ھێمنانە، بەدڵ و دەرونێکی ئارامەوە دەکرێت.ناکرێت بە مرۆڤێک بڵێی ئارامبە کە دەزانێت گوێیی لێ ناگیرێت. جیا لەوەی ئەو ڕۆژانە بەناچاریی خەونەکانی خۆی لە گۆڕدەنێت، ھیچ خەونێکی لەم وڵاتەدا ...
سامانی وەستا بەکر ئەوەی کە حکومەتی هەرێم ماویەتی لە خزمەتگوزاری و دابینکردنی مافە سەرەتاییەکانی هاوڵاتی و بژێوی ژیان و ژیانێکی شایستە بۆ هاوڵاتییان تەنها شــەقــە بەدەر لەوە هیچ لە هەگبەیا نەماوە تا سەرباریبکا کە ئەمش بۆتە بێ ئومێدی شاڵاوی شەقام، لێرەوە باس لە سێ جۆر لە شێوازی ناڕەزای دەربڕین تا ئاستی ڕوخانی حکومەت ئەکەین و ...
گۆڕان هەقە بە جۆرێکی دیکە سیاسەت بکات!. نیاز حەمید گومانی تێدانییە ، گۆران وەک بزاڤێکی مەدەنی بێچەک وبێپارە ، یەکەم هێزی سیاسییە لەسەر ئاستی کوردستان ئەگەر تەزویری پارتی حساب بکەین دووبارە کورسیەکان هەژمار بکەینەوە دەبێتە یەکەم حزبی سیاسی بێ رکابەر لە سەرتاسەری باشوری کوردستان. بەڵام کاتێک ئەو دەستەیەی بزاڤی گۆران هەڵدەسوڕێنن لە ئاستی ئەو گەورەیە ...