ستاندەر ئەگەرچی لەدوای هەڵبژاردنەکانی ٣٠ی ٩ دەنگوباسی ئەوە گەرمبوو کە جارێکی تر نێچیرڤان بارزانی لەلایەن پارتییەوە بۆ پۆستی سەرۆکی حکومەت کاندید دەکرێت و فازل میرانیش لە دیدارێکدا گوتی بەو پێیەی لە دوای ١٦ی ئۆکتۆبەر نێچیرڤان بارزانی سەرکەوتووبو لە دەربازکردنی کوردستان لە گەمارۆکان ئێستا مافی خۆیەتی پاداشتەکە بە پێدانەوەی پۆستی سەرۆکی حکومەت وەربگرێتەوە، بەڵام بەگوێرەی بەرەو ...
ستاندەر بەگوێرەی زانیاری سەرچاوەیەکی ستاندەر، دوای یەکلانەبونەوەی ململانێی پارتی و یەکێتی لەسەر پۆستی وەزیری دادی حکومەتی عێراق، عادل عەبدولمەهدی پێشنیاری کردووە بزوتنەوەی گۆڕان کەسایەتی سەربەخۆ بۆ ئەو پۆستە کاندید بکات و بۆ ئەو مەبەستە داوای سێ ناوی لە گۆڕان کردووە، بزوتنەوەی گۆڕانیش ناوی هەریەک لە یاساناس بەشدار حەسەن، حاکم شێخ لەتیف مستەفا , حاكم ئیسماعیل ...
ستاندەر: سەلمان کۆچەری دوای ئەوەی لە خۆپێشاندانی هەفتەی رابردووی خوێندکارانی زانکۆ لە قەڵادزە لەناو هێزە ئەمنیەکانەوە هێرش کرایە سەر مامۆستایەکی زانکۆ و سوکایەتی پێکرا لە رونکردنەوەیەکدا مامۆستایان و خوێندکاران رایدەگەێنن بۆ ئیدانەکردنی ئەو سوکایەتیە یەک شەممە خۆپێشاندان ئەنجامدەدەن. لە رونکردنەوەکەدا هاتووە خۆپێشاندانی بەیانی لە قەڵادزە لەپێناو دوو مەبەستدایە, ئیدانەکردنی کردەی هێزە ئەمنیەکان بەرامبەر مامۆستایەکی ...
ستاندەر راکان جبوری پارێزگاری کەرکوک بە وەکالەت دوای کۆبونەوەی لەگەڵ باڵوێزی تورکیا لە عێراق فاتح یەڵدز رایگەیاند تورکیا نوسینگەیەک لە کەرکوک دەکاتەوە تایبەت بە پێدانی ڤیزا بۆ هاوڵاتیانی پارێزگای کەرکوک بۆ ئەوەی ئاسانکاری سەردانی تورکیایان بۆ بکات، وتیشی لە ساڵی نوێ تورکیا چەندین پرۆژەی خزمەتگوزاری لە کەرکوک جێبەجێ دەکات، داوایان کردووە دەولەتی تورکیا هاوکاریان بێـ ...
ستاندەر بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی ھەرێمی کوردستان، پێشبینییەکانی کەشوھەوای بڵاو کردەوە. ئەمڕۆ شەممە 1/12/2018 بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی ھەرێمی کوردستان پێشبینییەکانی کەشوھەوای 48 کاتژمێری داھاتووی بڵاو کردەوە و تێیدا ئاماژە بەوە کراوە، ئەمڕۆ لە سەرجەم پارێزگاکانی ھەرێمی کوردستان ئاسمان لە زۆربەی کاتەکاندا ھەوری باراناوی دەبێت، ھەندێک جار لێزمە باران و دروستبوونی ھەورە تریشقەشی ...
ستاندەر وتەبێژێک بە ناوی بنەماڵەکەیەوە رایگەیاند، جۆرج دەبلیو بوشی باوک،٤١ ھەمین سەرۆکی ئەمریکا کە بەدەست چەند نەخۆشییەکەوە دەیناڵاند ، کۆچی دواییکرد. بوشی باوک لە نێوان ساڵانی ١٩٨٩ بۆ ١٩٩٣ سەرۆکی ئەمریکا بووە. باوکی سەرۆکی پێشووتری ئەمریکا جۆرج دەبیلو بوش بووە، کە لە نێوان ساڵانی ٢٠٠١ بۆ ٢٠٠٩ سەرۆکی ئەمریکا بووە لە کۆمارییەکان. لە مانگی نیسانی ...
حەمە ئازاد بەرزنجی بەرێز مەسعود بارزانی سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان ڕۆژی پێنج شەممە ڕێکەوتی ٢٢-١١-٢٠١٨ ز بەسەردانێک ، گەیشتە بەغدادی پایتەخت . بۆ پیرۆز بایی لە حکومەتی نوێی ئێراق . لەکاتی چونەکەیدا بەرێز سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئێراق ( محەمەد حەلبوسی )، و بەڕێز سەرۆکی تەحالوفی وەتەنییە وسەرۆکی حەشدی شەعبی ( ھادی ئەلعامری) لە پێشوازیدا بون ...
سەلاح زانا مەرج نیە ( یەکریزی ) تەنیا لایەنی ئەرێنی ھەبێ . رەنگە نەکرێ بەرامبەر بە ھەڕەشەکانی دەرەوە دەستبەرداری ( یەکریزی ) بین، بەڵام لە کێشە و پرسە ناوخۆییەکاندا، یەکریزی جگە لە ھەندێ لایەنی ئەرێنی، زیانی زۆر گەورەشی بە دواوەیە . ھێزە سیاسیەکان بەردەوام داوای ( یەکریزی ) مان لێ دەکەن . چونکە زۆرجار ( ...
ئارام قادر حەمەسور ڕۆژێک مەجنون بەدوای لەیلادا دەگەڕا، زۆر خەمی بوو بیدۆزێتەوە. بەبەردەمی کەسێکدا ڕۆیشت کە نوێژی دەکرد، بەڵام مەجنون نوێژکەرەکەی نەبینی، دواتر لەیلای نەدۆزییەوە و گەڕایەوە. نوێژکەرەکە بانگی مەجنونی کردو لێی توڕەبوو کە بۆچی بەبەردەمی داھاتووەو نوێژەکەی بەتاڵکردووە؟ مەجنون گوتی: تۆ نوێژت نەکردووە من بەدوای مرۆڤێکدا دەگەڕام تۆم نەبینی چۆن تۆ لەگەڵ خودا قسەت ...
نەوزادی موھەندیس نزیکەی ٢ مانگە ھەڵبژاردنی پەڕلەمانی کوردستان ئەنجامدراوە ،بەڵام تەنھا پەڕلەمانتاران سوێندی یاساییان خواردوە و دەسەتبەکاربوون لە ٦/١١دا،بەڵام ئەوە نزیکەی مانگێکە ھیچ ڕێکەوتن و نزیکبونەوەیەک نەھاتۆتە گۆڕێ بۆ ھەڵبژاردنی دەستەی سەرۆکایەتی پەڕلەمان لەنێوان لایەنە براوەکاندا و بەدیاریکراویش ھەردووک پارتی و یەکێتی وەکو دووبراوەی سەرەکی ھەڵبژاردنەکە،پێدەچێت ھەردوولا چاوەڕوانی یەکلاکردنەوەی ئەو پۆستی وەزیرە بن لە بەغداد ...