ستاندەر بارزانی، دەتوانێت سەدر لە كەللەی شەیتان بهێنێتە خوارەوە؟ بۆچی شوێن، بەڕێگری گەورەی بەردەم كۆبوونەوەی نێوانیان هەژمار دەكرێت؟ سەدر بۆ تا ئێستا رێگری لە سەركەوتنی دەستپێشخەریەكان كردووە؟ بەهەموو پێوەرەكان بێت، ئێستا چاوەكان لەسەر هادی عامڕی و بارزانیین: لەسەر مێزی گفتووگۆ موقتەدا سەدر و چوارچێوەی هەماهەنگی ئاشت بكەنەوە ئەوییش بەهۆی ئەوەی بارزانی هاوپەیمانی پێشووی سەدرە و ...
ستاندەر ئەمریكا هەنگاوە مەترسیدارەكەی، لە بەرژەوەندیی ئێران لە عێراق دەنێت ئیدارەی بایدن گۆڕەپانی عێراق بۆ تاران چۆڵ دەكەن لە ڕاپۆرتێكی ئەمریكی، كە لەلایەن پەیمانگەی واشنتۆن ئەنجامدراوە هاتووە، پشت كردن لەو دیموكراتیەتە ساوایەی كە لە عێراق هەیە لەلایەن ئەمریكاوە، مەترسییەكی گەورە لەسەر ئەو وڵاتە دروستدەكات، ئەوییش بە لەبەرچاوگرتنی ئەو هەوڵە چڕەی، كە تاران دەیدات بۆ كۆنتڕۆڵكردنی ...
ستاندەر كێ لە پشت ئیمپراتۆرە میدیاییەكەی سەدرە، كە عێراقی هەژاندووە؟ سالح محەمەد عێراقی، یان وەزیرەكەی سەدر كێیە كە شەڕە میدیایی و پەیامەكانی ڕێبەری ڕەوتی سەدر دەگوازێتەوە؟ موقتەدا سەدر خاوەنی هیچ دەزگایەكی ڕاگەیاندن یاخود ڕۆژنامەیەكی فەرمی نیە كە پەیامەكانی بگەیەنێت، بەپێچەوانەی حیزبەكانی تر، كە خاوەنی كەناڵی گەورەی ئاسمانی و سوپای ئەلیكترۆنین. لەگەڵ ئەوەشدا سەدر ئێستا جوڵێنەری ...
ستاندەر لەسەر داکۆکی لە کەیسی دەنگۆی فرۆشتنی نەخۆشخانەی فێرکاری، بەڕێوەبەری گشتی تەندرووستی سلێمانی سکاڵا لەسەر د. هەژار مەعروف، دووەم پزیشکی شۆڕش وەک پێشمەرگە تۆمار دەکات. د. هەژار مەعروف، مامۆستای خانەنشینکراوی زانکۆی پزیشکی سلێمانی سەبارەت بە دەستگیرکردنەی بە ستاندەری راگەیاند، ڕۆژیک وەکو ڕاگرتن مامەوە و دەستگیرکرام. من شایەنی ئەوە نیم دەستگیربکرێم و داوام کردووە کەیسەکەم دابخرێت. ...
ستاندەر ئەحمەد موسەوى، نوێنەری کوتلەى سادیقونی چوارچێوەی هەماهەنگیی لەدواین دیداریی ئاماژەی بەوە داوە؛ سەدرییەکان بەهێزترین کارتی خۆیان لەدەستتداوە، کە کشانەوە بوو لەو هاوپەیمانیە بەهێزەی پێکیان هێنا کە دەشکرا حکومەت پێکبهێنن. ناوبراو پێی وایە، کارتەکەی سەدر سوتاوە. ئەوەش بەهۆی ئەوەوە دێت کارتی سەدرییەکان شەقامە. شەقامیش بەرەی تێکدان و کێشەیە. دەشڵێت: ئەگەر هەیە ڕەوتی سەدر بچێتە ناو ...
ستاندەر ئەردۆغان، پەڕوباڵی ئۆپۆزسیۆنی سووریا دەكات! دوای فرۆشتنی ئیخوان و حەماس ئێستا مامەڵە بە ئۆپۆزسیۆنی سورییەوە دەكات. بۆ لێدان لە بزوتنەوەی رزگاری خوازی كورد، دەیەوێت بە هەر نرخێك بێت، لەگەڵ ئەسەد ڕێكبكەوێت. جوڵەكانی ئەم دواییەی ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆك كۆماری توركیا لەگەڵ ڕژێمەكەی ئەسەد ئۆپۆزسیۆنی سوریای دوچاری شڵەژانێكی زۆر كردووە. ئەوەی زیاتر ئۆپۆزسیۆنی سوریی ترساندووە، ...
هەڵکەوت عەبدوڵڵا ماوەی چەند ڕۆژێکە دەستتان کردووە بە ڕووبەڕووبوونەوەی ئەو کەسانەی سەرپێچی دەکەن و بە ناهەق دەست دەگرن بەسەر موڵکی گشتیدا. سەرباری تێبینیم لەسەر شێوازی ڕووبەڕووبوونەوەکە و ڕێکارەکانی، بە کارێکی چاک و پێویستی دەزانم، بەڵام دەمەوێت بە بەڕێزتان بڵێم کە ئەو ناهەقییە تەنیا لە بواری زەوی و زار و بازرگانیدا ناکرێت، بەڵکو زۆر کایەی دیکەی ...
ستاندەر عەبدولستار مەجید، ئەندامی ئەنجومەنی باڵای کۆمەڵی دادگەری لە پەیامێکدا لاپەڕەی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوک وەڵامی مەسعود بارزانی دەداتەوە کە لەچەند ڕۆژی ڕابردوو بەشێکی دیکەی یاداشتەکانی بڵاوکردووەتەوەو تیایدا ئاماژە بە شەڕی کۆڕێ دەکات و بارزانی دەڵێت ئەو شەڕە تەنیا پێشمەرگەکانی پارتی کردوویەتی. دەقی وتارەکەی عەبدولستار مەجید: شەڕی کوڕێ ئاشکراکردنی دیوێکی دیکەی ئەو ڕوداوە! بزوتنەوەی ...
د. محمد کیانی ١٧ئۆگستی ٢٠٢١، پاش ئەوەی سەرۆكی حوكمەت بەلێنی بە خاوەن زەویەكانی هەشتی حەسارۆك دا خزمەتگوزارییان بۆ دابین بكەن و ڕێگەیان پێبدەن سوكنایەك لەسەر زەوی و ملكی خۆیان دورست بكەن، پاش هەژدە ساڵ ڕێگری لێیان، دەبێ ئێستا بە چی گەیشتبێ؟؟؟! لە پاش ئەو كاتەوە هیچ لەو بەڵێنەش شین نەبوو!! یاسا و ماف و ...
عزیز حاجی ئامانجی زۆرینەی ڕەهای هەموو فکرە و ئایدیاێک بەسەنتەر گرتنی مرۆڤە. دواتر هێنانە کایەی خۆشگوزەرانی و ژیانێکی خۆشە بۆ مرۆڤایەتی لەدونیا وە لەڕوانگەی ئاینی بۆ هەردوو دونیا. وە سروشتی مرۆڤیش بونەوەرێکی کۆمەڵایەتیە وە لەهەموو زیندەوەران زیاتر بەهرەمەندە کەبتوانێت قۆناغی ئەنانی و خێزان پەرستی و خێڵەکی و نەتەوەو تەنانەت مرۆڤایەتیش تێپەڕینێ و بەشێوازێک ژیانی ڕێکبخات ...