عەبدولڕەحمان عەلی ڕەزا ئەمڕۆ ۲٤ی ئۆکتۆبەری ۲۰۱۷ ، پەرلەمانی کوردستان تەمەنی کارکردنی خۆی بۆ ماوەی هەشت مانگی تر درێژکردەوە ، ئەم ماوەی هەشت مانگ درێژکردنەوەیە کت ومت ئەجێندای تەواوی پارتی دیموکراتی کوردستانە ، کە یەکێتی وپارتەکانی تری هاوشانیان ڕۆڵیان هەبوو لەجێبەجێکردنی ئەجێنداکەی بەتەواوەتی. یەکێتی دەیویست دووساڵ پەرلەمان ماوەی کارکردنی درێژبکاتەوە ، یەکگرتوو داوای ۳ بۆ ...
کامەران خدر لەماوەی ڕابردوودا یەکگرتوو وەک ھێزێکی ریفۆرم خواز لەپرۆسەی حوکمرانی و میانڕەوی لەدیندا بەدەرکەوت، ئـەم ھێزە جگەلەوەی کە ھێزێکی سیاسی قبوڵکراو بوو لەلایەن کۆمەڵگادا لەھەمانکاتدا دەزگایەکی گەورەی مرۆیی بوو بۆ بێ نازەکانی کۆمەڵگای کوردەواری. یەکگرتوو ھێزێک بوو لەجێی کاردانەوە بەردەوام خۆی کار بوو، بەردەوام پرۆژەی ئـاشتیانەی بۆ ڕزگار کردنی نیشتمان لەشەڕی رۆڵەکانی پێشکەش دەکرد، ...
شێرزاد شێخانی ئەوەی لەم رۆژانەدا رویدا ئاشبەتاڵ بو بەهەمو مانای وشەوە. لێرەوە وەكو هەمو جارانی پێشوو دەبێ جارێكتر دەست بە خۆئامادەكردن بكەینەوە بۆ شۆڕشێكی تر. ئەوەتا جارێكی تریش سەركردایەتی كورد فەشەلی خۆی دوپاتكردەوەو وەكو میزی حوشتر سەد ساڵیتر گەرایەوە دواوە، بەمەش بۆمان دەركەوت كە كورد چۆن هەمیشە سەركردەی نەبوە، هەر واش بێ سەركردە ئەمێنێتەوە,. بەدرێژایی ...
ستاندەر پەیامنێری ستاندەر ڕایگەیاند دوای ئەوەی بەگوێرەی رێکەوتنی ھێزەکانی پێشمەرگە و سوپای عێراق ھێزەکانی پێشمەرگە لە بەرتلەوە کشانەوە بۆ خازر، ئێستا جارێکی تر سوپای عێراق و حەشدی شەعبی داوایان کردوە ھێزەکانی پێشمەرگە بکشێنەوە بۆ ئەو دیو زێ واتە سنوری کەڵەک. وەزارەتی پێشمەرگەش لە ڕاگەیەنراوێک ئاماژەی بۆ ئەوە کرد سوپای عێراق پابەندی رێکەوتن نابن ئەوەش دەریدەخات ...
عەبدولحەکیم زراری بەداخەوەم کە بابەتی ئەم جارەم لە ژێر ئەم تایتلەدا دەنووسمەوە،و باس لە دۆخێک دەکەم کە ھیچ کەس و لایەنێک ئاواتی بۆ ناخوازێ و ئێرەییشی پێ نابات، ھاتنە ئارای دۆخێکی ئاوا نەخوازراو کە قەبارەی ئاوات و خواستەکانی کورد لە قەوارەیەکی سەربەخۆییەوە بگوازێتەوە بۆ چوارچێوەی ژیانێکی مەمرە و مەژییەی سەرکزانە، ناکرێ لە ئاستیدا چاو نووقاو ...
ستاندەر بریارە لە کاتژمێری داھاتوو پرۆژەی ھاوبەشی بزوتنەوەی گۆڕان و کۆمەڵی ئیسلامی و قەوارەی ھاوپەیمانی بەسەرۆکایەتی د.بەرھەم سالح ڕابگەیەنرێت. لەڕاگەیەنراوەکە بریارەپرۆژەی ھاوبەشی خۆیان بۆ قەیرانەکانی نیوان ھەرێم و بەغدا و پرسی حکومەتی رزگاری نیشتیمانی و بەسەرچونی ماوەی پەرلەمان و سەرۆکایەتی ھەرێم بخرێتە ڕوو. جێ ی باسە چاوەرێ دەکرێـ لەسەر ئاستی ئیقلیمی و وڵاتان ئەو دەستپێشخەریە ...
ستاندەر پەیامنێری ستاندەر لە مەخمور ڕایگەیاند شەوی ڕابردوو ھێزێکی زۆری سوپای عێراق ھاتونەتە ناو مەخمور ئێستا لەوێ جێگیرن، وتیشی ئامانجی ئەو ھێزانە کۆنترۆڵکردنی ناوچەکانی زورگە زراو و خازرە لە سنورەکە. بەگوێرەی زانیاری ستاندەر بەر لە ھاتنی ئەو ھێزە سیروان بارزانی و رۆژ نوری شاوێس لەگەڵ ھەریەک لە نەجم جبوری و عەبدولئەمیر ئارەلڵا لە سوپای عێراق ...
مەهدی کاوانی سەرەدەری کردن لە پێشهاتەکانی ، کاخوان باش دەکەوێتەوە یان خراپ و چەند دەخایەنێ وەها ئاسان نیە کە بە هاکەزایی قسەو باسی لە سەر بکرێ .بەڵام لێدوانەکانی ئەم و ئەویش بە تایبەتی ئەمەریکیەکان ، هەندەک خیوتی نیمچە ڕۆشنایەتیت دەداتێ ، کە قسەگەلی خۆتی تیا بکەی . لە سەر ئەرزی واقیع ، عیراق گەرایەوە بۆ ...
فەرمان ڕەشاد د.یوسف محەمەد پێشتر لە چەندین پەرلەمانی وڵاتان وتاری پێشکەشکردوە، ھیوادارم بەھاوکای جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران ئارام شێخ محەمەد لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق وتارێکی ھاوسەنگ پێشکەش بکات، وەک نوێنەری باڵاترین دەسەڵاتی ھەرێم، چونکە ئێستا ئەنجومەنی نوێنەران زۆر بەھێزە و دەتوانێ بریار بەسەر حکومەت فەرز بکات، تیایدا داوابکات: – بەگوێرەی دەستور کێشەکانی ھەرێم- بەغدا چارەسەر ...
ستاندەر مەلا بەختیار لێپرسراوی دەستەی کارگێڕی مەکتەبی سیاسی یەکێتی نیشتمانی کوردستان بە دەنگی ئەمریکای ڕاگەیاندووە، “لە کۆبونەوەکەی پارتی و یەکێتی لە دوکان ھەردوو لا ڕازی بوین کە وەفدمان بچێتە بەغداد و بەپێی دەستور کێشەی کەرکوک و کێشەکانی ترمان چارەسەر بکەین وە مەسەلەی ڕیفراندۆمیش وەک دۆسییەک لەناو مێژوودا باس بکرێت و ببێتە ڕابردوو نەک مەرجمان ئەوە ...